سه‌یرکه‌ن بزانن ئه‌وه‌ی محه‌مه‌د شازێ ی زراری کۆنه موسته‌شار کردویه‌تی هیچی که‌متره له تاوانه‌کانی قاسم ئاغا و ئه‌وانیتر که ئ�
Thursday, 28/10/2010, 12:00
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌که ده‌نگوباسی هاتنه‌وه‌و ده‌رکردنو مانه‌وه‌ی قاسم ئاغای بارزاني بوه‌ته سه‌رزاروبن زاری هه‌مو خه‌ڵکی و زۆر
به‌ی هه‌ره‌زۆری گۆڤار‌و رۆژنامه بێ ڵایه‌نه‌کانیش هاتنه‌وه‌و داڵده‌دانی ئه‌و گه‌وره جاش‌و ئه‌نفاڵچیه سه‌رکۆنه‌ده‌که‌ن و
داواش له بنه‌ماله‌بارزانی ده‌که‌ن چیتر ئه‌و جاش‌و ئه‌نفاڵچیانه داڵده نه‌ده‌ن هاوکات بنه‌ماله‌ی سه‌ربه‌رزی شه
هیدان و پاشماوه‌ی سه‌ربه‌رزی ئه‌نفاڵ کراوان به‌توندی ئیدانه‌ی داڵده‌دانی ئه‌و گه‌وره‌جاش و ئه‌نفاڵچی قاسم ئاغای بارزانی ده‌که‌ن
داواشده‌که‌ن ئه‌گه‌ر پارتی و بنه‌ماله‌بارزانیش ئه‌و تاوانبارانه راده‌ستی دادگا نه‌که‌ن ئه‌وا که‌سوکاری ئه‌نفاڵکراوان به پاڵپشتی
کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وتاوانبارانه به‌حه‌قی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن وماڵو مولکیشیان ده‌ست به‌سه‌رداده‌گرن که‌به‌راستی
ئه‌وه‌ی که‌سوکاری قوربانیانی ده‌ستی ئه‌و گه‌وره‌جاشانه داوایده‌که‌ن بگره له‌چاو ئه‌و هه‌موتاوانانه‌ی که کراون به‌رامبه‌ر به‌که‌سوکاریان
هیچیان داوانه‌کردوه ته‌نانه‌ت داوای دادگایکردنیان ده‌که‌ن وه‌مافی ئه‌وه‌شیان داوه که ئه‌و گه‌وره جاشانه له‌دادگا به‌رگریله‌خۆیان بکه‌ن
ئه‌وه‌له‌کاتێکدایه که قاسم ئاغا‌و هاوشێوه‌کانیان کاتی ئه‌وخه‌لکه‌یان ده‌گرت له‌به‌رچاوی که‌سوکاری به نوێژی نیوه‌رۆ یان له‌کاتی
شه‌ودا به‌سه‌ر ماڵه‌کانیان داده‌دان له‌ناو گریان و له‌خۆدان و هاوار هاواری که‌سوکاریان ده‌ریان ده‌هێنان بۆ رۆژی دواتریش
هه‌رخۆیان که‌سێکیان ده‌نارده‌ماڵی گیراوه‌که ده‌یان وت به‌چه‌ند پاره‌یه‌ک واسته‌ی بۆده‌که‌ین به‌ری ده‌ده‌ین له‌سه‌دا ده‌یان به‌رده‌دان
وئه‌وانه‌یتریشیان ده‌کردن به خۆراکی ژه‌مێکی گورگه برسیه‌کانی به‌حسی له‌ناوچو دوای چه‌ند رۆژێک ته‌رمه‌کانیان له دائیره‌کانی
ئه‌من وه‌رده‌گرته‌وه ده‌بو تازیه‌دانانیش هیچ که‌س باسی نه‌کات وپاره‌ی فیشه‌که‌کانیش ده‌بو که‌سوکاری کوژراوه‌که بیگێرێته‌وه ئینجا
ته‌رمه‌کانیان وه‌رده‌گرته‌وه زۆر جاریش هه‌بوه که که‌سێک ژنه‌که‌ی جوان بوایه تاوانیان ده‌خسته‌پالی کابراو ده‌یان وت ده‌ستی هه‌یه
له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌گرتنیان ده‌داو دواتر ده‌چونه مالی گیراوه‌که‌و ده‌یان وت پیاوه‌که‌ت بۆ به‌رده‌ده‌ین له‌گه‌ڵمان وه‌ره‌بۆ دائیره‌ی ئه‌من
و له‌وێش ئه‌گه‌ر ژنه‌که کاری فاعیشه‌یان ئه‌نجام ده‌دا من که باسی ئه‌وه ده‌که‌م دیاره به‌ڵگه‌م پێیه فه‌رمون یه‌ک به‌ڵگه‌ی به‌سیتتان بۆ
باسبکه‌م ساڵی 1989 سه‌رۆک جاشێک هه‌بو که ئێستاش له‌ژیانداماوه‌و له هه‌ولێر ده‌ژیت و پارتی مانگانه‌يه‌کی باشی بۆ دیوه‌خانانه
بۆسه‌رف ده‌کات که ناوی محه‌مه‌د حه‌مه‌ده‌مین زراریه ناسراوه به محه‌مه‌د شازێ ئێستاش مالی له هه‌ولێره له‌گه‌ره‌کی جاده‌ی
سورچیانه ئه‌و گه‌وره جاشه‌ش به‌حسیه‌کی تێر و ته‌سه‌ڵ بو ده‌ستی هه‌بو له به‌گرتن دانی ده‌یان که‌س يه‌کێک له‌و که‌سانه ماڵی
هه‌رله‌و گه‌ره‌که‌بو ژنێکی زۆر جوانی هه‌بو محه‌مه‌د شازێ زۆر هه‌ولی بۆدا هه‌وله‌کانی بێ سود بون دواتر چوه دائیره‌ی ئه‌من
پێی وتن کابرایه‌ک هه‌یه ده‌ستی له‌گه‌ل موخه‌ریب هه‌یه ناوی کابرای دایه دائیره‌ی ئه‌من دوای چه‌ند سه‌عاتێک مه‌فره‌زه‌یه‌کی
ئه‌من ده‌چێته‌سه‌ر ماڵی کابرا و ده‌یگرن ماڵی کابراش زۆر هه‌وڵی به‌ردانیان دا بێ سود بو دواتر محه‌مه‌د شازێ ده‌ڵێ من به‌ریده‌ده‌م
ژنه‌که‌ی کابراش ده‌ڵێته محه‌مه‌د شازێ توخوا من‌و مناله‌که‌م به‌ره موهاجه‌یه‌کمان بۆ وه‌رگره چی ده‌لێیت ده‌یده‌ین پێت مه‌به‌ستی
ژنه‌که پاره‌و به‌رتیڵبو نه‌ک کاری خه‌راپ ژنه‌که له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د ده‌چێته دائیره‌ی ئه‌من و بۆ موهاجه‌ی پیاوه‌که‌ی به‌ڵام له‌وێ که ئه‌منه
کان چاویان به‌و ژنه قه‌شه‌نگه ده‌که‌وێ نایبه‌ن بۆ ڵای مێرده‌که‌ی چه‌ند جارێ ده‌یهێننو ده‌یبه‌ن تا رۆژێک محه‌مه‌د به ژنه‌که ده‌لێ
وه‌ڵا تا کاری سێکسی نه‌که‌یت له‌گه‌ل من‌و ئه‌و براده‌رانه‌ی دائیره‌ی ئه‌من ناتوانی مێرده‌که‌ت ببينیت و وه‌ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ت
رومی کرا یان ئێعدام کرا گله‌ی له‌من مه‌که ژنه‌که‌ش ناچار ده‌بێ ده‌ڵێ باشه رازیم له‌گه‌ڵتان بکه‌م به‌س بایه‌ک جار مێرده‌که‌م ببینم
ئینجا هه‌ر که‌واده‌لێ یه‌ک سه‌ر محه‌مه‌د به چه‌ند سه‌عاتێک ژنه‌که ده‌باته ڵای مێرده‌که‌ی دواتر بۆ ئازاد کردنی مێرده‌که‌ی
ژنه‌که رازیده‌بیت بچێته ژێرباری ئه‌و تاوانه ئه‌وه‌بو پیاوه‌که‌ی به‌ربو ده‌هه‌زاریشیان له کابرا وه‌ر گرت دواتر کابرا له چه‌ند که‌سێکه‌وه
ده‌زانێته‌وه که ژنه‌که‌ی کارێکی خه‌راپی کردوه بۆ ئازاد کردنی ئه‌و به‌هه‌رشێوه‌یه‌ک بێ زۆر له ژنه‌که‌ی ده‌چێته پێشه‌وه ژنه‌ش
ده‌زانێ که مێرده‌که‌ی هه‌موی زانیوه خۆشی هه‌موی بۆ مێرده‌که‌ی ده‌گێرێته‌وه‌مێرده‌که‌ش هه‌رچه‌نده ده‌زانێ که ژنه‌که‌ی ته‌نها بۆ
ئازاد کردنی ئه‌و ئه‌و کاره‌ی کردوه به‌ڵام ژنه‌که‌ی خۆی ده‌کوژێت و خۆشی له هه‌ولێر نه‌ما جانازانم ئه‌و پیاوه ئێستا له‌کوێ ده‌ژیت
ئان نه‌ماوه مردوه ؟؟ بۆیه ده‌زانم که ئه‌و موسته‌شاره تاونبارانه هه‌رچی له‌ده‌ستیان هاتبێ کردویانه شایه‌نی باسه فه‌وجه‌که‌ی
محه‌مه‌د شازێ ژماره‌ی 365 بو له فه‌وجه خه‌فیفه‌کان بو وه‌هه‌ر ئه‌و سه‌رۆک جاشه بو کاتێک ساڵی 1986 فه‌وجه‌که‌ی نه‌قڵی
دۆڵی هیران ده‌بێت به‌هه‌مو ئه‌و که‌سانه‌ده‌ڵێت که ده‌هاتن بۆ سه‌ر ره‌زه‌کانیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک بۆتان نیه بێنه سه‌ر باخه‌کانتان
چونکه خه‌ڵکی دۆڵی هیران هه‌میشه دوای روخانی گونده‌کانیان سه‌ردانی باخه‌کانیان ده‌کرد زۆر له خاوه‌ن باخه‌کان کورو که‌سوکار
یان پێسمه‌رگه‌بون له‌و ناوچه‌یه له‌ناو باخه‌کان چاویان به‌یه‌تری ده‌که‌وت ئه‌وه بو محه‌مه‌د شازێ هه‌مویانی ئاگادارکرده‌وه بۆتان نیه
سه‌ردانی باخه‌کانتان بکه‌ن ئه‌وه به دوای چه‌ند رۆژێک مه‌فره‌زه‌یه‌کی پارتی هێرشیان کرده سه‌ر چه‌ند ره‌بایه‌کی ئه‌و فه‌وجه
ئامير سریه‌یه‌کی محه‌مه‌د شازێ که‌نامی محه‌مه‌د هه‌سته بو له‌کاتی شه‌ره‌که‌دا جنێوی زۆری دا بو به ماڵی بارزانی ئه‌وه‌بو
دوای چه‌ند رۆژێک له‌سه‌رکردایه‌تی پارتیه‌وه ئه‌مر کرا بو که زه‌ر به‌یه‌کی زۆر باش بدرێت له‌م فه‌وجه ئه‌وه بو شه‌وێکیان هێرشێکی
گه‌وره‌یان کرده سه‌ریان نزیکه‌ی 20 جاشیان لێ کوژران ده‌یان پێشمه‌رگه‌ش بونه قوربانی ئه‌و شه‌ره ئه‌وه بو محه‌مه‌د شازێ
هێنده‌یتر خۆشه‌ویت بو ڵه ڵای به‌حس دوای چه‌ند رۆژێک ته‌قوتۆق هه‌ر به‌رده‌وام بو له‌م دۆڵه چه‌ند که‌سێ بۆیان گێرامه‌وه وتيان
رۆژێکیان 2 ئامیر سریه هاتنه ڵای محه‌مه‌د شازێ داوی فیشه‌کیان لێی کرد محه‌مه‌دیش به‌توره‌یه‌وه پێی وتبون برۆن داوای
فیشه‌کم لێ مه‌که‌ن تا سه‌ری پێشمه‌رگه‌تان به براوی پێ نه‌بێ فیشه‌ک ناده‌م به‌یه‌ک که‌س ....هتد بۆیه به‌رای من که‌سوکاری
قوربانیانی ده‌ستی ئه‌و سه‌رۆک جاشه خائينانه هیچ یان داوا نه‌کردوه له‌و جه‌ڵاده‌نه‌ی سه‌رده‌می سه‌دام ده‌بو که‌سوکاری
قوربانیان و کۆمه‌ڵانی خه‌لکی سته‌م دیده‌ی کوردستان نه‌ک هه‌ر له کوردستان به‌لکو ده‌بو له ئه‌وروپاو ئه‌مریکاش نه‌هێڵن
ئه‌وانه جێگایان ببێته‌وه ده‌بو زۆر جدی تر هه‌ولیان دابایه بۆ به سزاگه‌یاندنیان نه ده‌بو له هیچ که‌س سلیان بکردبایه
هه‌ر میلله‌ت بو کۆشک‌و ته‌لارو هێزی کۆماندۆی سه‌دامیان له‌چه‌ند رۆژێکدا له هه‌موکوردستان ده‌ست به‌سه‌رداگرت و به‌حسیان
شاربه‌ده‌ر کرد نازانم له‌سه‌ر چی وه‌ستاون ؟؟؟
ئه‌گه‌ر ده‌تان هه‌وێ مه‌سحوود ئه‌وانه دادگای بکا ئه‌و له‌بیر خۆتانی به‌رنه‌وه چونکه وه‌ک له چه‌ند رۆژی رابردو چه‌ند موسته شارێک
لێدوانیان داوه واده‌رده‌که‌وێ که سه‌رانی یه‌کێتی و پارتی به‌ژدار بن له تاوانه‌کانی که کردویانن بۆ یه نه پارتی و نه يه‌کێتی نا‌وێرن
ئه‌وانه راده‌ستی دادگا بکه‌ن چونکه بێگومان ئه‌و تۆمه‌ت بارانه له ئیفاده‌کانیان سه‌رانی ئه‌و دو پارته ده‌که‌ن به‌شه‌ریکی خۆیان
که له‌راستیدا هه‌رواشه به‌تایبه‌تی پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی که زیاتر باسی لێوه‌ده‌کرێ که دالده‌دانو هاتنه‌وه‌ی قاسم ئاغاش هه‌ر
به پاڵپشتی ئه‌وان هاتوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر بۆ یه به‌رایمن کاتی ئه‌وه هاتوه که ئیتر که‌سوکاری قوربانیان و تێکرای میلله‌ت
هه‌ستێته سه‌ر پێ‌و له‌ماوی چه‌ند رۆژێکدا هه‌مو ئه‌وتاوانبارانه راده‌ستی دادگا بکه‌ن ئه‌وه‌شی که ده‌ڵێ ناچم بۆ دادگا ئه‌وه
با به‌نێژی نیوه‌رۆ و به به‌ر چاوی سه‌رانی بنه‌ماله بارزانی هێرش بکه‌نه سه‌ر یان به سزای تاوانه‌کانیان بگه‌یه‌نن
کورد وته‌نی ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستی خۆت نه‌یکه‌ی که‌س بۆت ناکا هه‌ستنه سه‌رپێو ناوی خوای لێبێنن هه‌ر که‌سو ڵایه‌نێکیش
له‌سه‌ریان به‌جواب بو ئه‌وانیش به‌سزای خۆیان بگه‌یه‌نن دڵنیاش بن که میلله‌ت هه‌موی له‌گه‌ڵتانه جگه له چه‌ند که‌سێکی
گه‌نده‌ڵ و بۆگه‌خۆر و داروده‌سته‌ی بنه‌ماله نه بێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست