سێ ساتیره هه‌واڵ
Tuesday, 20/10/2009, 12:00
عه‌لی سیاسی هه‌ڵه‌یه‌کی سیاسی گه‌وره‌ی کردچه‌ند ساڵه عه‌لی سیاسی بهڕاستو چه‌پ ڕه‌خنه ده‌گرێ و ئه‌م دهداتهی دادگا‌و ئه‌و ڕیسوا ده‌کات، که‌س هیچ ناڵێت که‌چی به‌باس کردنی موچه‌که‌ی نه‌وشیراوان و به‌راوردکردنی به موچه‌ی سه‌رۆکی هیندستان، ڕه‌خنه بارانیان کرد، هه‌ڵبه‌ته ڕه‌خنه گرتن حه‌قی بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای هه‌ر که‌سێکه به‌ڵام سه‌د خۆزگه گۆڕان و گۆڕانخوازه‌کان جارێک به‌ناوی خۆیان و له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی خۆیانه‌وه وه‌ک سبه‌ی کنن ڕۆژنانه‌مه‌ی ڕۆژنامه شه‌ڕی نه‌یاره‌کانی خۆیان ده‌کر ، نه‌ک به‌ناوی خوازراو له‌سایتی کوردستان پۆسته‌وه په‌لاماریان ده‌دان.
شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ به 25 که‌س ناکرێتههموو توره‌یی و ناڕه‌زایی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان دژی به‌فیڕۆدانی سه‌روه‌توو سامانی نیشتیمانی و گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵوێسته زهلیلهکانیان به‌رامبه‌ر به ده‌وڵه‌تانی دراوسێی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ژده‌ساڵه‌ی یه‌کیه‌تی و پارتی بوو به‌قوربانی گۆڕان و 25 کورسیه‌که‌ی په‌رله‌مان.
په‌رله‌مان یاخود چایخانهنه کۆنه‌که‌ی عه‌دنان موفتی و به یاساییکردنی دزی و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵات.
بانگ کردنه شه‌رمنانه‌که‌ی ئاشتی هه‌ورامی بۆ هۆڵه‌که‌ی به‌ناو په‌رله‌مان ، سیناریۆیه‌کی قێزه‌ون بوو، ئاشتی هه‌ورامیه‌کان جگه لهداشی دامه هیچی تر نین، دزه گه‌وره‌کان نێچیرو مه‌سعودو جه‌لالن.
ئاشتی هه‌ورامی ده‌ڵاڵی ژهڵاڵهکانی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه، دهڵاڵهکانێش کاتی لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت کاتێ ئاغاکانیان دیار نه‌بن.
نیمچه موچه 400 هه‌زاریه‌که‌ی مهسعودوموچهی ساڵانه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی دانیمارککێشمهکێشی هاوڵاتی و ڕاپۆرته‌که‌ی مایکل ڕۆبین و شکایه‌ته‌که‌ی تاڵه‌بانی له‌مه‌ڕ سه‌روه‌توو سامانی تاڵه‌بانی و بارزانی بۆ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان شاراوه نیه، له‌مڕۆژانه موچه‌ی مه‌سعود بارزانیش له لیڤین هه‌رایه‌کی تری نایه‌وه.. هه‌ڵبه‌ته منداڵێکی کوردستانیش ئه‌م ڕاستیه ده‌زانن که موچه‌که‌ی مه‌سعود ده‌یان جار زیاتره که‌چی ده‌یانه‌وێت ده‌رگای دادگا له لیڤین بگرن، هێشتا کفنه‌که‌ی سۆرانی مامه حه‌مه خوێنی گوله‌کانی پاراستنی لێ ده‌تکێ.
دوای بڵاو بونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه پرسیارم کرد له موچه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی دانیمارک، دانیمارک ئه‌م وڵاته‌یه نه نه‌وتی هه‌یه‌و نه کانزاو نهسهرچاوهیهکی سروشتی به‌ڵام خه‌ڵکه‌که‌ی به خۆش گوزه‌رانی ده‌ژین به‌پێ ده‌ستوری هه‌میشه‌یی دانیمارک هه‌موو که‌سێک ده‌بێ موچه‌یه‌کی هه‌بێت که‌وه‌ک مرۆڤێکی سه‌رده‌م پێێ بژیت و خانویه‌کی هه‌بێت تیایدا زینده‌گی بکات.
موچه‌که‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی دانیمارک له‌ساڵێکدا یه‌ک ملیۆن سێ سه‌د هه‌زار کرۆنی دانیمارکیه که‌ده‌کاته نزیکه‌ی 250 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریکی به‌ڵام ده‌بێ بڕی له‌سه‌دا 40 باجی ده‌وڵه‌تی لێ بدات.
250 هه‌زار دۆلار له‌ساڵێکدا دابه‌شی 12 مانگی بکه‌یت نزیکه‌ی 20،83 هه‌زار دۆلار ،دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌دا چلی باجی لێ ده‌رده‌که‌ی نزیکه‌ی 8 هه‌زار دۆلارێک ده‌مێنێته‌وه جگه له کۆمه‌ڵی ده‌رماڵه‌و ئیمتیزاتی تر که هه‌مویان ناکه‌نه 12 هه‌زار دۆلاریش که‌چی سه‌رۆکه‌که‌ی سه‌ری ڕه‌ش هه‌ر بهههونته 400 هه‌زار دۆلار ده‌خاته ته‌نکه‌ی باخهڵیهوهو ناڕازیشه باسی بکه‌ی.
مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره
19.10.2009
دانیمارک
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست