ئەى خوێن مژى گەل تازووە بمرە ئەڵێن سەگى هار چل شەوى عومرە
Wednesday, 18/02/2009, 12:00
1939 بینراوە
دوایى ئەو ڕاپەڕینە نوێیەى ناو یەكێتى و كەوتنە لەرزەى عەرشى گڵاوى جەلال تاڵەبانى و پەیدا بونى یەكڕیزیەكى پتەو لەناو یەكێتیدا مەسعودى گەورە خیانەتكاریش كەوتە خۆى و ئەویش ترسێكى گەورەى هەبوو لەم ڕاپەڕین و وەرچەرخانە نوێیەى ناو كوردستان بۆیە ئەویش بەپەلە كەوتە خۆى و كەوتە هەوڵدان بۆ هێو ر كردنەوەى ئەو وەزعەى كە دروست بوو ,قسەى لەگەڵ جەلالى هاو پیشەى كرد كە هەر چۆنێك دەبێت و هەرچى تەنازولێكت كردوە ئەبێت ئەم وەزعە چارەسەر بكەیت , مەسعود درۆى فەرموو كە خۆى بە خەم خۆرى یەكێتى نیشان ئەدات , مەسعود خەم خۆرى گیرفان و دزیەكانێتى , خەم خۆرى جەلالى هاوپیشەیەتى , ئەو باش ئەزانێ ئەم جوتە بێ یەك ناتوانن بژین , باشیش ئەزانێ ئەگەر ئەو هەڤاڵانەى كە وازیان هێنا بچنە دەرەوەى یەكێتى یان بتوانن كۆنترۆڵى یەكێتى بكەن لە هەردوو حاڵەتەكەدا زیانى بۆ مەسعودو بنەماڵە و پارتیش هەیە چونكە ئەوەى لاى ئاگرەوە بێت پریشكى بەر دەكەوێت , ماڵە كەى پارتیش لە یەكێتى خراپترە و یەك پارچە پوشێكى زەردە كە پەڕینەوەى ئەو پریشكە بۆ ناو پارتى ماڵەكەى كاول تر ئەبێت بۆیە داوا لە كۆسرەت و تاڵەبانى ئەكات هەرچى دەكەن با وەزعەكە هێو ر بكەنەوە , بەڵام لە پشت ئەمەشەوە پارتى دەستێكى باشى هەبوە لە بڵاو كردنەوەى پڕو پاگەندە كان دژى یەكێتى و ئەو هەڤاڵانە , ئێستا جەلوو مەسعود بونەتە دوو دیكتاتۆرو مافیاى گەورەى ئەم هەرێمە هیچیان بێ یەك هیچیان پێ ناكرێ و هەردوو كیشیان بە یەكەوە كەوتونەتە هەڵلوشینى داهاتى ئەم ووڵاتە , ئێستا مەسعود بارزانى خائین بە كورد جەلال تاڵەبانى پێ باشترە لە هەر كەسێكى تر چونكە باش دەزانێ جەلال پاروویەكى نەرمە و قوتت دانى ئاسانە و هەر لە ڕٍێگەى جەلالیشەوە یە یەكێتى ئاوا زەردو لاواز بوە , ئەگەر ئەم وەزعەى ناو یەكێتى بە زیانى جەلال تەواو بێت ئەوا سبەینێ ئەو وەزعە بۆ پارتى و مەسعودیش زیانى گەورەترى هەیە , بۆیە جەلال ناچار دەكات تەنازوول بكە لەوە باشترە جڵەوەكەت لە دەست بچێت , چونكە پارتى یەكێتیەكى لاوازى لە یەكێتیەكى بە هێز پێ باشترە , مانەوەى یەكێتى بەم حاڵەتەوە لەوە پێ باشترە بفەوتێ یان لەت بێت یان ئەوانەى داواى چاك سازى بیگرنە دەست , جەلال و مەسعود پێش ئەوەى بیر لە كورد بكەنەوە بیر لە گیرفان و كورسیەكانى خۆیان ئەكەنەوە , خەم خۆریشیان بۆ كێشەى كورد نیە بۆ خۆیانە ,