بروخێ پارتی دیموکراتی نیشتمانی کوردستان
Friday, 29/05/2009, 12:00
ببورن چونکه ئه‌م پارته له‌وانه‌یه له‌رووی ڕاگه‌یاندنه‌وه وجودی نه‌بێت به‌ڵام له پشتی په‌رده‌وه جه‌لال تاڵه‌بانی له سه‌ر سینیه‌کی زێڕ پێشکه‌شی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی کردووه‌و هیچ موڵکێکی به‌سه‌ریه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستانه‌وه نه‌ماوه . ته‌نها هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه که بۆ چوار ساڵی تر دزی و جه‌رده‌یی له میلله‌ت بکه‌ن .
ئێمه‌ی تاکی کورد تێناگه‌ین ئه‌گه‌ر ته‌نیا ده‌سکه‌وتی شه‌خێی بچووک نه‌بێت 'چۆن ده‌توانن دوو لیست به دوو ئایدۆلۆجی زۆر جیاوازه‌وه ،به‌یه‌ک لیست دابه‌زن، وه‌هه‌موو پرنسیپه‌کان بخه‌نه ژێر پێیانه‌وه .
ئه‌گه‌ر ئه‌مه ترس نه‌بێت . وه به‌ده‌نگێکی دلێره‌وه له‌میدیاکانه‌وه بانگه‌شه‌بۆ خۆیان بکه‌ن وه خۆڵ بکه‌نه چاوی خه‌ڵکه‌وه من ته‌نیا داواکاریم له هه‌موو کوردێکی به ویژدانی دانیشتووی کوردوستان ئه‌وه‌یه بۆیه ده‌ڵێم دانیشتووی کوردوستان،چونکه کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردوستان له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ڕووڕه‌شی حوکمه‌تی هه‌رێم ئه‌ومافه گه‌وره‌یه‌ما لێ داگیر کرا،که بتوانین ده‌نگ بده‌ین داواکاریه‌که‌شم ئه‌وه‌یه که به ویژدانه‌وه ده‌نگ بده‌ن، وه چاوێک به مێژووی ئه‌م 18 ساڵه‌ی ڕابردوودا بگێڕنه‌وه....ئه‌وکاته مێژوو پێیان ده‌ڵێت که ده‌بێت ده‌نگ بۆ کێ بده‌ن چونکه ئه‌وانه‌ی که ده‌نگ به لیستی که‌ره تۆپیوو، ببورن به لیستی کوردستانی ده‌ده‌ن نه‌ده‌نگ به پارتی وه نه به‌یه‌کیه‌تی . به‌ڵکو ده‌نگ به هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی و تڵه‌بانی یان ڕاست تر پارتی دیموکراتی نیشتمانی کوردوستان ده‌ده‌ن .
هوله ندا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست