جه‌لالیه‌کان ڕوحی کامه‌ران موکری شاعیر ئازار مه‌ده‌ن!
Thursday, 25/02/2010, 12:00
(شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی) ئه‌و دێڕه پڕ له مانه گه‌وره‌یه‌یه که سیفه‌ت و ئه‌خلاقی شاری سلێمانی پێده‌ناسرێته‌وه، ئه‌و شاره‌ی له مێژوداو له سه‌ره‌تای دروست بونیه‌وه که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1748 زاینی، که ئیبراهیم پاشای بابان له نزیک سه‌رای خوێناوی یه‌که‌م ماڵبه‌تی تێیدا دروستکردوه،.
خوێنه‌رانی ئازیز و هێژام، پێم خۆشه له ده‌سپێکی بابه‌ته‌که‌مدا ئه‌وه‌تان بۆ ڕون بکه‌مه‌وه، که نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته، هیچ مه‌به‌ستێکی تایبه‌ت و مه‌رامێکی تایبه‌تی نییه له پشت نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌وه، وه‌ک شار په‌رستێتی و ناوچه گه‌رێتی، به‌ڵکو ده‌مه‌وێت، له میانی ئه‌م نوسینه‌وه ئه‌و ڕاستیه ڕونبکه‌مه‌وه، که من وه‌ک له دایک بویه‌کی ئه‌و شاره‌و، ته‌واوی گه‌وره‌بونم له‌و شاره‌دا به سه‌ر بردوه،و ئه‌و شاره وه‌ک دایک ئامێزی خۆشه‌ویستی و نیشتمان په‌روه‌ری بۆ کوردومهتهوهو فێری به‌رگیرکردن و هه‌ڵوێست نواند و نیشتمان په‌روه‌ری و خاک خۆشه‌ویستی و ڕێزگرتن له یاسا‌و یه‌کترقبوڵکردن وخه‌بات گێڕی کردوم، هه‌ر بۆیه ئێستا، به مافی خۆمی ده‌زانم، که له ئێستادا که‌مێک وه‌ک ئه‌رکێکی سه‌رشانم و وه‌ک پاژاشتێک بۆ شه‌قام و گه‌ڕه‌که بێ ناز و جوانه‌کانی هه‌ڵوێسته‌یه‌ک بکه‌م و به‌رگری لێبکه‌م، لێ هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پییکردوه، له کاتێکدا شاره‌که‌م، له ژێر که‌ڵبه‌ی چه‌ند که‌سایه‌تیه‌کی نابه‌رپرس و نا مه‌سئول به‌رامبه‌ر به میژوی و که‌لتورو ڕه‌سه‌نایه‌تی ئه‌م شاره، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌نگیان له داردا دۆزیبێته‌وه ئاوها که‌وتونه‌ته ته‌راتێن و شکانی جوانی و سروشته بوێری و قارهمانێتیهکهی،(له ئێستادا، به‌ڵکو هێنده‌ی عاقڵم پێیبشکێت، ناتوانن به‌رده‌وام بن له سه‌ر شکاندنی که‌رامه‌تی دانیشتوان و سروشت و شۆڕشگێڕیه‌که‌ی)!
سلێمانی ئه‌و ناوه‌یه، که له‌گه‌ڵ بزواندنی لێوه‌کاندا، مرۆڤ یه‌کڕاست، موچورکهیهکی بوێرانه‌و جوامیرانه‌ی به له‌شدا دێت، پاشان به هێنانی ناوی (سوله‌یمانی) یه‌کڕاست تیده‌گه‌ین که باس له جوانی سروشت و ڕۆمانسیه‌تی که‌م وێنه‌ی ئه‌و شاره ده‌که‌ین، به‌و پییه‌ی که له‌هه‌ر چوارلایه‌وه هاوینه هه‌واری قه‌شه‌نگ و دڵگیر ده‌وره‌یداوه،
سنوری ئه‌م شاره زێڕینه له باکوره‌وه زنجیره شاخی ئهزمهڕو گۆیژه‌و قه‌یوان، له ڕۆژئاواوه تاسلوجه، و له باشوره‌وه زنجیره شاخی گڵازهرده، و له ڕۆژههڵهتهوه ده‌شتاییه‌کی به‌رین شۆڕ بۆته‌وه تا ده‌گاته شاره‌زور، پاشان ئه‌م شاره پێکهاتوه له ناوه‌ندی قه‌زای سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، که‌لار، پشده‌ر، ڕانییه، دوکان، پێنچوێن شارباژێر، له گه‌ڵ چه‌مچه‌ماڵ و قهراداخ،.
پاشان (دور له ئێستا)! ئه‌م شاره چه‌ندان که‌سایه‌تی ڕۆشنبیرو سیاسی و ڕوناکبیرو شۆڕشگێڕ‌و ، ئه‌دیب و نوسه‌ری نمونه‌ی تێیدا هه‌ڵکه‌وتون، نمونه‌شیان، ئیبراهیم پاشای بابان، مه‌لیک مه‌حمودی نه‌مر، حه‌پسه‌خانی نه‌قیب، نالی، سالم، ئه‌مین زه‌گی به‌گ، پیره مێر، بێکه‌س، گۆران، نه‌جمه‌دینی مه‌لا، و چه‌ندانی دیکه، وه‌ک عه‌وله سیس(لای من) !.
له ساڵی 1968 بۆ یه‌که‌م جار زانکۆی سوله‌یمانی دامه‌زراوه، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره هه‌میشه مه‌لبه‌ندی زانین و فیکر و پێگه‌ی پێگه‌یاندنی چه‌ندان مرۆڤی بلیمه‌ت و زانا‌و شۆڕشگێر و به‌رگریکار بوه.
له ڕۆژی 30 ئه‌یلولی ساڵی 1922 زایینی مهیلک مه‌حمودی نه‌مر یه‌که‌مین حوکمه‌تی کوردی دامه‌زراند، و بو به حوکمداری کوردستان و ئالای کوردستانی له سوله‌یمانی هه‌ڵکرد، و ئه‌نجومه‌نی ڕێکخست و بۆ یه‌که‌م جار له مێژودا(پول)ی کوردستانی دروست کرد.
ئه‌م شاره له دروست بونیه‌وه، به هه‌ڵوێستی کوردانه‌و کوردستانی بون گۆش کراوه‌و خاوه‌ن هه‌ڵوێستی جوامێرانه‌ی هه‌میشه زویندوی سه‌رجه‌م شۆڕشه کوردستانییه‌کان بوه، و ده‌روازه‌ی سه‌رجه‌م شۆڕشه‌کانی شار و شاخ بوه، هه‌ر بۆیه شاعیری نه‌مرو هه‌میشه زیندو(کامه‌ران موکری) نازناوی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی پێبه‌خشیوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی مێژوی ئه‌م شاره ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه، که هه‌رگیز هیچ هێزێک له هێزه داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان نه‌یانتوانیوه، ململانێی و کێبڕکێی ده‌سته‌مۆ بون و کۆیله کردنی دانیشتوانه‌که‌ی بکه‌ن، ڕژێمی له ناو چو و گۆڕ به گۆڕ زۆر هه‌وڵی داوه دانیشتوانی ئه‌م شاره بێده‌نگ بکات و له نه‌فه‌سی هه‌ڵکێشانی به‌ره‌نگار بونه‌وه‌و خه‌بات کردن بیان وه‌ستێنێت، لێ بورکانی بوێرانه‌ی سیاسیه‌کان و ڕوناکبیرو ڕۆشنبیره‌کانی ئه‌م شاره، هه‌میشه به پێنوس و وێژدان و بیر‌و باوه‌ڕو بازوی بوێرانه‌و ڕوحی نیشتمان پارێز‌و شۆڕشگێڕیه‌وه، له مه‌یدانی به‌رگیرکردن و هه‌ڵوێست نواندندا بون، بۆ به‌رگیکردن له ماف و بون و خه‌باتی ڕزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌که‌یاندا، نه‌ک هه‌ر له پێناوی شاره‌که‌ی خۆیاندا (سوله‌یمانی) به‌ڵکو بۆ سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچکه‌کانی تری کوردستان،(به کوردستانی گه‌وره‌شه‌وه).
لێ مه‌خابن، دانیشتوانی شاره حه‌یاته‌که، له‌و هه‌مو قوربانیدان و ڕه‌نجه‌ی که ساڵانێکی زۆره، به شۆڕش کردن و خه‌بات و سیاسه‌ت و فیداکاری و قوربانیدانه‌وه مێژوی پڕ له شانازی و سه‌روه‌ری خۆی تێیدا تۆمار کردوه، بۆ ئه‌وه بوه که له ژێر سته‌م و داگیرکاری و کۆیلایه‌تی(له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌رگیز ئه‌م شاره نه کۆیلا بوه‌و نه کۆیلایهتیشی قبوڵ کردوه) لێ وا سیاسه‌ت و کاری دژ به به‌رامبه‌ر کراوه،(* به ئێستاشه‌وه که زیاتر له 19 ساڵه پلانی بۆ داده‌ڕێژرێت له لایه‌ن خودی جه‌ڵال تاڵه‌بانی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب سیاسیه‌که‌ی، که سه‌رجه‌میان به‌م شاره نامۆن*)! خۆڕاگر بوه‌و درێژه پێده‌ری قافڵه‌ی خه‌بات و شۆڕش بوه له هه‌مو کات و ساتێکدا، ئه‌مه‌و له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له یادی نه‌که‌ین ڕۆڵی بوێرانه‌و ئازایانه‌ی ئه‌و نوسه‌رو ڕوناکبیرو ئه‌دیب و شاعیرانه‌ی، که ههمیشهر نوکی پێنوسیان جه‌شنی ڕم به پیت و به‌سته‌و ده‌ربڕینیان سه‌ردڵی ناحه‌زان و دوژمنیان پێکاوه، ڕۆڵی پیرۆز و گهریگهریان هه‌بوه، له درێژپێدان به خه‌باتی ڕۆشنبیری له‌و شاردا‌و ته‌واوکه‌ری خه‌باتی سیاسیانه بوه له ههمانکتیشدا له شاخدا،
ئه‌و شاره‌ی، ڕژێمی گۆڕ به گۆڕی سه‌دام، نه‌یتوانی هیزو بازوی کینه‌و دڵڕه‌قی و دڕندانه و دوژمنانه‌ی خۆی تێیدا تاقی بکاته‌وه، هه‌میشه له داهێنانی پلانه گڵاو بۆگهنهکانیدا، دژ به خه‌ڵکی ئه‌م شاره‌و دانیشتوانه‌که‌ی فه‌شه‌لی هێناوه‌و ده‌سته‌و ده‌مێن ڕاماوه، هه‌میشه له هه‌وڵی داماڵینی ئه‌و مۆڕاڵه خاوێن و پاکه‌ی سوله‌یمانیدا بوه بۆ بۆگه‌ن کردن و ناوزراندنی له شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی و ڕۆشنبیرو به‌رزی ئه‌خلاقه‌وه بیگۆڕێ بۆ شارێکی، بێ ئه‌خلاق و بێ مۆڕاڵ وناڕۆشنبیر و خه‌ساو، لێ ههرگیزو هه‌میشه شکستیخواردوه له داڕشتنی پلانهکانیداو دهستهودهمێن ڕاماوه، زۆر جاریش دڕنده‌ی وه‌ک ملازم محسینی له فه‌له‌ستین و چه‌نده‌ها زۆڵه مرۆڤی بێمۆڕاڵ و ڕه‌وشت پیسی کردوه به گهڵهگای شار، لێ هه‌مان کات، نه‌یتوانیوه به ئامانج و ویستی خۆی بگات،. سوڵتان هاشم و عه‌لی کیمایی و نزار خه‌زره‌جی و چه‌ندانی دیکه (که نزیکترین دۆست و هاوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌رچون و هاو خه‌بات و ڕێبازی سیاسی دێرینی بون) داڕێژاری پلان بون بۆ تێکدانی سروشتی سوله‌یمانی و دانیشوانه‌که‌ی به چه‌نده‌ها شێواز، خۆشبه‌ختانه هه‌ندێک له‌و تاوانبار‌و دۆستانه‌ی جه‌لال ئێستاکه له پله‌و پایه که‌وتون، لێ ئاغای تاله‌بانی هاو خهمو هیلاک و به په‌رۆشه بۆیان.
ئه‌مه‌و له‌گه‌ڵ چه‌ندین شێوازی دیکه بۆ گرتنه به‌ری ریگا بۆ تێکدانی سروشتی سوله‌یمانی، وه‌ک کردنه‌وه‌ی یانه‌ی شه‌وانه(مه‌لها- دیسکۆ) نه‌ک هه‌ر سه‌ره‌تای بیرۆکه‌که‌یان فه‌شه‌لی هێناوه، به‌ڵکو له کردنه‌وه‌ی ده‌سپێکی بڕیارێکی وه‌هادا، یه‌ک ڕاست شکشتخوارد بون و ، نمونه‌ی مرۆڤی مۆڕال به‌رزی وه‌ک (ئاسۆی ده‌لاک) که ی ن ک پهیکهرێکیشیان پێ ڕاوه نه‌بینی و به ڕۆژی ڕوناک روخاندیان) که‌وتۆته وێزه‌ی به کرێگیراوان و ناحه‌زان و تێکدارانی سروشتی سوله‌یمانی به سزای گه‌ل و نیشتمانی گه‌یاندوه،
ئه‌وه نیه له سایه‌ی ئازادیه‌که‌ی ئاغای تاله‌بانی و برادانی له مه‌کته‌ب سیاسی نمونه‌یان سه‌عدی پیره، حاکم قایه‌ر ، ئاسۆ ئه‌ڵمانی، شاڵاوی عه‌لی عه‌سکه‌ری، له سه‌ر جوانترین جێگای سوله‌یمانی و له ناو ڕوحی سوله‌یمانیدا(دیسکۆ و مه‌لها) ده‌که‌نه‌وه، ئاخر ئه‌وه حاکمه‌که‌ی شار نیه، (*ده‌ست بۆ ناموسی خانمێکی په‌ناهه‌نده‌و پاکیزه‌ی ده‌بات_ د. جه‌زا جنگیانی) به سود وه‌رگرتن له پۆست و هێزه‌که‌ی که تاڵه‌بانی پیی به‌خشیون. کاتێک پیره مێر نامێنێت و نه‌ورۆزی چیژێکی دیکه نابه‌خشێت و ، کاتێک (کامه‌ران موکری) سلێمانی ده‌کاته شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی، جه‌لالیه‌کان، له هه‌وڵی داکه‌ندنی ئه‌و مۆڕاڵه به‌رزو پیرۆزهدان، لێ نه‌ک هه‌ر ئێمه‌ی زیندو ئازارتان به ده‌سته‌وه ده‌چێژین، ڕوناکبیران و شاعیران و شۆشگێڕانیش له ناو گۆڕادا ئازار ده‌کێشن، له کاتێکدا له سیله‌ی قه‌بره‌وه له ئێستای سوله‌یمانی ده‌ڕوانن!
.کۆتایی به‌شی یه‌که‌م.
تێبینی: له به‌شی دوهه‌مدا (*19 ساڵه پلانی بۆ داده‌ڕێژرێت له لایه‌ن خودی جه‌ڵال تاڵه‌بانی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی مه‌کته‌ب سیاسیه‌که‌ی، که سه‌رجه‌میان به‌م شاره نامۆن*)! درێژه به‌م باسه ده‌ده‌م.. به‌مزوانه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست