کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان جڤاتێکی نیشتیمانی دروست کرد

Saturday, 10/11/2012, 12:00


پەیامنێری کوردستان پۆست ١٠ سلیمانی
ئیمڕۆ لەشاری سلێمانی و لەمەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان بەسەرپەرشتی نەوشیروان مستەفا جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان پێکھێنرا و یەکەمین کۆبونەوەی خۆی بەسەرپەرشتی ڕێکخەری بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدا و لەپەیڕەوی جڤاتەکە تەنیا باسی گرینگی دان بەدۆزی کورد لەباکور و ڕۆژئاوا و دەوڵەتی دراوسێ کراوە، ھەڵسوڕاوێکی ئەو بزوتنەوەیە کەپێی باشە ناوی بڵاونەکرێتەوە دەڵێت ئەو جڤاتە جڤاتێکی شەرمنە یان بیرکۆڵە چونکە بەشێوەیەکی شەرمنانە باسی ئێرانی کردووە و پێی باش نەبووە ناوی ئێران ببرێت،.
ئەو ھەڵسوڕاوە دەڵێت نەنوسینی ناوی ئێران لەم جڤاتە کە گۆڕان دەمێکە ئامادەکاری بۆ دەکات و ئیمڕۆ یەکەمین کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا جڤاتێکی شەرمن و بیرکۆڵ دەرچوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە