لە پشت سندوقەكانی بەغدادەوە (شیبەعس)* هەڕەشە لە كورد دەكات
Thursday, 05/02/2009, 12:00
د.جەزا چنگیانی :
(شیبەعس)* شیعە و بەعسی
هەمیشە مرۆڤە كویلەكان بە دوای ئازادییدا یۆڵن. ئازادیی كۆیلەكانیش كاتێك نرخی دەبێت كە كۆیلەكان پاریزگاریی لە ئازادییەكەیان بكەن. جوانترین ئازادیش ئەوەیە، كە ئازادیی كەسانی تر پێشێل نەكات. مەرج نییە ئەوەی ڕاڤە لە مەڕ ئازادیی دەكات ڕێز لە ئازادیی بەرامبەری بگرێت. لە كەتێدا بنەمای بەرژەوەندیەكان زاڵببێت بە سەر بنەماجوانەكانی ئازادی مرۆڤدا، ئازادیی هیچ نرخ و مانایەكی نامینی.
پێیشلكردنی ئازادیی مرۆڤ لەلایەن مرۆڤەوە ڤایرۆسی نەخۆشە ترسناكەكانی مرۆڤە، بۆیە مەرج نییە ئەگەر كەسێك بە زۆری دەنگ لە بۆارێكدا هەڵبژیرا، ئەو كەسە پاڵپشتیی ئازادییەكانی كۆبێت. لەمیژوودا وینەمان زۆرە. هیتلەر پیش ئەڵبژاردنی كەسێكی ئاسایی ناخ توڕەی دەرەوەی پەرلەمانی ئەڵمانی بوو. لێ كاتێك دەنگی زۆری بەدەستهانی ئەو كارەساتەی بۆ مرۆڤ دروستكرد كەجێی شەرمەزاری نەتەوەی ئەڵمانە. علی بلحاج سەرۆكی پارتی ئیسلامی جەزائیری بەریگەی كۆكردنەوەی دەنگ هەڵبژیرا. پێش وەرگرتنی پۆستەكەی، هەرەشەی لە ئازادی مرۆڤەكانی دەرەوەی ئایدیۆلۆجی ئیسلامی دەكرد. حهماس لە ناوچەی غزە بە ڕێگەی هەڵبژاردن دەسەڵاتی وەرگرت. ئەوهتا ئاواتی گەلیكی داماویی وەك فەلەستینیەیەكانی داوەشان. كوشتنی فەتحاویەكانیش بەخەباتێ بۆ مافی فەلەستینیەكان دەنوێنن. یەكیتی و پارتی باسی ئازادیی مرۆڤی كورد دەكەن، كەچی بە هەزاران ئازادیخوازی كورد لە ترسی تیرۆرکردنیان كوردستانیان لیبۆتە نیشتمانی بڤەكان. ڕۆژنامەنووسی كورد لە سەر ووتارێك دەكوژن.
پیش30 ساڵ خومینی لە پاریسەوە بانگەشەی ئازادیی بۆگەلانی ئیران كرد. دوای سی (30) ساڵ گەلانی ئیران خەو بە قوتابخانەیەكەوە دەبینن كە منداڵەكانیان بە زمانی دایكیان بخوێنن.
خویندنەوەی كورد بۆ سیاسەتی بەغداد:
ئەگەرمیژوو بنەمابێ بۆ هوشیاری ئایندە. ئەوە كورد یەك ووشەی لە میژووی خودی خۆی و مۆڕاڵی سیاسەتمەدارانی بەغدا فیرنەبووە. لە دوای 16\12\1922 كە باشوری كوردستان لكینرا بەعیراقەوە تا ئیستا كوردی باشوور (بە یاسا. بەهەڵبژاردن. بەریكەوتن. بە بەڵین. بەگفتوگۆ و بە چەند موچەخۆریكی وەك وەزیر. سەرۆك كۆمار. جیگری سەرۆككۆمار دەگەوجینرێن. دوای بەعیراقی بوونی باشوری كوردستان كۆمەڵی نیودەوڵەتی ئەوساتە بەڵینیان دا كە لەعیراقدا كورد بەمافەكانیان بگەن. بەغداد گشت بەڵێنكی پتشگۆیخست. راپەرینە شانازیدارەكەی سلیمانی 06\ئەیلول\1930.گەواهی ئەو ڕاستییە.
هەڵبژاردن:
هەڵبژاردن وملكەچكردنی دەسەڵات بۆ دەنگی تاكی كۆمەڵ جوانترین دیاردەی مۆدیڕنە لێ كۆمەڵگای عیراقی كۆمەڵگایەكی هوشیار و مۆدیرن نییە، تا پڕۆسیسی هەڵبژاردن بە ئاسانی ڕەمتی خۆی بگرێت. هەڵبژاردنی31-01\2009عیراق لە كاتیكدایە كە كۆمەڵگا لە نیوان كۆمەڵە بەرداشێكی زبری ناكۆكیەكاندا زەمەن دەهارینێ. جێی بڕوا نییە كۆمەڵگایەك كۆمەڵی قەیران هەناوی داوەشاندبێت و بڕوا لە نیوان پیكهاتەكانیدا بوونی نەبیت، چۆن هەڵبژاردن بەئارامی و بێ پیسكاری سەردەگرێت؟ لە ساڵانی 1930 كە هەلبژاردنكرا ئەگەر ساختەكاری تیدا نەبوایە ئەوە بەغداد دەبووە گۆمی خوین. بۆ ئەم ڕاستیە لیپسراوی بەریتانیای ئەوساتە لەعیراق (سیرهنری دوبس) وتاریكی لە ڕۆژنامەی (دیلی تلغراف)* 1دەنووسی ئەگەر شێوەی هەڵبژاردنی تایبەتی (ساختكاریی) نەبوایە ئیمە دەسەڵاتمان لە دەست دەدا، هەروەها ڕۆژنامەی(صدی الاستقلال) هەمان ساڵ لە سەرزاری (محمد جعفر ابو التمن) ئەوە دەگیریتەوە كە لە هەڵبژاردندا ساختەكاریكراوە. ئیستاش ابو ریشە (صحو) هەرەشەی لە ئەنجامی ساختەكاری دەكات. *2 ئیمەی كورد توشی گرفتیكی زۆر گەورەبووین. ئەویش ئەوەیە نەمانتوانیوە لە نیوان كولتوری گەلی عەرەبی عیراقی و هزری سیاسیاندا بۆ گرفتی كوردی توژینەوە بكەین. لە گشت كۆمەڵگاكانی نیشتمانی عەرەبیدا كولتور ڕەگیكی زۆر قولی لە موراڵی و هزریی تاكی عەرەبی داكوتویە و ڕەنگی ئەو كولتورە خویناویە زۆرداریە لە هەموو پەیوەندیەكی كۆمەڵایەتیدا رەنگی داوەتەوە. كولتوری عەرەبی یانی كولتوری داگیركردن و كویلەكردنی مرۆڤەكانی دەرەوەی كۆمەڵگای عەرەبی. هیچ كاتیك ناگەنە ئەو ئاستە هوشیارییە گەلیكی تر ڕەنگیكی تر كولتوریكی تر پەسەند بكەن. ئەگەر وەك تاكتیكیش هەنگاویكیان نابیت تەنیا بۆ كاتكوشتن و خۆئامادەكردن بووە بۆ پاشقولیك. ئەوان گەلیك نین كە بتوانن بەشێوەی ئازادیی پیكەوە بژین. نەك لە تەك كوردا، بەڵكو لە تەك دوو مەزهەبی شیعە و سونی عەرەبیشدا. لێ ئەوان خاوەنی یەك سیناریۆ بوون لەكویلەكردنی كورد. بۆیە زۆر نزیكە هاوپەیمانی شیعە و سونە (سونەكان، که زۆربەیان بەعسین) پیكهاتەیەك پیكبهینن (شیبەعس) كوردبكەن بەكویلەیەكی بێزمان و بێماف. ئا لێرەدا ئەركی ڕۆشنبیرانی كورد خویندنەویانە بۆ (هەڵبژاردنی بڤە 31\01\2009) جێ شەرمەزاریە كەناڵەكانی هەریم ئاماژەی شانازی بۆ هەڵبژاردنەكان دەكەن، تەنیا سەرچاوەیەكی سەر بە هەریم سایتی چاودیر و یەكەم سیاسەتمەداری كورد هەستی بەم ترسە كردبێت. مەلا بەختیار ترسێكی زیرەكانەی دركاند*3. ئەمە هوشیاری سیاسی ئەو نیشاندەدات. ئێ تا چ سنورێك ئەم ترسە لە لای دەسەڵاتدارانی كورد دەخویندرێتەوە و كاری لە سەر دەكرێ هەروەك (دیمستوار) ئاشكرای كرد جیمێكی ترس و شەریكی كورد و عەرەب دوای هەڵبژاردن بەریوەیە*4. مالكی لە ماوەی دەسەڵاتیدا زۆرجار هیڵی سوری دژی كورد بەزاندوە. بەدڵنییاوە دوای هەڵبژاردن و سەركەوتنی مالكی دڕتر دێتە وێزەی مافەكانی كورد. ئایدیۆلۆژێت و مەزهەب كە هەردوكیان مۆلیدی هیزی رۆحیی و سیاسین هەندی جار مرۆڤ لە مرۆڤەوە دەكات بە دڕندە. مالكی لە دووجەمسەرەوە هیزی كۆیلەكردنی كوردی پیە. یەكەم وەك شیعە، که كورد سونیە. دووەم وەك شوفینیەكی عەرەب دژی كوردە. لە فەیسەڵەوە تا سەدام ناسیونالیستی عەرەبی (سونە) یەك چەكی پیبووه. ئەویش شۆفینسیتی عەرەبی بوو. ئیستا مالكی دوو هێزی پێیە. بۆیە شەری بەرنگاربوونەوەی بەغدادی مالكی دژوارترە لە بەغدادی سەدام.
كور پیویستی بە هەڵویستیكی (پۆتینی) هەیە بەرامبەر بە عەرەب (مەبەست سەرۆك وەزیرانی ڕوسیا فلادیمرپۆتین و هەڵویستی بەرامبەر بەجۆرجیا).
دیالۆگ جوانترین ڕێگەیە بۆ تێگەیشتن بە ئامانجە سیاسیەكان. لێ كورد نابێ تەنیا هزری سیاسی عەرەب بخوینیتەوە، بەڵكو كولتورەكەشی. سید قوتب كە بە باوكی هزری القاعیدە دەژمیرێت دەڵێت: تەنیا ڕیگە و چارەیەك كە ئیسلام دەتوانی دژی مۆدێڕن بەكاری بهێنێ جەنگ و توند و تیژییە. سیستەمی فیدریاڵیزم كە كورد داخۆازی دەكات بۆ عیراق سیستەمێكی مۆدێڕنە. مالكی وەك هەڵگری ئەو كولتورە پڕیمتیف و شۆڤینینەی سید قوتب پۆچەڵكردنەوەی سیستەمی فیدیالیزم بەغەزای دەزانی لە تەكیدا بجەنگێ*5 لە زەمەنی داتەپینی كەپیتال و قەیرانی ئابوری جیهانی. خاوەنی دیالۆگ ئەگەر دیواری پشتی قایم نەبێت. چەند زمانی دیالۆگیشی بەهیزبێ دۆڕاوی یەكەمە.
جەنگی پیرۆز:
میژووی هیچ نەتەوەیەك بێ جەنگ نییە زوربەی زۆری ئازادییەكانی ئەم دونیایە بەجەنگ مسۆگەر بووە. خودی ئەمەریكا كە ئیستا هەڵگری گڵۆباڵیزمەكردنی سیستەمی دیموكراسیە. بە هوی جەنگێكی دریژخایانەوە ئازادی بەدەستهانی كۆلۆنیالیستی بەریتانی لە ووڵاتەكەی وەدەرنا. جەنگی شیخ محمودی نەمر و غاندی و مەندیلا و عبدالقادر الجزائیری....هتد، ئەمانه جەنگی پیرۆزن بۆ ڕزگاركردنی مرۆڤەكان لە چەوسانەوەی مرۆڤە دڕەكان. عەرەبی عیراقی كۆلۆنیالیستن و نیشتمانی كوردەكانیان داگیركردوە، بۆیە بەرنگاربوونەوەی بەرنامەی كۆلۆنیالیستیان جەنگێكی جوانە. جەنگیك، كە ڕوویەكی جوان و مرۆی بە ڕووی مرۆڤی كورد ببەخشێ
Das erste Opfer des Krieges ist die Wahrheit
واتە یەكەم قوربانی جەنگ حەقیقەتە:
ئەوش ڕاستە لایەنی جوانی جەنگ ساخكردنەوەی حەقیقەتێكە، كە مافی مرۆی تیدا دەپاریزرێ. قوربانیەكانی جەنگی رزگاری نیشتمانی قوربانی كیشەی كۆیلەنەكردنی مرۆڤەكانن. ئەوانەی لە پیناوی رزگاری نیشتمانی ڤیتنامدا كوژراون پیشمەرگەی ئازادی مرۆڤ و یەكسانی چینەكانی كۆمەڵن. ئەی بۆچی تا ئیستاجیڤارا وینەكەی زیندوە؟
Der krieg macht den Staat und der Staat macht den krieg
واتە :جەنگ دەوڵەت دروستدەكات.دەوڵەتیش جەنگ دروستدەكات.*6
ئەم هاوكیشەیە. ئەونەتەوانەی بێ دەوڵەتن و بێمافن بەجەنگ دەوڵەت وەك مافی خۆیان دروست دەكەن. ئەوانەشی که خاوەن دەوڵەتن لە ئاست بەرژەوەندی و لوتبەرزی نەتەوەیاندا نەتەوەكانی دەرەوەی خۆیان دەكەن بەكۆیلە. ئەمە لایەنی پۆزەتیف و نیگیتیفی جەنگە. ئێمەی كوردی كۆیلە بۆ ڕزگاریمان لە كۆیلەیی دەبێ بجەنگین. نەك لە تەنیا بەرەیەكەوە، بەڵكو له گشت بەرەكانی بەرانگاربوونەوەی دەسەڵاتی كۆلۆنیالیست و جەوسێنەری مرۆڤی كورد. هەموو سیناروییەك دوور لە دەوڵەتێكی كوردی سەربەخۆ نامانگەیەنیتە ئازادیی و كۆلەیەتیمان كۆتایی نایەت گەر (دەوڵەتی كوردی دروست نەبێت) (قوناغەكانی گەیشتن بەدەوڵەتی نەتەوەی كوردی بابەتێكی چاپنەكراوەمە) ئیستازەمینەی دامەزراندی دەوڵەتی كورد و بەتایبەتی لەم قەیرانی ئابوریە سەختەی جیهانی گرتۆتەوە و دوای ئاشكرابوونی فاشێتی مالكی زەمینەی دەوڵەتی كوردی لەبارە. بەپێی تۆژینەوەیەكی سەرۆكی (پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی نیوەڕاست) لە مۆسكۆ (یڤگینی ساتانوفسكی) پیوایە ناكۆكیەكانی نێوان كورد و عەرەب لە ساڵی2009 لە باشوری كوردستاندا دەوڵەتی كوردی دروست دەكات*7، لێ ئەم بۆچوونەش لەسەرئاستی مۆڕاڵی نەتەوەی و مرۆی كادیرانی سیاسی وسیاسەتمەدارانی كورد ڕاوەستاوە، كەواتە جەنگی كورد دژی مالكی جەنگێكی پیرۆزە، چونكە میژووەكەمان پیمان دەڵێت عەرەب وەك كۆیلە كوردیان پیویستە. ئاخر ئەوان لە زمانی دیالۆگ ناگەن .
سەرچاوەكان:
1- السید عبدالرزاق الحسنی. تاریخ الوزارات العراقیە
2- سایتی سبەی 03\02\2009
3- سایتی چاودێر03\02مەلابەختیار.هەڵبژاردن پیگەی مالكی ونەیارانی كورد بەهیزدەكات
4- سایتی سبەی 04\02\2009
5- Robert Kagan. Die demokratie und Ihre Fainde
Samuel. P.Huntington.WHO.ARE.WE -6
Der Krise der amerikaischen Identitt
-7ڕۆژنامەی ازفیستیا روسی ڕۆژی28\01\2009
فڕانكفۆڕت..2009\02\04
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست