کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


یه‌كێكى دیكه‌ له‌ سیناریۆكانى پارتى بۆ سێ باره‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بارزانى

Thursday, 18/04/2013, 12:00






ماوه‌یه‌ك زۆر نوسین و بابه‌ت له‌سه‌ر سێ باره‌ خۆ كاندید كردنه‌وه‌ى مه‌سعود بارزانى بڵاو بویه‌وه‌ و قسه‌ى زۆرى له‌ باره‌وه‌ كراوه‌، به‌ گوێره‌ى ئه‌و یاسایه‌ى كه‌ كاتى خۆى له‌ لایه‌ن ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ كۆیله‌كانى یه‌كێتى و پارتى ده‌ركراوه‌ و تێدا ماوه‌ى خۆ كاندید كردنى پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێمى دیارى كردوه‌ كه‌ بۆ دوو خول زیاتر ناتوانێت خۆى به‌پاڵێوێت، بارزانى دوو خوله‌ سه‌رۆكى هه‌رێمه‌، واته‌ بۆى نیه‌ بۆ جارى سێیه‌م خۆى كاندید بكاته‌وه‌.
وه‌ك باسده‌كرێت پارتى به‌ دواى حیله‌ یاساییه‌كدا ئه‌گه‌ڕیت بۆ سێ باره‌ خۆ كاندید كردنه‌وه‌ى بارزانى بۆ پۆستى سه‌رۆكى هه‌رێم، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پارتى خه‌ریكى داڕشتنى كۆمه‌ڵێك سیناریۆیه‌، به‌ ته‌مایه‌ وه‌ك چۆن له‌ ژیانى كۆمه‌ڵیاتیدا كاتێك كه‌سێك ته‌ڵاق ده‌خوات دواتر بۆ باشكردنى ته‌ڵاقه‌كه‌ى په‌نا بۆ حیله‌ شه‌رعى ده‌بات كه‌ ئه‌ویش ماره‌ به‌جاشه‌، دیاره‌ پارتیش ئه‌یه‌وێت بۆ مه‌سعود بارزانى حیله‌ى ماره‌ به‌جاش به‌ كار بهێنێت.
به‌ كوردى و به‌ كورتیه‌كه‌ى باشورى كوردستان له‌ سه‌ر دوو ڕیانێكدایه‌، یان ئه‌وه‌تا مه‌سعود بارزانى به‌ حیله‌ یاساى خۆى كاندید ده‌كاته‌وه‌ بۆ جار سێیه‌م و سیسته‌مى دیكتاتۆرێت به‌ ئاشكرا راده‌گه‌ینێت، وه‌ك دیكتاتۆره‌كانى دیكه‌ى ناوچه‌كه‌، یان رێز له‌و یاسایه‌ ده‌گرێت كه‌ خۆیان بۆ خۆیانیان ده‌ركردوه‌ و پێشێلى یه‌كێك له‌ بنه‌ماكانى دیموكراسى ناكات و خۆى كاندید ناكاته‌وه‌، هه‌رچه‌نده‌ بڕوام وایه‌ مه‌سعود بارزانى بۆ ئه‌وه‌ى خۆى كاندید بكاته‌وه‌ بۆ سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم. په‌نا بۆ نانه‌وه‌ى پشێوى و كێشه‌ و ئاژاوه‌یه‌ك ده‌بات له‌گه‌ڵ حكومه‌تى ناوه‌ند له‌به‌غدا، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ به‌درۆ ئیعلانى ده‌وڵه‌تى كوردى ئه‌كات و واى له‌خه‌ڵك ده‌گه‌ێنێت كوردستان له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌و نه‌بێت گه‌لى كورد له‌ ناو ئه‌چێت و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش له‌بار ئه‌چێت. ئه‌وه‌ش یه‌كێكه‌ له‌ سیناریۆكانى ترى پارتى، پێم وایه‌ پارتى په‌نا بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه‌ و شه‌ڕ و شۆڕ ده‌بات به‌رامبه‌ر به‌ حكومه‌تى ناوه‌ند له‌ به‌غدا، په‌یڕه‌وى له‌و قسه‌یه‌ى ئیدریس بارزانى ئه‌كات كه‌ وتوێتى (ئه‌گه‌ر شۆڕشمان پێ نه‌كرێت، ئه‌توانین تێكى بده‌ین) واته‌ ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌ى بارزانى حاكم نه‌بن له‌ كوردستاندا ئه‌وه‌ ئاماده‌ن دۆخى كوردستان تێك بده‌ن. هه‌روه‌ك چۆن خیانه‌تى 31 ئاب یان كرد، له‌ پێناو مانه‌ویان له‌ ده‌سه‌ڵاتدا و خۆسه‌پاندنیان له‌ ڕێگاى هه‌ڕه‌شه‌ و ترسو تۆقاندن و ته‌زویركردنه‌وه‌، به‌ڵام پێم وایه‌ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ى كه‌ ئیدریس بارزانى واى گوتووه‌ سه‌رده‌مێكى جیاواز بووه‌، ئه‌و سه‌رده‌مه‌شى پارتى 31 ئابى كرد سه‌ره‌مێكى جیاواز بوو و ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستاش جیاوازه‌، چونكه‌ ئه‌و مۆدێله‌ له‌ حوكمكردن له‌ ناوچه‌كه‌دا توشى شكست و داڕوخان هاتووه‌ و یه‌كه‌ یه‌كه‌ له‌ ناو ده‌چن، هه‌ر بۆیه‌ ئه‌گه‌ر پارتى په‌نا بۆ ئه‌و سیناریۆیه‌ ببات. پێم وانیه‌ سه‌ركه‌وتوو بێت و ڕه‌نگه‌ ئه‌مجاره‌ له‌ برى سه‌رتیاچوونى خه‌ڵكى كوردستان سه‌رى خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان تیا بچێت.
ئه‌وه‌ى جێگا شه‌رمه‌زارییه‌ كۆمه‌ڵێك قه‌ڵه‌م هه‌رزان داوا له‌ مه‌سعود بارزانى ده‌كه‌ن خۆى كاندید نه‌كات و چاو له‌ ماندێلا بكات، ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانى خۆیشى هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه‌ و واز له‌ كورسى ده‌سه‌ڵات بهێنێت، ئه‌وه‌ حه‌دى نیه‌ ببێت به‌ ماندێلا، چونكه‌ ماندێلا خیانه‌تى له‌ نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانه‌كه‌ى خۆى نه‌كردوه‌ و وڵاته‌كه‌ى هه‌رزان فرۆش و هه‌ڕاج نه‌كردوه‌ ودزى و تاڵانى نه‌كردوه‌ كه‌سو كاره‌كه‌ى نه‌بوون به‌ فیرعه‌ون و ده‌سه‌ڵاتى ڕه‌هایان هه‌بێت. ماندیڵا چه‌ندین ساڵ زیندانى بووه‌، مه‌سعود بارزانى خۆى و باوكى و كوڕه‌كانى یه‌ك ڕۆژ زیندانى نه‌بوون، ئه‌گه‌ر یه‌ك ڕۆژ زیندانى بكرانایه‌ هه‌موو كوردیان ئه‌فرۆشت بۆ ئه‌وه‌ى له‌ زیندان ئازاد بكرێن. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ گه‌لێكى زیندوو بوینایه‌ ئه‌بوایه‌ مه‌سعود بازانى و كه‌سو كاره‌كه‌ى له‌سه‌ر خیانه‌ت و جاشایه‌تى و دزى و تاڵانى زیندانى و دادگاى بكرانایه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە