کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بابۆ بارزانی هه‌ره‌شه‌ی له‌ حاجی مه‌شهور كردووه‌

Saturday, 21/04/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری دهۆك
ئه‌مرۆ له‌ نووسينگه‌ی كۆمه‌ڵگای مازی مۆڵ له‌ دهۆك ئه‌و هه‌واڵه‌ بڵاو كرايه‌وه‌، كه‌ بابۆ بارزانی كوری مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ر بلاو بوونه‌وه‌ی هه‌والی فرۆشتنی پارچه‌ زه‌ويه‌كه‌ی له‌ دهۆك به‌ ٧٠٠ ده‌فته‌ر دۆلار به‌ حاجی مه‌شهور، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ داوايان له‌ حاجی مه‌شهور كردووه‌ سه‌عات ١٠ی به‌يانی ئه‌مرۆ له‌ سه‌ری ره‌ش ئاماده‌بێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌و ده‌ست به‌سه‌ر گشت پرۆژه‌كانی له‌ باديناندا ده‌گيريت..
حاجی مه‌شهور دوای ئه‌وه‌ی چۆته‌ سه‌ری ڕه‌ش له‌لايه‌ن بابۆ بارزانی (مه‌لا مسته‌فا) كوره‌ بچوكی مه‌سعود بارزانیيه‌وه‌ ئيهانه‌و سوكايه‌تی پێكراوه‌، له‌سه‌ر بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و زانياريانه‌ كه‌ دژی بابۆ بارزانی مالباتی بارزانی دابووی.
بابۆ بارزانی به‌ ئاشكرا گوتويه‌تی ئێمه‌ تۆمان له‌ هه‌موو باج و گومرگێكی ئيبراهيم خه‌ليل به‌ خشیوە، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش قسه‌ له‌سه‌ر بنه‌ماله‌ی بارزانی ده‌كه‌ی.
حاجی مه‌شهورئه‌وه‌ی نه‌شاردۆته‌وه‌ كورانی مه‌سعود بارزانی هه‌ره‌شه‌يان لێكردووه‌ گه‌ر جاريكی ديكه‌ باسی بنه‌ماله‌ بكه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو سامانه‌كانتا ده‌گرين.
شایانی باسە حاجی مەشهور پێش جەند رۆژێک لە نووسينگه‌ی خۆی له‌ دهۆك به‌ ئاشكرا باسی تالانیيه‌كانی بابۆ بارزانی و كورانی مه‌سعود بارزانی و نيچيره‌ڤان بارزانی كردووه‌ به‌ سنووری بايی ٢ مليار دۆلار زه‌وی دهۆك و بادينانيان به‌ناوی سه‌رمايه‌ گوزاری و وه‌به‌ر هێنانه‌وه‌ ده‌ست به‌سەرا گرتووه‌و به‌ ئيمه‌و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی ئه‌م سنوره‌ فرۆشتۆته‌وه‌.
ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ راسته‌ من گۆمرگ ناده‌م به‌لام دوو هێنده‌ی گۆمرگ سه‌رانه‌ به‌ كوڕانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌ده‌م چونكه‌ هيچ كه‌سێك جگه‌ له‌ بنه‌ماله‌ی بارزانی بۆی نیيه‌ زه‌وی به‌ ته‌نده‌ر يان به‌ هه‌ر شێوه‌يه‌كی ديكه‌ بۆ پرۆژه‌ وه‌ربگرێت، ته‌نها شێخ بابۆ بارزانی و گرۆپی كۆمپانيايه‌كانی سه‌لاحه‌دين نەبێت، كه‌ سه‌باح ملحيم و ئيجرا بارزانی وه‌به‌ر هێنانی پارتی وه‌رده‌گرن و به‌ خه‌ڵكی ده‌فرۆشنه‌وه‌ يا ده‌بنه‌ شه‌ريكيان.
حاجی مه‌شهور ئه‌وه‌شی راگه‌ياند كه‌ كه‌ بابۆ بارزانی داوای سه‌رانه‌ی ١٠٠ ده‌فته‌ر دۆلاری كردووه‌ وه‌ك سه‌رانه‌ و سزا له‌سه‌ر قسه‌و دزه‌كردنی زانياريه‌كان بۆ كوردستانپۆست و رۆژنامه‌كانی ديكه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە