رۆژنامەی خەبات كێشەی تێدەكەوێ بە دانانی شێرزاد عەبدولرەحمان بە جێگری سەرنووسەر
Monday, 13/06/2011, 12:00
11-7 بە بریارێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە ژمارە 622 لە 11-6-2011 بە ئیمزای فازل میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی شێرزاد عەبدولرەحمان بە جێگری سەرنووسەری خەبات دانرا، ئەم بریارەش كێشە لە ناو خەبات دروست دەكات و بەشێكی زۆر لە ستافەكەی بە نیازی وازهێنانن،بەڵام هەندێكیان بە هۆی ئیلتزامی حزبیانەوە ئەم وازهێنانەیان هەلپەساردووە،بەلكو مەكتەبی سیاسی بە بریارەكەی دا دەچێتەوە،ئەوانەشی ئەو بریارەیان داوە ئەوانەن كە ماوەیەكی دورودرێژە لەو رۆژنامەیە كار دەكەن و قورسایی ئیشی رۆژانەیان لەسەر شانبووە.
وەك دەسپێكیش دلشاد وەسانی (0750 463 60 40)سكرتێری نووسینی ئەو رۆژنامەیە رۆژی 12ی حەوت كلیلی ژوورەكەی تەسلیم كردووە و خواحافیزی لە ستافەكە كرد و چووە مالەوە
جێی باسە جێگری سەرنووسەر بۆ خەبات پۆستێكی تازەیە و هەر بۆخاتری شێرزاد داهێنراوە،كە هەمووی مانگێكە لە پۆستی سەرنووسەری گۆڤاری هەرێم نەماوە.بەمەش ئەوانەی ناو خەبات بە تایبەتی ئەوانەی زۆر بە خەباتەوە ماندوون و شەونخونیان لەگەڵیدا كردووە خۆیان بە مەغدوور دەزانن و ئەگەر ئاوڕ لە ماندووبوونیان و توانایان نەدرێتەوە لە رۆژانی داهاتوودا هەلوێستیان دەبێت.
بەپێی سەرچاوەیەك لە نێو رۆژنامەی خەبات ئاشكرای كرد بەهۆی كۆمەڵێك ناكۆكی لە نێو رۆژنامەكە و بەهۆی تێكچوونی پەیوەندیی لە نێوان سەرنووسەر و بەڕیوەبەری نووسینی رۆژنامەكە، دڵشاد وەسانی بەڕێوەبەری نووسینی رۆژنامەكە دەستی لە كار كێشاوەتە و چووەتەوە ماڵەوە بەبێ ئەوەی دەست لە كاركێشانەوەكەی قبوڵ بكرێت.
سەرچاوەكەی نێو رۆژنامەی خەبات ئاشكرای كرد، دڵشاد وەسانی لە دوا ژمارەی گۆڤاری چرپەدا باسی لە كێشە و گرفتەكانی ناو راگەیاند و رۆژنامەی خەباتی كردووە و سەرنووسەری رۆژنامەكە نەژاد عەزیز سورمێ توڕە بووە و دڵشاد وەسانی بەرامبەر هەڵوێست وەرگرتنی دەستی لە كاركێشاوەتەوە و چووەتەوە ماڵەوە.
سەرچاوەیەكی تری ناو رۆژنامەكەی ئەوەی روونكردەوە، بەشێكی هۆكاری دەست لە كاركێشانەوەكەی دڵشاد وەسانی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بە بڕیارێكی فازیڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی شێزاد عەبدولڕەحمان سەرنووسەری گۆڤاری هەرێم كراوەتە جێگری سەرنووسەری خەبات.
سەرچاوەكەی هێما بۆ ئەوەش دەكات، گۆڕانكارییەكانی ناو راگەیاندنی پارتی دەستی پێكردوە و نیگەرانیشی لە نێو دەزگاكانی راگەیاند دروست كردووە، كە گۆڕانكاری یەكان لەسەر بنەمایەكی باش نەبووە و دانانی شێزاد عەبدولڕەحمان بووەتە هۆی ساردبوونەوەی كارمەندانی رۆژنامەكە.
پەیوەندیمان بە چەند كارمەندێكی خەبات كرد بۆ زانینی راستی ئەم هەواڵە ئەوەیان راستكردەوە، دڵشاد وەسانی ماوەیەكی زۆرە دەیەوێ دەست لە كاربكێشێتەوە چونكی مووچەكەی ماوەی ساڵێكە بڕاوە سەرەڕای بوونی ناكۆكی لەگەڵ سەرنووسەری خەبات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست