هەڵكەوت زاهیرشوتی تێهەڵدرا یان دەستی لەكاركێشایەوە؟
Wednesday, 30/09/2009, 12:00
ماوەی چەند مانگێكە هاشوو هووشی نوسین و تووڕەیی خەڵكی بەرانبەر بە كردەوەكانی نا هونەرمەند هەڵكەوت زاهیر لە رۆژنامە و وێب سایدەكاندا بەردەوامە، هەربۆیە ئەم تووڕەییەی نوسەرانی بەڕێزوو و خەڵكی خۆشەویستی گەلەكەمان هەموو راستی لەسەر كارە نادرووستەكانی ئەم ناكەس بەچەیەیان بەڕوونی ئاشكراكردو لەگەلِ هەموو جمووجۆلێكیدا وەك خۆی پەیامەكانیان لە راگەیاندراوەكاندا دەخستە روو وە ئێمە لەمێژە كارمان بۆ لابردنی لەو دەسەڵاتەی كە بەهەڵەیەكی سوتفە پێیدراوە كردووە لە رێی قەڵەمە نەترسەكانمان، لەبەرانبەر هەموو ئەو زوڵم و حەق خواردنانەی هونەرمەندان كە لەلایەن ئەم هەڵكەوت ناوەوە دەكرا، وە تا پێشماوەیەك بۆ چەندینجاریش ئەو هەواڵانەمان راگەیاند كە هونەرمەندی نەزان و هەڵەی زاهیر بەم زووانە لەو پۆستانەی كە پێیدرابوون لادەبرێت، چونكە ئێمە پێش ئەوەی كە بنووسین ریسَرچی تەواو دەكەین بۆ بەدوادا چوونی هەر هەواڵێك پێش بڵاوكردنەوەی، زیاتر مەبەستم لە پێش ئەو چەند رۆژەیە كە بە نووسین بڵاومانكردەوە كە هەڵكەوت زاهیر لەماوەی چەند رۆژی داهاتوودا لادەبرێت وە لەبەر هەموو ئەو هۆكارانەی كە لای خوێنەری خۆشەویست خوێندراونەتەوە، بەڵام ناوبراوی تێهەڵدراو زۆر نەفامانە و منداڵانە زۆرجار بە دەورووبەرەكەی وتووە كە ئەمانە هەمووی قسەی ئەو كەسانەن كە رقیان لێمە و من هەردەمێنمەوە وە لە یەكێك لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ كارمەندەكانیدا زمانێكی هەڕەشەی بەرانبەریان بەكارهێنابوو كە هەركەس قسەكانی ئەو كەسانە دووبارە بكاتەوە كە دەلێن هەڵكەوت زاهیر نامێنێت ئەوا لەسەر كارەكەی دەری دەكەم، وە پێشیانی وتبوو هەر بۆ ئەوەی كە دڵنیا ببنەوە لەم قسانەم ئامادەم لە ئێستاوە مووچەی سێ مانگی داهاتووتان بدەمێی، ئیتر رۆشتنی چی!
دوای ئەوەی كە هێشتا مانگێكی تەواو بەسەر قسەكانیدا نە چووبوو، هەروەك راگەیاندراوەكانی پێشوومان لەلایەن كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆمەوە لە بەرواری 28.09.2009 داوای لێبووردنیان لە هەڵكەوت كردوو ماڵئاواییان لێكرد.
ئێستا وەك خەڵك بەگێل بزانن و پێشتر كەس لەمبارەیەوە هیچی نەزانیبێت، گوایە هەڵكەوت زاهیر و مناڵەكانی لەبەر سەرقاڵییان بە پرۆژەی دیكەوە دەستی لەكاركێشایەوە!!؟؟
من لێرەوە پیرۆزبایی لە هونەرمەندانی خۆشەویست دەكەم كە ئەم باڵە رەشەی دەستی بەسەر هونەرەكەتاندا كشاندبوو وەیان هونەرەكانتانی لە قەفەسی ئەرشیفی تەلەفزیۆنەكەیدا زیندانی كردبوو، هیوا دەخوازین بەكلیل و دەستی ئارامۆ بكرێنەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست