لیژنه‌یه‌كی نهێنی پاراستن گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی كاروان ئاكریی و سه‌رۆ قادر ئاشكرا ده‌كات
Tuesday, 03/07/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 1ی ههولێرسهرچاوهیهكی نزیك له نووسینگه‌ی مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی و رۆشنبیری پارتی ئه‌م زانیاریانه‌ی بۆ كوردستانپۆست هه‌ڵماڵی.
كه لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی له ده‌زگای پاراستن ماوه‌ی زیاتر له 3 مانگه به‌دوای گه‌نده‌ڵی و دزیی و ساخته‌كاری و پاره خواردنه‌كانی هه‌ریه‌كه له كاروان ئاكریی به‌ریوه‌به‌ری گشتی سه‌ته‌لایتی كوردستان و سه‌رۆ قادر به‌رپرسی پیشووی راگه‌یاندنی پارتی و، ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، كه كاروان ئاكرێی جگه له دزینی بودجه‌ی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان كه مانگانه یه‌ك ملیار دۆلاره‌و، زیاتر له 6 ملیار دیناركه ده‌كاته زیاتر له 560 ده‌فته‌ر دۆلارداهاتی ریكلامه‌كانی ئه‌و كه‌نأله‌ی به هاوكاری هه‌ریه‌كه له دلیر محمه‌د عیسا به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێری و دارایی و عه‌گید بارزانی نه‌یانخستۆته ناو داهاتی گشتی كه‌ناله‌كه‌و له پیشنگای ئۆتۆمبیل فرۆشان و كۆمپانیای وه‌به‌ر هیناو بازرگانی كاسپیان پیوه كردوه‌و به پێی سه‌رچاوه‌كه 230 ده‌فته‌ر دۆلار بۆ كاروان ئاكریی و باقیاتیشی دراوه‌ته دڵیر عیسا و عه‌یگد بارزانی.
كاروان ئاكرێی له هه‌ر یه‌كه له ئاكرێی و سه‌لاحه‌دین و گوندی ئه‌مریكی ڤێلا و خانووی هه‌یه‌و خاوه‌نی دوو كۆمپانیای بازرگانی بی سنووره به‌ناوی سه‌گڤانی شۆڤێری یه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆ قادریش له دوای لادانی ئه‌وه ئاشكرابووه كه مووچه‌ی بندیواری ئیعلامی زیاتر له 120 كه‌س هه‌بووه مانگانه په‌ری خوشكی خێزانی و سۆنیای خێزانی و شێرۆی مه‌سحی سكرتێری عه‌لی رانیه‌ی و ڕه‌حمان ی پۆرزای به‌ناوی ئه‌و كه‌سانه‌وه پاره‌كانیان وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌ش زانراوه كه سه‌رۆ قادر مانگانه‌ی 40000 هه‌زار دۆلاری به‌ناوی كرینی پێداویستی و سه‌یاره‌و سیناو زۆرشتی سه‌مه‌ره‌وه بۆ خۆی هه‌ڵگرتووه.
ئه‌وه‌شزانراوه كه سه‌رۆ قادر داهاتی ڕیكلامه‌كانی رۆژنامه‌ی هه‌ولێرو حه‌بات و چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه‌ی نه‌خستۆته سه‌ر داهاتی گشتی به‌تایبه‌تی داهاتی ریكلامه‌كانی رۆژنامه‌ی خه‌بات بای زیاتر له 420 ده‌فته‌ر دۆلار بووه و زۆربه‌ی موڵك و سامانه‌كانی به‌ناوی سۆنیاو په‌ری خۆشكی سۆنیای ره‌حمان و شێرۆیه‌وه.
بۆ هه‌ردوو گه‌نده‌لكارانی ئیعلامی پارتی كه‌ژالی هاوسه‌ری حاجی به‌كر دایكی به‌ریز حاجی دلنیای ئه‌وه‌ی یداوه كه كاروان له‌وه‌ته‌ی به‌ڕێوه‌بری سه‌ته‌لایته زیاتر له 10 ملێۆن دۆلاری به وه‌سڵی ساخته‌و پرۆژه‌ی هۆنه‌ری و داهاتی ریكلام بردووه‌و، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له مه‌حفۆز مائیی هه‌موو گه‌نده‌لیه‌كانی سه‌رۆ قادری به زیاده‌وه پشت راست كردۆته‌وه،
هه‌ر وه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌ك له پاراستن ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه كه له نێو راپۆته‌كه‌دا باسی دزیی و گه‌نده‌ڵی یه‌كانی نیاز لاجانی به‌ریوه‌به‌ری كه‌ناڵی زاگرۆسیش كراوه كه زیاتر له 20 ملێۆن دۆلاری به نویترین شێوازی دزی‌و گه‌نده‌ڵی له زاگرۆس بردووه به داهاتی ریكلامه‌كانیشه‌وه و میكایل ئیبراهیم به‌ریوه‌به‌ری پیشووتر ی ئه‌و كه‌نأڵه چه‌ندین جار باسی دزیه ترسناكه‌كانی نیاز لاجانی و زه‌هاوی سنجاری به‌ڕیوه‌به‌ری هۆنه‌ری ئه‌و كه‌ناڵه‌ی كردووه كه خاوه‌نی 6 كۆمپانیای بازرگانی و هونه‌ری و ریكلامن و نیاز لاجانی دوو ڤێلای له ئۆكرانیا و روسیا‌و ڤێلایه‌كی له هه‌ریه‌كه له توركیا‌و لوبنان و دوبه‌ی ڤیلای كریوه، به‌لام به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه مه‌حمود محمه‌د زاوای نیاز لاجانی یه ماوه‌یان نه‌دابوو راپۆرتی تایبه‌ت به نیازلاجانی ئاشكرابێت به‌لام ئیمه له كوردستانپۆست له ڕێگه‌ی سه‌رچاوه‌كانمانه‌وه هه‌موو راپۆرته‌كه‌مان بۆ هاتووه‌و به‌و شیوه‌یه پوخته‌ی دزیی و تألانیه‌كانیان ئاشكرا ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ش زانراوه كارمه‌ندانی زاگرۆس تیفی زیاتر له 60 رۆژه موچه‌یان وه‌رنگرتووه به‌هۆی ئاشكرابوونی ئه‌و دزیی و تاوانانه‌ی نیازلاجانی وێرای به‌شێكی راپۆرته‌كه باسی دیارده‌ی ناشرینی کۆمەڵایەتی له‌و كه‌ناڵانه كردووه به‌تایبه‌تی نیاز لاجانی و سه‌رۆ قادر وبه‌مدوایانه‌ش كاروان ئاكرێی تووشی كیشه‌ی مۆبال بووبوو له‌گه‌ل ئافره‌تێكی مه‌سحی له دهۆك و كیشه‌كه‌ی بۆ ساف كرا له‌لایه‌ن فازیل میرانی یه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست