کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میدیاکان به‌هه‌ڵه‌داچوون پارتی به‌ئاشکرا عه‌بدوڵای مه‌لانوری تیرۆرناکات‌

Wednesday, 09/03/2011, 12:00


پاش مشتومره‌که‌ی نێو به‌رڵمانتاری لستی گۆڕان عه‌بدوڵا مه‌لا نوری وسه‌رۆکی چایخانه‌ی په‌رڵمانی کوردستان قادردوبزی وناوهێنانی به‌دکتاتۆر وتاوانبارکردنی حزبه‌که‌ی دوبزی پارتی که‌لێپرسراوی ‌ یه‌که‌مه‌ له‌ گه‌نده‌ڵی له‌هه‌رێمی کوردستان وبلاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیوی مشتومره‌که‌ له‌ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و دروسبوونی بیرورای جیاواز وبه‌قازانجی باڵی ئۆپۆسسییۆن شکایه‌وه‌ وپارتی تیا شارمه‌زارهاته‌ ده‌ره‌وه‌و تیرێکی کوشنده‌ به‌ پارتی بنه‌ماڵه‌ که‌وت ومومکین نیه‌و جێگای قه‌بول نیه‌ لایان که‌س تاوانباریان کات و به‌تایبه‌تی راسته‌وخۆبێت وله‌ناو دانیشتنی په‌رڵمان بێت وله‌میدیاکان ڤیدیۆیی مشتومڕه‌که‌ بلاوببێته‌وه‌ وئه‌م کاره‌ لایان به‌ خه‌تی سوور بڕین هه‌ژمار ده‌که‌ن وخۆیان به‌خاوه‌نی به‌رڵمان وهه‌موو هه‌رێم وملله‌ته‌که‌شی  ده‌زانن وبه‌لایان گرنگ نیه‌ خه‌ڵك چی ده‌ڵێت وچۆن بیر ده‌کاته‌وه‌ وچۆن سه‌یریان ده‌کات وئه‌مه‌ی به‌لایان گرنگه‌ وهه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن وئه‌م هه‌موو میدیا زه‌به‌لاحه‌نه‌یان دامازراندوه‌ وکار بۆ داپۆشینی عه‌یبوعاری
بنه‌ماڵه‌یه‌ وپیرۆزکردنیانه‌ وسه‌روه‌ت وسامانی هه‌رێمیش هه‌رچه‌ند له‌ ده‌ستیان ده‌رچێت بۆ ملله‌ت پاداشته‌ وئه‌بی ستایش بکرێن وده‌ستیان ماچ بکرێت وچونکه‌ خۆیان به‌خاوه‌نی ئه‌زمونه‌که‌ ده‌زانن وکه‌س بۆی نیه‌ په‌نجه‌ی تاوانیان بۆ درێژ کات ئه‌گینا ده‌ستی ده‌برنه‌وه‌ وتا ئێستاش بۆیان چۆته‌ سه‌ر شه‌هێدکردنی دکتۆر عبدالستار وسۆرانی مامه‌حه‌مه‌ وشه‌هید سه‌رده‌شت وشه‌هیدانی به‌ر ده‌م ئه‌منه‌ زه‌رده‌که‌ وکه‌ڵار وشه‌هیدانی تر ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چی زۆر له‌ مێدیاکان به‌هه‌ڵه‌ داچوبوون که‌ پارتی هه‌وڵ ده‌دات به‌رۆژی رووناك تۆڵه‌ی‌ ئابروچوونه‌که‌ی له‌ په‌رڵمانتار عه‌بدوڵای مه‌لا نوری بکاته‌وه‌ تیرۆری کات ، به‌ڵام له‌ یادیان کردبو که‌ پارتی بنه‌ماڵه‌ له‌ قه‌یرانێکی بێ وێنه‌ ده‌ژیت وله‌ هه‌موو جیهان تاوانبار کراوه‌ وبه‌ئاشکرا خۆی له‌م ته‌ڵه‌ نادات وهه‌وڵ ده‌دات به‌نه‌‌هێنی ودورستکردنی سیناریۆێێك بۆ تۆڵه‌ کردنه‌وه‌ی وئه‌بێ کاك عه‌بدوڵا زۆر وشیارانه‌ له‌مه‌وڵا هه‌ڵسوکه‌وت کات وله‌وانه‌یه‌ به‌کاره‌ساتێكی نه‌خشه‌کێشراو هه‌وڵده‌ن له‌ناوی به‌رن و شه‌هیدی که‌ن به‌ڵام به‌م زوانه‌ نابێت وتا شتێکی تر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خه‌ڵکه‌که‌ پێی سه‌رقاڵ که‌ن وئه‌م کاره‌ ته‌می بکه‌وێته‌ سه‌ر ئنجا خه‌نجه‌ری ژه‌هراویه‌که‌یان ده‌وه‌شێنن ،وه‌ك من بیاناسم ئه‌م کاره‌ له‌ یاد ناکه‌ن و له‌ ده‌رفه‌ت ده‌گه‌رێن نامه‌ردانه‌ خه‌نجه‌ره‌ ژه‌نگاویه‌ زه‌رده‌که‌یان ده‌وه‌شێنن .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە