کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جووتیارانی كوندەكانی كتكەو كورزەیی و كەلۆزی خۆبیشاندانیان كرد

Wednesday, 13/07/2011, 12:00



وەكو بڕیاربوو رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 13/7/2011 جووتیارانی هەر سێ گوندی گورزەیی و كتكەو گەڵۆزی لە شارۆچكەی پردێ دژی شەڕفرۆشی و هەوڵی داگیركردنەوەی زەوییەكانیان لەلایەن بنەماڵەی شێخێكی عەرەبەوە، ناڕەزایی دەرببڕن و خۆپیشاندان بكەن، هەر بۆیە وێڕای هەوڵی كەمكردنەوە لە رۆڵی خۆپیشاندانی ئەو جووتیارانە لەلایەن لایەنێكی سیاسییەوە، بەڵام هەرچۆنێك بوو ژمارەیەك لە جووتیارانی ئەو سێ گوندە وێڕای فشاری حزب بۆ سەریان، خۆپیشاندانەكە ئەنجامدرا. سەرەتا بە هەڵگرتنی دوو لافیتە كە لەسەریان نووسرابوو: (نا بۆ درێژەدان بە پرۆسەی تەعریب.. نا بۆ داگیركردنی زەوی جووتیاران.. بەڵێ بۆ ئاوەدانكردنەوەو گەڕاندنەوەی مافە زەوتكراوەكانی كورد)، هەروەها (با چیتر حكومەتی عێراقی لە رێگای هیئە دعاوی الملكیەوە شەڕی كات لەگەلأ جووتیاراندان نەكات و بە زووترین كات بڕیارەكانی بەعس هەڵبوەشێنێتەوە) لەبەردەم بەنزینخانەكەی پردێوە بەرەو تەلاری بەڕێوەبەرایەتی شارۆچكەی پردێ رێپێوانەكە بە هێمنی بەڕێوەچوو، تا بەردەم بەڕێوەبەرایەتی ناحیە، لەوێ دوای ماوەیەكی كەم لە چاوەڕوانی، بەڕێوەبەری شارۆچكەی پردێ (عەبدولموتەلیب نەجمەدین) پێشوازی لە جووتیاران كردو لە وتەیەكی سەرپێییدا ئەوەی دووپاتكردەوە كە ئەوان لە خزمەتی جووتیاراندان و ئامادەی هەموو هاوكارییەكن. ئینجا نوێنەری جووتیاران (رابەر رەشید) یاداشتنامەی جووتیارانی بۆ ئامادەبووان خوێندنەوەو هەر خودی ئەو یاداشتەشی دایە دەستی بەڕێوەبەری ناحیە، تاكو بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و پارێزگاری كەركوك و ئەنجومەنی ناحیەی پردێی بنێرێت. لە یاداشتی جووتیاراندا ئەوە هاتووە كە ئەوان چیتر باوەڕیان بە هیئەی دعاوی مولكیەی عێراقی نەماوەو پێیانوایە حكومەتی عێراقی شەڕی كاتیان لەگەڵدا دەكات، هەروەها ئەوەش لە یاداشتنامەكەدا هاتووە كە لە روودانی هەر كێشەیەكی نەخوازراو لەسەر ئەو زەویانە جووتیاران بەرپرس نابن، بەڵكو لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرپرسن.
جێگای ئاماژەیە كە كەناڵە راگەیاندنەكان ئامادەییەكی باشیان هەبوو.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە