یاده‌وه‌رییه‌کی(بێ له‌زه‌ت)! له‌گه‌ڵ شێخ جه‌لال شێخ حسام ا‌لدین تاڵه‌بانی
Saturday, 27/06/2009, 12:00
ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ ئه‌وه نیه، سه‌رجه‌م یاده‌وه‌رییه‌کانی نۆزده ساڵ له‌مه‌وبه‌ری تیادا بنوسمه‌وه، چونکه لێره‌دا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌م نیه‌و ناڕه‌حه‌تی و نه‌هامه‌تیه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه ئه‌وه‌نده زۆرن، نوسینێکی ئاوها کورت کهف وکوڵ دانامرکێنێ! وه‌لێ هه‌رچۆنێک بێت کورد گوته‌نی(مشتێک نمونه‌ی خهرووارێکه!).
له دوای شاڵاوه به‌دناوه‌کانی ئه‌نفال وله‌ده‌ست دانی ناوچه ئازادکراوه‌کان.، به ناچاری بۆ به‌رگری له ژیان و مانهوهودرێژهدان به خه‌بات و تێکۆشان، به‌ره‌و سنووره‌کانی ئێرانی دۆستی له مێژیینهمان هاڵهاتین! ئه‌و کاتانه سه‌ره‌تای لێک نزیک بونه‌وه‌و واده‌ی مانگی هه‌نگوینی نێوان ئێراق/ئێران بوو. تا ئه‌وان(ژووان)یان زیاتر بکردایه! سنوری ئێمه ته‌سک و تروسکتر ئه‌بوو! تا کاربه‌وه گه‌یشت زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێزه‌که‌ی(ی.ن.ک) چووینه قوڵایی ئێران و له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌واندا بووین.، جووڵه‌و هاتوچۆشمان ده‌بوو باش به‌ده‌ست هێنانی پسووله‌ی یاسایی هه‌ردوو قه‌رارگای(هه‌مزه‌و ڕه‌مه‌زان) بێت، بۆکات و کار‌و شوێنێکی دیاری کراو، که له‌سه‌ر پسوله‌که نوسرا بوو.
تاکه ناوچه ئازادی ئه‌و کاته که‌بێ به‌ڵگه ده‌مانتوانی هاتوچۆی تیادا بکه‌ین دۆڵی زه‌ڵێ بووکه گونده‌کانی(بێده‌لان، شێنێ، نۆکان، زه‌ڵێ، قووڵهههرمێ،توژه‌ڵه)ی گرتبووه خۆی، ئه‌م گودانه ته‌نها شێنێ ئاسه‌وارو خه‌سڵه‌تی گوندێکی کورده‌واری تیادا مابوو، گه‌ر نا ئه‌وانی تر ته‌نها چه‌ند ماڵێکی پچڕپچڕ و هه‌ندێک جار ڕه‌وه‌ند بوون. زیاتر باره‌گاو مقه‌ڕاتی پێشمه‌رگه‌ی لێ‌بوو. ئه‌و کات هه‌ندێک باره‌گای تریش مابوون له به‌شێکی قه‌ندیل یا(دۆڵه‌کۆگه و گوێزێ). ئه‌وێن ده‌رێش له‌به‌ر سه‌ختی و شاخاوی ناوچه‌که زۆربه‌ی کات چۆڵ بوون، به‌تایبه‌ت له وه‌رزی زستاندا.
باره‌گاکانی سکرتێری گشتی و م/س و دارایی یه‌کێتی، له قاسمه‌ڕه‌ش بوون، ڕاگه‌یاندنیش له سه‌قز.، قورسایی هێزه‌که‌ی ئه‌و کاتی یه‌کێتی به‌م جۆره دابه‌ش بوو بوون.، قاسمه‌ڕه‌ش و دۆڵی زه‌ڵێ مه‌ڵبه‌ندی 3 و باره‌گاکانی م/س. (بله‌کێ) مه‌ڵبه‌ندی2 . (دزڵی و مهڕگاوان) مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک. خێزاندارهکانیشمان له سه‌رده‌شت، بانه، سه‌قز، بۆکان،نه‌غه‌ده، شنۆ،سنه، مه‌ریوان،کانی دینار، جوجه‌سازی و.، گوند‌و ئاواییه‌کانی ده‌وروبه‌ریان گیرسابوونه‌وه.، هه‌ر یه‌ک به پێی نزیکی له مه‌ڵبه‌ند و شوێنی کاره‌که‌ی، بێگومان به پێی توانای دارایــــی ڕه‌ونه قی جێگه‌ی نیشته‌جێبوونیش ئهگۆڕڕا! هه‌ندێک له شێخ و ئاغاودهرهبهگه به ساڵاچووهکانیش! به واسته‌ی کاره‌کانیانه‌وه ماڵه‌کانیان له کرماشان و ورمێ و تهبرێزو تاران بوو.
خۆشبه‌ختانه ته‌مه‌نم بواری نه‌دامێ له که‌مپه‌که‌ی(هه‌مه‌دان) به‌شداربم وزوخاوی ئه‌وێش بنۆشم! وه‌لێ ته‌مه‌ن وای بۆ ڕه‌خساندم له‌دوای لێبوردنه‌کانی دوای ساڵی 88ی ئه‌و کاتی ڕژێمی گۆڕبه‌گۆڕی به‌عس، ته‌سلیم نه‌بوون هه‌ڵبژێرم و له یه‌کێک له تیپه‌کانی گه‌رمیانی مه‌ڵبه‌ندی یه‌کدا بمێنمه‌وه.
ژماره‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و کاته‌ی مه‌ڵبه‌نی یه‌ک 700 بۆ800 که‌س زیاتر نه‌بووین، به خێزاندارو بێ خێزانه‌وه، به ئاغا‌و مسکێنهوه! نه‌بوونی، ڕه‌شبینی، نه دیاری ئایندهوداهاتوو.، به‌رده‌وام میوانی ڕوخساری ژاکاوی گه‌نجی و جوانیمان بوو. مانگی جارێک گه‌ربۆ حه‌مام کردنێک بچوینایه‌ته مه‌ریوان، ئه‌وا ئه‌و ڕۆژه شایی ولۆغان و زهماوهندو جه‌ژنمان بوو. بێ خه‌به‌ر له خۆمان! به‌شێک له لێپرسراوو سه‌رکردایه‌تی ئه‌و کاته‌ش(فڕان فڕانی حه‌ڵواو په‌نیریان بوو!)-1-. هه‌ڵپه‌یان بوو بگه‌نه ئه‌وروپا و خواهه‌ڵناگرێ درێغیشیان نه‌کرد بۆ ناردنی خێزانه‌کانیان و ئه‌وانه‌ی لێیانه‌وه نزیک بوون!.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مام جه‌لال له ئه‌وروپا له ساڵی 1989 دا، هاته مه‌ڵبه‌ندی یه‌ک و کۆبونه‌وه‌یه‌کی به سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌کان کردوهیوای به‌خشنده‌ی بۆهێنا بووین و ووشه‌ی مێخۆشی خسته ژێر زمانمان! پاشان له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا. وتی(ئێوه هه‌مووتان ده‌زانن ئاربی جی-RBG- بته‌قێنن، به‌ڵام شێوه مۆدێرنه‌که‌ی نازانن! له‌به‌ر ئه‌وه ده‌تان نێرین بۆ ده‌ووره له‌گه‌ڵ برایانی ئێران تا فێری ته‌قاندنی ببن به‌شێوه‌یه‌کی مۆدێرن). له‌م کۆبونه‌وه‌یه‌دا شێخ ژنی کامێراچی مامیش له‌وێ بوو، وته‌ی کۆبونه‌وه‌که‌ی تۆمار کردووه، بۆ مێژوو و بۆ درۆ‌و ڕاستی.
اش ماوه‌یه‌ک بۆ جێبه‌جێ کردنی فه‌رمانه‌که‌ی جه‌نابی سکرتێری گشتی، که‌وتنه ناو نوسینی ژماره‌یه‌ک پێشمه‌رگه‌ی هه‌ڵبژارده بۆ ناردنیان بۆ ده‌وره‌ی ناو براو. ئه‌م کاره له مه‌ڵبه‌نده‌کانی(2و3)یش ئه‌نجام درا. له‌هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێک نزیکه‌ی 100 پێشمه‌رگه ده‌ستنیشان کرا بوو. لێتانی ناشارمه‌وه.، شه‌ڕ و ململانێمان بوو له‌سه‌ر چوون و به‌شداربوونمان! ئه‌ویش بۆ ئه‌وه نه‌بوو فێری ئاربی جی ته‌قاندن بین! به‌ڵکو بۆ ئه‌وه بوو له (مهرگاوان)-2-.، دوور کهوینهوهو سه‌فه‌رێک بکه‌ین و دنیایه‌ک ببینین! هۆکاری ئه‌م گهرموگوڕیهشمان ئه‌وه بوو که ده‌وره‌ی پێشترمان برابوونه(مازنده‌ران).، که یه‌کێکه له هه‌ره ناوچه‌و شاره خۆشه‌کانی باکوری ئێران. واته مه‌به‌ستی ئێمه (هه‌م زیاره‌ت هه‌م تجاره‌ت) بوو نه‌ک ته‌نها چوونه ده‌وره.
پاش ماوه یه‌ک پاسی سوپا هات و سوارکراین به‌ره‌و سنه. ده‌مانزانی پاش سنه ده‌بێ به‌ره‌و هه‌مه‌دان بڕوات و پێش ئه‌وه‌ی بگه‌ینه وێنده‌رێ به‌ره‌و تاران. نه‌خێر ئه‌م خواست و خه‌وه‌ی ئێمه نه‌هاته دی و پاس ملینا به‌ره‌و کرماشان، ئه‌وێشمان تێپه‌ڕاندو شۆڕبۆوه به‌ره‌و ئیلام. ئیتر دڵنیا بووین سه‌فه‌ری کۆێستانیان بۆ گۆڕیوین به گه‌رمیان وتا نه‌گه‌یشتین پێان نه‌وتین که به‌ره‌وکوێمان ئه‌به‌ن! پاش چه‌ند سه‌عاتێک له پایه‌گایه‌کی ئه‌رته‌شی ئێران دایانبه‌زاندین و دڵنیا بووین که ئه‌م پایه‌گایه بۆ ڕاهێنان و مه‌شقی تازه سه‌ربازانی ئه‌رته‌شی ئێرانه و چه‌ند کیلۆمه‌ترێک دوورین له شارۆچکه‌ی(گه‌یلان غه‌رب)ه‌وه!.
دڵی خۆمان خۆشکرد و وتمان هه‌ر چۆنێک بێت مازندهرانمان نه‌بینی گه‌یلان غه‌رب ئه‌بینین! پاش هه‌فته‌یه‌ک بۆمان ده‌رکه‌وت که گه‌یلان غه‌رب له جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق/ئێران‌دا وێران بووه‌و خه‌ڵکه‌که‌ی کۆچیان کردووه‌و داری به‌سه‌ر پهردویهوه نه‌ماوه. ئه‌وه‌ی له‌و شاره‌دا به پێوه مابوو ته‌نها حه‌مامێک بوو که هه‌فته‌ی یا دوو هه‌فته جارێک ده‌یان بردین بۆ خۆشتنێکی 10-15 ده‌قه‌یی.
له‌و ده‌وره‌یه‌دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاوی هه‌ر سێ مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی یه‌کێتی لێ‌بوو. ماوه‌یه‌کی ناره‌حه‌ت وناخۆشمان به‌سه‌ر برد! به‌ڵام له کۆتاییدا جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندی پسپۆڕ‌و شاره‌زا سه‌ربازیه‌کانی پایهگاکهو ئێران بووین و گوایه پێیان ووتوین که ئێوه هێزێکی(به‌تواناو بزێوو سرک و به وورهن)!.
بۆ شاهیدی ئاماده بوونم له‌وێ، له‌میانه‌ی مه‌شقدا ته‌نها دوو کاره‌سات ڕوویدا که جێی باس کردن بن.، یه‌کێکیان له کاتی مه‌شقی ڕوومانه ته‌قاندندا، ڕوومانهیهک به‌ده‌ستی پێشمه‌رگه‌یه‌کی م/3دا ته‌قیه‌وه‌و پاشان بووه هۆی ئه‌وه‌ی په‌نجه‌کانی تا مه‌چه‌کی له ده‌ست دا، زۆری ناره‌حه‌ت کردین چونکه جگه له‌وه‌ی ده‌ستی ڕاستی له‌ده‌ست دا. یاریزانێکی بێوێنه‌ی یاری باله بوو وه‌ک باس ئه‌کرا گوایه له شار ئه‌ندامی هه‌ڵبژارده‌ی تیپی باله ی یانه‌ی هه‌ولێر بوه، ئه‌و کات پێم وا بێت له‌گه‌ل کاک کۆسره‌تدا بوو. ئه‌م ڕووداوه به‌هۆی نه‌شاره‌زایی پێشمه‌رگه‌که‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو ئه‌و ڕوومانانهی ئه‌درایه ده‌ستمان به‌کاری بهێنین ژه‌نگاوی و کۆن بوون، پاشماوه‌ی جه‌نگ بوون و ساڵانێک بوو له گه‌نجینه‌دا هه‌ڵگیرا بوون ، زۆر جار پێش کاتی ئاسایی خۆی ده‌ته‌قین. ئه‌وه‌ش بووه هۆی له‌ده‌ست دانی ده‌ستی نه‌ک نه شاره‌زایی.
ڕووداوی دووه‌م ئه‌وه بووله کاتی لێدوان و باسی جۆره‌کانی لوغمدا بۆ پۆلێک له پێشمه‌رگه‌کان، لوغمێکی ده‌بابه به سه‌رهه‌نگێکی ئێرانی‌دا تهقیهوهودهست به‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. هۆکه‌ی ئه‌وه بوو وتی ئه‌مه لوغمی دهبابهیهو تا کێشی زۆر قورسی نه‌چێته سه‌ر ناته‌قێته‌وه، که خۆی به پێوه چووه سه‌ری پیایدا ته‌قیه‌وه‌و پارچه‌پارچه‌ی کرد و چه‌ند پێشمه‌رگه‌یه‌کی نزیکیشی بریندار کرد. سه‌یره‌که له‌وه‌دا بوو بۆ ڕۆژی دوایی و له وانه‌ی هه‌مان بابه‌تدا ئه‌فسه‌رێکی تر هه‌مان کاری کرد، که کارهساتاکهی ڕۆژی ڕابردوومان بیر خسته‌وه.، پێکه‌نی و وتی ئه‌وه نسیبی خۆی وا بووه. به پێچه‌وانه‌وه نابێ بته‌قێ.
ناکرێ لێره‌دا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و گۆڕانکاریانه‌دا گوزه‌ر بکه‌م.، که به‌سه‌ر هه‌ر تاکێکی کورد هاتن!له دوو ده‌یه‌ی ڕابردوودا.، ئه‌وه‌نده‌ی ده‌مه‌وێ به ئاغای تاڵه‌بانی بڵێم، ئێمه ئه‌و کاته‌و ئێستاش (ده‌به‌نگ و گێل و نه‌فام و ناحاڵی نه‌بووین!) تا به‌ئاره‌زووی خۆت و به‌شێک له هاوڕێکانت به ئاگرو ئاسنمانا بده‌ن و حاڵی حازریش که یارگاکه هێمن و ده‌وڵه‌مه‌ن بوو! سنگ ده‌رپه‌ڕێنن.، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی هێشتبۆوه(کورد و مافهڕهواکهی بوو) کهگهلێ له‌ئێوه گه‌وره‌ترن!.ئه‌وکاته‌ش ده‌مانزانی باره‌که ههربهسهرشانی (کوڕی فهقیرههژارهوهیهوکێش هه‌نگوین و ڕۆن و هه‌نجیره‌که) ئه‌خوات!.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان سه‌رتان زۆر قاڵه‌و ڕه‌نگه فریای خۆێندنه‌وه‌و موتابه‌عه‌ی سه‌رجه‌م نوسراو‌و ڕۆژنامه‌کان نه‌که‌ون، سه‌رنجتان بۆ وته‌ی کوڕه تاقانه زاواکه‌ی ئیتالیا ڕائه‌کێشم که له هاووڵاتی دا شه‌کری شکاند بوو که گوایه(خۆی خۆی دروست ئه‌کات!)-3-. ئاشکرایه مناڵه‌کانی ئێوه و زۆر له هاوڕێکانیشت له ئه‌وروپا گه‌وره بوون و(کوردی)ه‌که‌یان دوکه‌ڵ ئه‌کات، له کۆبونه‌وه‌ی نهێنی و تایبه‌تی بنهماڵهکانتانا واتــای (پێت به قه‌د به‌ڕه‌که‌ی خۆت ڕاکێشه)یان بۆ شیکهنهوهوحاڵیان بکه ن.، که ئێوه سه‌ری هه‌زارانتان خواردووه و گه‌نجی هه‌زارانی ترتان لووش داوه! بۆیه هه‌زم کردن و هه‌ڵدانی قسه‌ی(زه‌ردو سوور‌و سه‌وز)ی وه‌ک ساڵی 89 باوی نه‌ماوه!. گه‌ر ئه‌شیانه‌وێ خۆیان دروست بکه‌ن با سه‌ره‌تا له‌وه‌وه ده‌ست پێبکه‌ن.، ده‌ست به‌رداری هاووڵاتی بوونی ووڵاتانی تر بن! چونکه به پێی ناسنامه (کورد) نین.!
له لایه‌کی تره‌وه نازانم ئه‌و کات و سه‌رده‌مانه، ئه‌م به چکه شێخ و ئاغاودهرهبهگانهتان بۆ نه‌هێنایه‌وه تا خۆیان له ناو ئێمه‌دا دروست بکه‌ن! ڕه‌نگه له‌به‌ر ئه‌وه بووبێ، دڵی دایکی کوڕه‌کانی ئێوه خۆێن و گۆشته و دڵی دایکی کوڕی خه‌ڵکیش له به‌ردی (شێرکوژ)-4- دروست بووه! له‌بیرمه ته‌نها دوو جار بۆ که‌یف و سه‌فاو به‌سه‌ر بردنی هۆڵیده‌ی-5- یه‌کێکیان هاته‌وه قاسمه‌ڕه‌ش و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک ئهمایهوهو پێش ئه‌وه‌ی ببێ به مه‌زه‌ی کوڕانی مقه‌ڕ، ئینسحابتان پێ ئه‌کرده‌وه بۆ له‌نده‌ن.، خۆ ئه‌و کاتانه تۆپی دوور هاوێژیشمان نه ئهگهیشتێ!. وه‌ک ته‌مه‌نیش هاو ته‌مه‌نی گه‌لێک له‌و گه‌نجه پێشمه‌رگانه بوون که چاوه‌ڕوانی خۆر بوون هه‌ڵبێت و هه‌وایه‌کی ئاسووهده هه‌ڵمژن و سه‌دام حسێن (کهرایهتیهکهی بنوێنێ!)-6- با ئه‌وانیش له گه‌ڵماندا که مێک په‌نیری ته‌نه‌که‌و گۆشتی کهنغهریان نۆش کردایه‌و بچه‌شتایه!.
مامۆستای خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و بیر ڕووناک!سه‌رکرده‌ی بیروبازو! جه‌نابی میسته‌ر تاڵه‌بانی.، وشه‌ی (مۆدێرن) له فه‌رهه‌نگی جه‌نابتاندا مه‌کانه‌تی تایبه‌تی هه‌یه.، ئه‌وه‌تا کاتی خۆی ئه‌م وشه‌یه بۆ(ئار بی جی) بوو، ئێستا بۆ ڕۆژنامه‌نووسییه.، له په‌یامه‌که‌تاندا بۆ دهووهمین کۆنگره‌ی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان فه‌رموتانه(هیوادارم ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان له چوارچێوه‌ی کاری ڕۆژنامه‌نووسی مۆدێرن و خه‌مخۆردا په‌یامی به‌رزی.تا هتد...) -7-.، نامه‌وێ به ئه‌رشیفی نوسین و ووتارو کۆبونه‌وه‌کانتاندا بچمه‌وه تا سه‌دان نمونه‌ی تری(مۆدێرن)، بیر خۆت و خۆێنه‌ریش بخه‌مه‌وه. که ئێوه له‌سه‌رده‌می جیاواز جیاواز‌و به موناسه‌به‌ی جۆراوجۆره‌وه فه‌رمووتانه! به‌ڵکو گه‌ره‌کمه منیش په‌یامه‌که‌م بگه‌یه‌نم و بڵێم .، ئه‌م ڕۆژگاره‌ی به‌ته‌مای نه‌بووین و بینیمان سه‌لماندی که کێ پێشمه‌رگه بوو له پێناوی کورد‌و کوردستان.، کێش سیاسه‌تمه‌دار بوو بۆ زه‌وق و هیوایه‌ت و هه‌وه‌سبازی.، له‌لای به‌نده خه‌باته‌که‌ی ئێوه هیچ فه‌رق ناکه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رکێشی پاسکیل سوارێکی وه‌رزشه‌واندا که هه‌وڵ ئه‌دات هه‌موو توانای خۆی بخاته گه‌ڕوو ڕیکۆردی کۆن بپێکێ و ناوداربێت و خۆی به جیهان بناسێنێ، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گرنگ نیه به لایه‌وه گه‌ر ملی سه‌رجه‌م هاوڕێ پاسکیل سواره‌کانی بشکێنێ! جه‌نابیشتان (له ژێر چه‌تری کوردایه‌تیدا، سیاسه‌تمه‌دارێکی ناودارو بێوێنه ده‌رچوون!). ئه‌و پێشبڕکێیه‌ی ئێوه فیکهتان بۆ کێشا، ڕه‌نگه بۆ ووڵاتێکی تری دنیای سێ گونجاو بێت و نمونه‌ش زۆره.، به‌ڵام بۆ ئێمه‌ی کوردی بێ ئاڵا‌و بێ نه‌خشه‌ی! دوژمن زۆر و دۆست که‌م گه‌لێ زوو بوو!).
له کۆتایی دا هیوای ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی زۆر زیاتر بۆ خۆت و بنه‌ماڵه‌که‌ت و بنه‌ماڵه‌که‌ی دراوسێی به‌رامبه‌رتان وبنه‌ماڵه‌کانی ڕاست وچه‌پ و هه‌موو ئه‌و بنه‌ماڵانه ئه‌خوازم که بوونه پایه‌و قه‌ڵغان و پشتیوانتان! به‌م بۆنه‌یه‌شه‌وه به پێویستی ئه‌زانم گه‌لێ سوپاسی(ئاغا پاره و میسته‌ر قه‌ڵه‌م بکه‌م!)، ئه‌گه‌ر پاره نه‌بووایه ئێوه به‌م جۆره که‌شف نه‌ئه‌بوون و ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌میش نه بووایه ئه‌وا ئه‌بوو ئێمه‌ومانان یادگاری و بیره‌وه‌ریه‌کانمان وه‌ک هه‌یکه‌له‌که‌ی (نارامسین).، له‌سه‌ر تاشه به‌ردی قۆپیه‌کانی قه‌ره‌داخ هه‌ڵکۆڵین!.
ماوه‌ته‌وه ئه‌م دوو به‌یته شیعره ناسک و پڕ مانایهشت بۆ حه‌واڵه! بکه‌م.، که کیژه شه‌هیدێکی شیعر دۆست له(شیخ وه‌سانان)ه‌وه بۆی ڕه‌وانه کردم، گوایه له ده‌فته‌ری بچوک و خوێناوی یاداشته‌کانی باوکیا دۆزیویه‌تیه‌وه.
ئاغای سه‌ده‌ی بیست و یه‌ک، بۆینباخه‌که‌ی ئاڵه
چکلێتی ده‌م پێشمه‌رگه‌ش، تامی تفت و تاڵه
* * *
له کوێیه ڕێی خه‌بات، بۆ کوێ چووه مه‌شخه‌ڵان؟
له به‌رگی ئاڵتوون گیران، له کتێبخانه‌ی چۆڵان!.
تێبینی: 1- (فڕان فڕانی حه‌ڵوا و پهنیربوو) له ده‌ربه‌ندی په‌پوله‌ی به‌ڕێز(شێرکۆ بێکه‌س) خواستووهمه.
2- (مهرگاوان) چهندخانوویهکی له یه‌ک دوور بوون. له‌م به‌رو ئه‌وبه‌ری دۆڵێکی عاسیدا دروستکرابوون، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یته دزڵی به ماوه‌یه‌کی که‌م، گوایه له کاتی جه‌نگدا خه‌ڵکی دزڵی وه‌ک په‌ناگه به‌کاریان هێناوه و پاشان مه‌ڕوماڵاتیان تیا به‌خێو ئه‌کرد، پاشتریش درا بهتیپهکانی م/1، که پێشتر له‌ناو خۆی گوندی دزڵی بووین.
3- بڕوانه دیمانه‌ی (شێخ قوباد شێخ جه‌لال) له چه‌ند مانگی ڕابردووی (هاووڵاتی)دا.
4- (شێرکوژ) کانه به‌ردی ناسراوی سلێمانی، که‌وتۆته به‌رامبه‌ر سه‌رچنار.
5- (هۆڵیده‌ی)، واته به‌سه‌ر بردنی کاتی پشوو یا مۆڵه‌ت ئه‌مه ئینگلیزیه‌که‌یه‌تی HOLIDAY
6- (ئه‌گه‌ر ئه‌و کهرایهتیهی نه‌کردایه) ئه‌مه ووته‌یه‌کی ناسراوی تاڵه‌بانیه، که له دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه زۆر جاری به‌کارهێناوه. ڕاستیش ده‌کات، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌رێتییه نه‌بوایه، ئه‌وان نه ئه‌بوون به ملیاردێر! به‌ڵکو ڕه‌نگه له شوقه‌ی ته‌نهای ئه‌وروپادا (گوێزومێووژ)یان به مه‌سه‌له‌ی کورده‌وه بخواردایه! ئێمه‌ی پێشمه‌رگه‌ش ئه‌بووین به کرێکاری (کارخانه قوڕینه‌کان و باخه سێوه‌کان)ی ئازه‌رییه‌کان له ورمێ!.
7- بڕوانه، په‌یامی تاڵه‌بانی بۆ دووه‌مین کۆنگره‌ی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسانی کوردستان، له ژماره 4457ی کوردستانی نوێ، 28/12/2002.، لاپه‌ڕه‌ی هه‌واڵ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست