کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


میللەتی كورد ئیتر چیدەوێت

Saturday, 16/06/2012, 12:00



بەكۆر دەڵێن چیتدەوێت دەلێ دووچاوی ساغ. بە كوردیش دەڵێن چیتدەوێت دەڵێت بینینی د.هۆرجۆن. چونكە میللەتی كورد هیچ شتێكی كەم نییە, هەمو پێویستییەكانی ژیانی هەمو خزمەتگوزاریەكان لە سایەی دەسەڵاتێكی شازی بێوێنە لەجیهاندا بەدەست هێناوە, هەمو داخوازیەكانی جێبەجێبووە ,تەنها خەمی, تەنها ئومێد وئارەزووی لەژیاندا بینینی د. هۆرجۆن بوو ئەوەش یەكسەر بەپرسان چونكە ئەوەندە لەخەڵكەوە, لەدڵی خەڵكەوە نزیكن ئەو ئارەزوەشیان جێبەجێكرد.
وەنەبێت كەسێك باوەرَبكات یان دڵی شكێكی تیكەوی لەهاتنی ئەم د.بەرێزە,باكەس باوەرَنەكات كە دەسەڵات پارەیەكی زۆری پێداوە وەكو كابرا ئیتالیاكە, تەنها بۆ ناودەركردن ومیللەت ورَاگەیاندنەكان مەشغولكردن, یان خوانەخواستە شكستەكانی دەسەڵاتی تا ماوەیەك پێبشارنەوە وتاچەند رۆژیك لەخەڵكی كوردستانی پێسەرقاڵبكەن. مەسەلەكە ئاشكرایە كورد ئەم تەنها ئومیدەی هەبو ئەوا دەسەڵات یەكسەر بۆی بەجێهێنا.
وەكو دیارە ئەم د.هۆرجۆنە لەرَۆژنامە گەورەكانی جیهان, لە كەناڵەكانی ئەوروپا وكوریا وجاپانەوە زۆری لەسەر عەدالەت ویەكسانی وئازادیەكان ومافی مرۆڤ,سستەمی نوێی ئیكۆنۆمی وسیاسەتی تایبەتی نەوت لەهەرێمی كوردستان خوێندۆتەوە وگوێی لێیبووە, لەوانەیە لەسەربازە كوریەكانیش كەماوەیەك لەكوردستان بوون.
لەوانەیە د. جۆن نەخێر بەتەئكیدەوە گوێی لەدڵسۆزی سەركردە ودەسەڵاتدارن وزۆربەی پەرلەمانتارانی كوردستانی بووە كە چەندشەففاف وخەمخۆری میللەتن, چەند بەتەنگەوەی موڵكوماڵی گشتین ودەیپارێزن وەكو بەرپرسانی هەندێ دەوڵەت نین تەنها كورَ وبرا وبرازا وخزم وعەشیرەت هی باوەرَی بن وپلە باڵاكان ودەسەڵات بگرنەدەست یان بیستساڵ حوكم بكەن, لە میللەت بترسن بە ئۆتۆمبیلی جامرَەش ودەیان پاسەوان هاتوچۆبكەن وبەزۆر هەیبەت وناو وقیمەت بۆ خۆ دروستبكەن. ئەوەتا سەرۆك وەزیرانی هۆلأەندا دەیەوێت چاویان لێبكات وبە سواری پایسكل دەرَوات بۆ سەركار, یان سەرۆكە نوێكەی فەرەنسا چاویانلێدەكات وبۆ ئەوەی موڵكی گشتی بەفێرَۆنەدات بەشەمەندەفەر دەرَوات بۆ بروكسڵ. ئەوەتا لەسویسرا دەیانەوێت چاو بەدیمكراتییەكەی خۆیان بخشێننەوە وچاو لەوەی كوردستان بكەن, ئەوەتا پەرلەمانی ئینگلتەرا هەوڵدەدات سوود لە پەرلەمانی كوردستان وئوسلوبە مۆدێرنەكانی ببینێت. لە وڵاتێكدا سەرۆك وەزیرانی داوا لەپەرلەمان دەكات ئیتر نابێت دەست لە كار وباری حكومەت بدات, بابۆخۆیان تاوڵە ودۆمینە بكەن,لەهەرێمێكدا دزی وكزی لەفەرهەنگیاندا شوێنی نەبێتەوە,ووشەی چەك, كوشتن وخوێرَشتن هیچ مانایەك نابەخشێت وخەریكە لەبیر دەچنەوە شوێنی وا چۆن نابێتە جێگای سەرسوورَمان شوێنی وا كێ هیواناكات بەبینینی شادبێت, زۆر بە دووری مەزانە مستەر بین ومیسی وكرستیانۆ رَۆناڵدۆش بەم نزیكە سەردانی ئیرەبكەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە