کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ خاتری کوبانی ئەم ئێوارەیە لە سلێمانی ئاگریان لە ئاڵای تورکیا بەردا

Wednesday, 08/10/2014, 12:00


چونکە کۆبانی کەوتۆتە نێو دوورگەیەک لە سێ لاوە بەداعش و لە چوارەم لاوە بە تورکیا گەمارۆ و ئابڵۆقە
دراوە، خوێن لەبەر شارێکی کوردستان دەڕوات و هەموومان هەست دەکەین رووخان و کەوتنی کوبانی مانای لەدەست دانی بەشێکە لەجەستەی نیشتمانمان و ناشمانەوێت جارێکی تر شەنگارێک دروست بێت، بۆیە ئەم ئێوارەیە خەڵکێکی بەر چاو لەدانیشتوانی شار لە شەقامی سالمەوە بەرەو باخچەی گشتی بەردەم سلێمانی پاڵاس و لەوێ لەجەند بڵند گۆوە قسە دەکرا. لام باشە بڵێم ئەم گرد بوونەوەیە بۆ خۆی گردبونەوەیەکە، هیوا دەبەخشێت و هانی خەڵکی دەدات کە بزانێت و لەڕووی ویژدانیشەوە خۆی ئامادە بکات و بزانێت چ ترسێک و تۆ فانێک بەڕێوەیە، بۆیە دەڵێم تەنیا هەڵوێستی شیاو لەدەستی کورد لە باشوربێت ئەوەیە، کە بەزۆر هەرچی کۆمپانیا و بەرژەوەندی ساڵانەی هەشت ملیارد دۆلاری تورکیایە لە هەرێمیە داگیر کراوەیە بکرێتە دەرەوە و ڕەوانەی تورکیا بکرێتەوە، بەخێرایی بنکە سەربازییەکەیان لە ئامێدی و بامەڕنی بپێچینەوە و بەردەباران بکرێت و ئەو دومەڵە لەسەر نێوچەوانی سەرانی کورد پاکبکرێتەوە ودەریان بکەین بچنەوە بۆلای داعشەکەیان کە بەریان داوەتە گیانمان لە ڕۆژ ئاوا ی نیشتمان. پەیمانە پەنجا ساڵیەکەی نەوتی نێوان هەولێر و ئەنکەرە هەڵبوەشێننەوە و هەرکەس و حیزب و لایەنێکیش پێی ناخۆش بێت با بفەرمووێت بڕوات بۆ ئەنکەرە دانیشێت و بەرۆکی ئەم میللەتە بەردات و بچێتە لای قارداشەکانی خۆیان و بەڕسوایی بژین، ئەوان فێرن لەغەریبی لەکەرەج و ئەنقەرە یاری بەچارەنوسمان بکەن..
خۆ بیرمان نەچۆتەوە کە ئەوە تورکیا بوو ئەمری بە دەستەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان کرد خەندەق لەنێوان هەرێم و رۆژاڤادا لێبدەن دامان بڕن لەگەلە ئازاکەمان لەڕۆژئاوا و نەیەڵین نیشتمانەکەمان بەرفراوانتربێت.. ئەوە فشاری تورکیا بوو هەرێم ئابڵۆقەی لەسەر رۆژاڤا و یەپەگە توندکردەوە و نەیهێشت لەتە نانێک بچێت بۆ ئەو بەشە.. ئەوە تورکیا بوو ئەمری بە هاوپەیمانەکانی لە هەرێمدا کرد کە گۆنگرەی نەتەوەیی نەبەستن و لەو پەرت و پارچەبوونەدا ئەم لاوازیەی بۆ کۆبانیە تاک و تەنیا و بێکەسەکەمان دروست کرد گەر چی ئەو کۆنگرەیە کەسانی زۆر سوک و چروت خۆی خزاندبووە ناوی.. ئێستاش هەر تورکیایە، لە دووری چەند مەترێکەوە سەیری کۆبانی دەکات و بەبەر چاوی تورکە فاشیەکانەوە گەلەکەمان لە کوبانی شەڵای خوێن دەکرێت و موسڵمانە تورکەکانیش نقە ناکان و خەنی دەبن کە دەرسیمێکی تر لەم کاتەدا دێتە گۆڕێ..
گەر سەرانی کورد و دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە تۆزێک کەرامەتیان تێدا بێت دەچن بەخێرای ئەو پەیمانە ٥٠ساڵیەی نێوانیان تێک دەدەن و ڕاستەو خۆ دەچن دەڵێن فەرموو تورکان ئێوە پەیمانێک لەسەر پەڕۆیەکی ڕەش لەگەڵ دەوڵەتی تیرۆریستی داعشدا مۆرکەن و ئەو ئیماراتە دروست بکەن کە خەوتانە و بگەڕێنەوە بۆ یاساکانی خەڵافەت و بەرۆکی ئێمە بەردەن، ئەوەی پێکەنیناوی بوو ئەم ئێوارەیە لەسلێمانی مەلا بەختیاربوو نەڕە نەڕی بوو کەچی خانوەکەی کۆمپانیایەکی تورکی بۆی دروست کردووە، پاشان یەکێک لە هاو سەفەرەکەی بۆی گێڕامەوە کە لە ئەستەنبوڵ قاتێکی تورکی کری بە پارەیەکی خەیاڵی. ئەمڕۆ یەکێتی خۆی وادەر دەخات هاو خەمە لەگەڵ کوبانی بەڵام سنوری هەرێمی سەوز پڕە لە کۆمپانیای تورکی و میتی تورکی و نانی تورکی و ماستی توکی و سەمەرە لەوەدایە زۆربەی لافیتەی دوکانەکانیشیان کردوە بەتورکی ئەوەش لەووتارێکی تردا دێمەسەری.
ئایا تاک دەتوانێ هەڵوێستی هەبێت بابەرۆکی دەسەڵاتداران بەردەین.
بەڵێ ئێمە با وەک تاک لە دوکاندارەکان بپرسین کامە خۆراک تورکییە نەیکڕین خۆ لەبرسا نامرین، با باش بزانن هەموو خۆراکێک کە لە تورکیاوە دەێت ئەوان کۆمەڵێک مادەی کیمیاوی تێدەکەن کە لە داهاتودا هەموو گەلەکەمان توشی نەخۆشی و ناتەندروستی دەبێت و مردنێکی قێزەون دەمرین، کوبانی ئەمڕۆ هەڵوێستی ئێمەی دەوێت تاکە هەڵوێستێک بەئێمە ئەنجام بدرێت نەکڕینی خۆراکی تورکییە، خۆزگە دوکاندارەکان شەهاماتیان پیشان دەداو هەرچی خۆراک و پوشاکی تورکییە فڕێیان دەدایە سەر شەقامەکان و ئیتر تورکیایان ڕسوا دەکرد و لەشەقامەکان گوێمان لە گۆرانی تورکی نەدەبوو لەڕادێۆ گۆڕان و دەنگی کورد ساتیشەوە گوێداری گۆرانی یە قێزەونەکانی تورکیا نەدەبوین، ئێمە هەموومان داوای ئازادی دەکەین و کە چی بەکۆیلەیەتی ژیان دەکەین.
هەموومان خۆمان بە مرۆڤی ڕاوەستاو دەزانین کەچی لەسەر ئەژنۆکانمان ڕێدەکەین، شەرەف کوبانییە ڕۆژئاوایە با پشتیان تێنەکەین میللەتی زیندوو واز لەبەشێک لەجەستەی ناهێنێ.بزانین ڕێپێوان و قسەکان تا کوێ لەسلێمانی بەردەوام دەبێت، بەهیوام تەنها خۆ بەتاڵکردنەوە نەبێت، باشترین هەڵوێست بایکۆتی ئابوری تورکیایە.
بیرمان نەچێت وەک هندییەکان دەڵێن " ئەوەی چووە سەر ئەڤرێست لەیەکەم هەنگاوەوە دەستی پێکرد بۆ سەر لوتکە "
سمکۆ ساحێبقران

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە