مەلا بختیاریش شەریكی خەیانەتە؟
Wednesday, 20/10/2010, 12:00
لە كوتای بەرنامەیەكی تەلەفزیونیدا كە كەناڵی گەلی كوردستان سازی كردبوو بۆ بەریزان د.احسان و انوەرحسین بەریوەبەری ناحیەی جلولا. مەلا بختیار هاتە سەر هیڵی تەلەفون و زۆر بە پەشۆكاوی چەند ڕستەیەكی بێ سەرو بەرو پر لە درۆو دەلەسەی باس كرد , یەكسەر هاتە سەر باسی ئەوەی كە جلولاو ناوچەكانی دەوری لە دەست چووەو بووە بە باشێك لە رابردوو.مەلا بختیار ئیستا ئەنجامی هەڵەو سازشەكانی تاقمەكەی دەبینیت كە لە دەستدانی ئەو ناوچانەیە كە چەندین ساڵە ئێمە قوربانی لە پیناودا دەدەین .سەركردایە تی یەكیتی و پارتی بێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ جەماوەری كوردستان وبێ ئەوەی بگەرینەوە بۆ پەرلەمان هەردوو لایان بریاری كشانەوەی هیزی پیشمەرگەیان دا لە ناوچەكانی خانەقین و دەوروبەری وبە سوك و ئاسانی تەسلیمی ئیرادەی بەعسیەكان بوون. لەو ماوەیەدا كە جەنرالە بێ نەجمەكان خویان دا بە دەستەوەو رووبەریكی بەرفروانی ناوچەكانی خانەقینیان فروشت, بەرپرسانی گوران و نووسەران, بە تایبەت كاك نەوشیروان هوشداری دایە سەركردەكان كە سازشكردن دەرەنجامی خراپی هەیەو خۆراگری و سووربوون لە لەسەرمانەوەی هیزی پ م لەو ناوچانەپێویستە.بەلام ئەو مەلا بختیارە كە ئیستا شانی خۆی دەتەكێنێ لەو خەیانەتە
هەر لە كەنالی گەلی كوردستان خۆی گیڤكردبوەوە وەك كەڵەشێری تێرگوو دەیگوت" ئێمە نەكشاینەتەوە و ئەوە لیوای 34 لەوێەوهیزمان هەیە" بەلام ئیستا ئەزانێت كار لەكارترازاوەو ناوچەكە بە تەواوی خەریكە كوردەكان ماڵ ئاوایی لێبكەنو مەلاش ناتوانێ لەمەودوا لە دیوەخانی عەرەبەكان خۆی بە خاوەن خویش بزانیت وفەردەی دۆلاری ئەم میللەت رەشووڕووتە تەخشان و پەخشان بكات بۆ یە بە پەلە هاتە سەر خەتی تەلەفون و ویستی خۆی دەرباز بكات لەو خەیانەتانەی كە خوی و سەركردەكانی تر كردوویانەدەڵێ" من رازی نەبوم بە كشانەوە لەو ناوچانەی كەكێشەیان لە سەرە بەلام سەپاندیان بە سەرمدا" ناراستەو خۆ ئوباڵی شكستی سیاسەتی كوردی لە مەڕ ئەو ناوچانەی كە جیگای ناكوكین خستە پاڵ مسعودو جەلال.بە تەلەفونیكی یەك دەقی دەیەوێ سی ساڵ لە خەیانەتكردن و نۆكەرایەتی بسرێتەوەو وە ك بەرزیبانان بۆ دەردەچێ لەوانەیە بڵێ بو30َساڵ خەیانەت. لەو كاتەوە جەنابی مەلا بختیار ئالای عیراقچیەتی هەلكردوو لە چیاكانی كوردستان لە پیناو عەرەبی پی پەتی شەریكورد كوژی هەلگیرساند ئا ئەو كاتە دەستی لە خانەقین هەلگردبواو ئەوەی ئیستا باسی دەكات جگە لە درۆو دەلەسە شتێكی تر نییە.بەستنی پەیمانی ئیستراتیجی بۆ خەیانەتكردن لە گەڵ بنەماڵەی مەلا مستفای خائن شتێك نیە مروڤی كورد لە بیری بچیتەوە بۆیە لەوروژەوە ئێمە دەستمان لە مەلاو تاقمەكەی شۆرد كە سەری شۆڕكرد بۆ بنەماڵەیەك كە بە خەیانەت فرچكیان گرتووە ,ئێمە دەمانزانی كە ئەمڕۆژە دێت وئێوەش وەك دەرویش كەشكۆڵتان لە كوڵ دەكەن و بەرەو هەندەران ملی رێدەگرنە بەر بەلام ئێوە ئەوەندە گیل بوون واتانزانی ولاتفروشتن و خەیانەت ژیانێكی سەرمەدیتان پێ بەخشێ ,بەوخەیاڵەشەوە خۆت و یاوەرانت كوشكو تەلارتان لێدەدا لە خانەقین بەلام ئەوە ئێمەو ئەوە ئێوە ئەبێت لە بەردەم دادگایی گەلدا دان بەراستیەكاندا بنەیت وسزایی تاوەنەكانتان بدەن نەك بە دەقیقەیك تەلەفون پاكانە بكەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست