کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ پرسه‌ی برینداره‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌دا‌ به‌ڵێنیدا خۆی هه‌ڵنه‌بژێرێته‌وه‌ بۆ سه‌رۆکی کۆماری عێراق

Wednesday, 03/06/2009, 12:00


له‌گه‌ڵ گیان له‌ده‌ستدانی هه‌ر بریندارێکی هه‌ڵه‌بجه‌دا،دڵم داده‌خورپێت و لێدانه‌کانی زیاد ده‌کات. ئه‌و کۆسته‌ گه‌وره‌یه‌ جارێکی تر سوێ ده‌باته‌ دڵمه‌وه.جه‌سته‌م لاوازو سارد ده‌کات و ده‌مکاته‌ به‌شێک له‌خه‌یاڵ.له‌وێوه‌ له‌به‌رده‌م په‌یکه‌ره‌که‌ی عومه‌ری خاوه‌ردا ده‌گیرسێمه‌وه.هه‌ناسه‌که‌م تێکه‌ڵ به‌ئازاره‌کانیان ده‌که‌م و هێدی هێدی ده‌یاندوێنم.له‌ناو ئاپۆڕای خه‌ڵکێکی بێشوماردا،له‌ناو ئه‌و هه‌موو کۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵکه‌ی جیهاندا 5000 که‌س یه‌ک له‌دوای یه‌ک و به‌ڕیز دێنه‌ لامه‌وه‌ به‌ به‌رگه‌‌‌سپییه به‌هه‌شتییه‌کانه‌وه‌ ده‌رد‌ی دڵی خۆیانم بۆ هه‌ڵده‌ڕێژن.منیش به‌چاوه‌ پڕ فرمێسکه‌کانمه‌وه‌ گوێیان بۆ شل ده‌که‌م،ئیتر ئه‌م خه‌یاڵ و بیرکردنه‌وانه‌ دووباره‌ ده‌بنه‌وه.له‌گه‌ڵ لێدوانی هه‌ر به‌رپرسێکدا که‌ ئه‌وان ده‌که‌نه‌ پسوڵه‌ی چوونه‌ ژوره‌وه‌ی‌‌ خۆشییه‌کانیان منداڵه‌ هاروهاجه‌که‌ی ئه‌وێ ڕۆژانی ناوکۆڵانه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌کو هه‌موو جارێک به‌ هه‌ڵه‌داوان ڕیزبه‌ندییه‌کان ده‌شکێنێت و ده‌گاته‌ به‌رده‌مم .پاڵ به‌ ئاپۆڕای خه‌ڵکه‌که‌وه‌ ده‌نێت و به‌ده‌م پێکه‌نینه‌ منداڵییه‌که‌ی ئه‌وێ ڕۆژانی پێش کیمیای باران ده‌ڵێت ڕاسپارده‌یه‌کم هه‌یه‌ ،ئه‌گه‌ر ڕۆشتیته‌وه‌ یه‌که‌مجار بڕۆ بۆ به‌غدا بۆ کۆشکه‌که‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ وه‌کیلی من پێیبڵێ که‌ ئاخۆ شه‌رم ناکات له‌ جێگه‌که‌ی سه‌دام حسێن دانیشتووه،ته‌نیا ده‌توانێت کورسییه‌که‌ی بجوڵێنێت هیچی تری به‌ده‌ست نییه؟ئه‌و دوو قوربانییه‌ی که‌ تازه‌ گه‌یشتبوونه‌ لایان له‌ولاوه‌ هاواریان لێهه‌ڵسا ووتیان ئه‌وه‌ تۆ باسی چی ده‌که‌یت؟ئێمه‌ خه‌ونمان بینی‌ جه‌لال تاڵه‌بانی هات بۆ پرسه‌که‌مان،ووتی له‌به‌رئه‌وه‌ی کاراکته‌رێکی لاوازم هه‌بوو نه‌متوانی ته‌نانه‌ت حکومه‌تی عێراق والێبکه‌م که‌ قه‌ره‌بووی ئێوه‌ بکاته‌وه،زوو فریای ئێوه‌ نه‌که‌وتم هه‌تا به‌ئازاره‌وه‌ مردن،ئه‌مه‌ شه‌وان نایه‌ڵێت بخه‌وم و وویژدانم ئازارم ده‌دات.بۆیه‌ بڕیارمدا که‌ خۆم هه‌ڵنه‌بژێرمه‌وه.ژنێکی به‌ته‌مه‌نیش که‌ له‌چکێکی سپی به‌سه‌ره‌وه‌ بوو، چڵێک ڕێحانه‌ش به‌ لاکوێچکه‌کانییه‌وه بوو،له‌گه‌ڵ ئه‌وبۆنه‌ خۆشه‌ی که‌ له‌ مێخه‌که‌که‌ی ملی ده‌هات مێشکی پڕ کردبووین،ووتی ڕۆڵه‌ گیان هه‌میشه‌ خه‌ونه‌کانمان عه‌کس ده‌بنه‌وه،دڵنیام سه‌رۆک کۆماری عێراق خۆی هه‌ڵده‌بژێرێته‌وه،به‌ خۆی و کورسییه‌که‌یه‌وه‌ دێت بۆ لامان.پیاوێکی به‌ته‌مه‌نیش له‌ولاوه‌ ووتی ئا خۆت لابه‌ پیرێژن،بۆ ته‌ماته‌ی ڕزیو و هێلکه‌ی گه‌نیو قاتی بووه‌ لێره،تا سه‌رۆکی کۆماری عێراق بوێرێت بێت بۆ ئێره.ووتی ئێره‌ شوێنی ئه‌و نییه‌ شوێنی ئه‌و لای سه‌رۆک کۆماری پیشووی عێراقه.زۆریان بڕوایان وابوو ئه‌وه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی مێژوویی بوو ئه‌وانی به‌و ده‌رده‌ برد،به‌ڵام من چاوم گێڕا بۆ عومه‌ری خاوه‌ر که‌ بووه‌ به‌سمبوڵی هه‌ڵه‌بجه.پرسیاریم کرد ووتیان ئه‌وه‌ عومه‌ری خاوه‌ره‌ که‌ ئه‌و منداڵه‌ی له‌ باوه‌شدایه،لێی نزیک بوومه‌وه‌و سڵاوم لێکرد،جوابی سڵاوه‌که‌ی دامه‌وه‌ یه‌کسه‌ر هاته‌ قسه‌و ووتی هه‌ست ده‌که‌م تۆ غه‌ریبیت له‌ناوماندا،منیش ووتم ڕاست ده‌که‌یت من غه‌ریبم به‌ڵام باوه‌ڕناکه‌م شمولی ته‌ماته‌ی ڕزیوو هێلکه‌ گه‌نیوه‌که‌ بکه‌م،هه‌وڵیش ده‌یه‌م هه‌رگیز شمولی نه‌که‌م.ووتم ئه‌ی خاڵه‌ گیان تۆ چیده‌که‌یت لێره‌ دانیشتوویت؟ووتی کیژی خۆم ئه‌وه‌ ماوه‌ی 18 ساڵه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ی کوردستان ئازاد کراوه‌ من لێره‌وه‌ سه‌یر ده‌که‌م بزانم چ ده‌گوزه‌رێت؟ووتی ئای کیژه‌که‌م چیم بینی چیم بینی؟ووتی به‌چاوی خۆم بینیم ئه‌و دڕندانه‌ چی ده‌که‌ن به‌ناوی ئێمه‌وه.ووتی ئاگایان له‌خۆیان نه‌ده‌بوو که‌ من به‌دزییه‌وه‌ سه‌یری مێزی خواردنه‌وه‌که‌یانم ده‌کرد ئه‌وه‌ی خوا پێی ناخۆش بێت پێیان ده‌وتین و پێمان پێده‌که‌نین.ووتم خاڵه‌ گیان غه‌م مه‌خۆ ده‌ڵێن گۆڕان به‌ڕێوه‌یه.ووتی کیژه‌که‌م من زۆر بێتاقه‌ت بووم زۆر ماندووم ناتوانم چیتر موتابه‌عه‌ ‌بکه‌م تۆ ئه‌و کۆڵه‌م له‌ کۆڵ بکه‌ره‌وه‌ دڵنیام بکه‌ره‌وه‌ که‌ گۆڕان ده‌بێت.ووتم نانانا خاڵه‌ گیان من هه‌رگیز دڵنیا نه‌بووم له‌ هیچ شتێک، له‌ ژیانی خۆم هه‌میشه‌ هه‌ندێک گومانم هه‌بووه،‌ بۆیه‌ منیش وه‌ک و تۆ چاوه‌ڕوانم.

‌‌‌‌‌‌‌ ‌‌‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە