په‌یامێک بۆ رێکخراوه‌کان، چالاکوانانی بواری ئه‌نفال و که‌سوکاری قوربانییان
Sunday, 13/04/2014, 12:00
(با بایکۆتی دانیشتن له‌گه‌ڵ سه‌رکرده و لێپرسراوان له یادی ئه‌نفالدا بکه‌ین)
هه‌موو یان زۆربه‌مان چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی قاسم ئاغامان بینیت، زۆربه‌شمان ئاگامان له‌وه هه‌یه، که چه‌ند ساڵه دادگای باڵای تاوانه‌کان له به‌غدا فه‌رمانی دادگایی کردنی سه‌رجه‌م موسته‌شار و ئه‌نفالچییه‌کانی ده‌کردوه... چه‌ندان ساڵه هه‌موو داوا ده‌که‌ین، با ئه‌نفالچییه‌کان دادگایی بکرێن، ده‌سته‌ڵاتی کوردی هیچ گوێ له داواکارییه‌کانمان ناگرێت، با له خۆمان بپرسین، کێ داڵده‌ی داون و پارێزگاری‌یان لێ ده‌که‌ن؟؟ داواکاری گشتی سه‌ر به کێیه و بۆچی بێ هه‌ڵوێسته؟؟؟ وه‌زاره‌تی ناوخۆ سه‌ر به چ حزبێکه و بۆ فه‌رمانی گرتنی تاوانباره‌کانی ئه‌و دۆسییه ده‌رناکات؟؟؟ سه‌رۆکی حکومه‌ت و سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ له ئاست بڕیاری دادگایی‌کردنی ئه‌و تاوانبارانه بێ هه‌ڵوێستن؟؟ ئایا په‌نادانی تاوانبار له ده‌ستور و یاسای هه‌موو وڵاتاندا (تاوان) نییه؟؟؟
بۆچی حزبه باڵاده‌سته‌کان موچه و ئیمتیازات ده‌ده‌نه ئه‌نفالچییه‌کان و ئه‌و رێز و مه‌کانه‌ته‌ی ئه‌وان هه‌یانه لایان، رزگاربووانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال و تاقانه به‌جێماوه‌کان نییانه؟؟؟ کێ ئه‌و مافه‌ی داوه به حزبه‌کان به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه بکه‌ن؟؟؟
من لام وایه ئیتر پێویست به داواکاری به‌رزکردنه‌وه ناکات، داواکاری بۆ لایه‌نێک به‌رزده‌کرێته‌وه که گوێ بگرێت و دواکارییه‌کان به هه‌ند وه‌ربگرێت... بۆیه پێویسته به کرداری هه‌ڵوێست له ئاستیان وه‌ربگیرێت... نزیکه‌ی دوو هه‌فته‌ی ماوه بۆ یادی ئه‌نفال ١٤/١٤ ، که وه‌ک باوه هه‌موو ساڵێک له‌و بۆنه‌یه‌دا حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم بانگی نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی بواری جینۆساید و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان ده‌که‌ن، که بێن و له‌گه‌ڵیان کۆببنه‌وه، که ئامانج لێی ته‌نها دڵنه‌واییه‌کی روکه‌شانه و موجامه‌له و بۆ میوانه‌کانیش چه‌ند وێنه‌یه‌کی یادگارییه و هیچی دی ... . به داخه‌وه کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنی زۆر به ئاماده‌بووان ده‌ده‌ن که جێبه‌جێیان بکه‌ن، یه‌کێکیان ڕاده‌ستکردنی ئه‌و ئه‌نفالچییانه‌یه به ده‌ستی یاسا.
به‌ڵام دواتر ده‌بینین سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌کان یان زۆربه‌یان نه‌زۆک و بێ به‌رهه‌م ده‌بن.
لێره وه‌ک په‌یامێک راشکاوانه به نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کان و که‌سوکاری قوربانییان ده‌ڵێم، گه‌ر راست ده‌که‌ین له‌گه‌ڵ خۆماندا و په‌یامه‌که‌ماندا، با له یادی ئه‌نفالی ئه‌مساڵه‌وه هه‌ندێک هه‌نگاوی کرداری ده‌ست پێ بکه‌ین، یه‌که‌م هه‌نگاویش با (بایکۆتی کۆبونه‌وه له‌گه‌ڵ، سه‌رۆکی هه‌رێم، سه‌رۆکی حکومه‌ت یان وه‌زیری شه‌هیدان) بێت. ئه‌مه‌ش وه‌ک هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێک به‌رامبه‌ر په‌نادان و شاردنه‌وه‌ی داواکراونی که‌یسی ئه‌نفال له لایه‌ن دادگای باڵای به‌غداوه، به‌م بۆنه‌وه رابگه‌یه‌ندرێت که، تا جاش و موسته‌شاره‌کان نه‌برێنه به‌رده‌م دادگا، ئاماده نابین له‌گه‌ڵتان دابنیشین....
لام وایه دانیشتن له یادی ئه‌نفالدا له‌گه‌ڵ هه‌ر به‌رپرسێکی هه‌رێم کارێکی خۆهه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و بێ سوده و هیچی لێ سه‌وز نابێت، بۆیه با له ئێستاوه ده‌ست به‌کار بین...
هیوا ناسیح
چالاکوانی مافی مرۆڤ و بواری ئه‌نفال
٢٠١٤/٤/١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست