کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆپێشاندان دژی ڕژێمی ئێران له‌ کۆپنهاگن

Tuesday, 11/05/2010, 12:00


خۆپێشاندانی كوردانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان له‌ دژی ڕژێمی ئێران دژ به‌ له‌سێداره‌ دانی تێكۆشه‌رانی كورد

به‌مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و ریسواكردنی رژێمی دژی جمهوری ئێران
كوردستانیانی دانیمارك سه‌رله‌ ئیواره‌ی ڕۆژی ١٢/٥ كاتژمێر ٦ به‌كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا.
خۆپێشاندان و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری فراوان ساز ده‌كه‌ن.
له‌ دژی له‌ سێداره‌دانی لاوانی كورد ‌ با هه‌موومان بێینه‌ مه‌یدان، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك و له‌هه‌ر شووێنێكی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه‌ بۆمان ده‌كرێت ، ده‌نگی ناڕه‌زاییمان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی چی تر لاوه‌كانمان نه‌بنه‌ قوربانی ده‌ستی ڕه‌شی ئاخونده‌كانی قوم و تاران.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابوردوو ٥ تێكۆشه‌ری كورد له‌ سێداره‌ دران، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یان و سه‌دانی تریش له‌ زیندانه‌كانی جمهوری ئیسلامی چاوه‌ڕێی له‌ سێداره دانن.

چوار شه‌ممه‌ 12 ی ئایاری 2010
کات 17,00 به‌كاتی ناوه‌ندی ئه‌وروپا
شوێن:,1609 Kbenhavns V Axeltorv
به رامبه‌ر ده‌رگای سه‌ره‌کی Tivoli.
بۆ په‌یوه‌ندی ده‌توانن په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌م ژماره‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه‌
004528466888
ده‌سته‌ی ئاماده‌كاری خۆپێشاندان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە