فۆکۆیاما و تێۆری کۆتایی مێژوو!
Monday, 09/08/2010, 12:00
فرانسیس فۆکۆیاما تیۆریسیه‌نی لیبڕاڵی ئه‌مریکایی ناسراوه به په‌رتوکی مشت‌ومڕ له سه‌ری 'کۆتایی مێژوو و دوایین مرۆڤ' که پاش رووخانی یه‌کێتی سۆڤیه‌ت له ساڵی 1989 دا نووسیویه‌تی. له‌و په‌رتوکه‌دا فۆکۆیاما باس له‌وه ده‌کات که مێژوو له ڕۆژئاوادا کۆتایی پێدێ و لیبڕاڵیسمی رۆژاوایی لوتکه‌ی پرۆسه‌ی 'گۆڕان و ته‌واوبوون'ی مرۆڤایه‌تییه و دوایین شێوازی 'حکومه‌ت' ه. فۆکۆیاما له‌و په‌رتوکه‌دا ده‌ڵێ:
' ئه‌وه‌ی که ده‌یبینین ته‌نیا کۆتایی شه‌ڕی سارد نییه، به‌ڵکوو کۆتایی مێژوویه، لوتکه‌ی پرۆسه‌ی به کامڵ بوونی ئیدۆلۆژی و مرۆڤایه‌تییه، ئه‌وه به جیهانی بوونی لیبڕاڵیزمی ڕۆژئاوایه وه‌کوو دوایین شێوازی حکومه‌تداری مرۆڤ'.
هه‌ر وه‌ک له‌و دێڕانه‌دا دیاره، له ڕوانگه‌ی فۆکۆیاما و سه‌رجه‌م لیبڕاڵیستهکانهوه، مێژووی مرۆڤایه‌تی له ڕۆژئاوادا کۆتایی پێدێ و ئه‌و شێوازه له لیبڕاڵیسم، ده‌بێ به جیهانی بکرێ و به‌سه‌ر هه‌موو دونیادا بسه‌پێ، چونکه لیبڕاڵیسم دوایین شێوازی حکومه‌ته. فۆکۆیاما و لیبڕاڵیسته‌کان له‌و گومانه‌دا بوون که به ئاواکردنی سیسته‌می لیبڕاڵیستی جیهانی هه‌موو کێشه‌کانی دونیا چاره‌سه‌ر ده‌کرێ به‌ڵام ئه‌و بیرۆکه‌یه تا چ ڕاده‌یه‌ک ڕاسته و چ چه‌شنه ئاکامێکی بۆ دونیای نا-ڕوژئاوایی یاخۆد ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌بووه. لوتکه‌ی پرۆسه‌ی به کامل بوونی ئیدۆلۆژی و مرۆڤایه‌تی، کۆتایی هاتن به مێژوو و ئیدۆلۆژی له ڕوانگه‌ی فۆکۆیاما دا گوزاره له چی ده‌کات..؟ به بێ له‌به‌ر چاوگرتنی ڕاستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای نێونه‌توه‌یی، لیبڕاڵیسمی ڕۆژئاوایی چۆناوچۆن به جیهانی ده‌کرێ..؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه که جێگای زۆر سه‌رنج و سه‌رسوڕمانه، له دانپێدانانی خودی فۆکۆیاما به شکه‌ستی لیبڕاڵیسم له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا به‌دی ده‌کرێ. له بابه‌تێک دا له سه‌ر لیبڕاڵ دێمۆکراسی و دێمۆکراتیزه کردنی ئێڕاق دا فۆکۆیاما ده‌نوسێ که:
'ڕێگای گه‌یشتن به دێمۆکراسیه‌کی لیبڕاڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا به لانی که‌مه‌وه له ماوه‌یه‌کی مامناوه‌ند دا نیگه‌ران که‌ره و هه‌وڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئامریکا له گرتنه به‌ری ئه‌و سیاسه‌ته ناوچه‌ییانه‌ی هه‌یه‌تی، ده‌بێته هه‌وێنی شکه‌ستێکی ئابڕوبه‌رانه'.
ئه‌و فۆکۆیامایهی که هه‌تا دوێنێ ده‌یکوت مێژوو له لیبڕاڵ دێمۆکراسی دا کۆتایی پێهات و دونیا ده‌بێ ئامێزی خۆی بۆ لیبڕاڵ دێمۆکراسی بکاته‌وه، بۆچی ئه‌وڕۆکه دان به‌و ڕاستییه داده‌نێ که لیبڕاڵ دێمۆکراسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا فه‌شه‌لی هێناوه و به‌رسیڤ نادا؟ ئه‌وه‌ی که فۆکۆیاما هه‌وڵی نه‌دا لێی تێ‌بگا یان لێی تێنه‌گه‌یشت ئه‌و ڕاستییه‌یه که به بێ شرۆڤه کردنی مێژووی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی و به بێ شیکارییه‌کی کۆمه ڵناسیانه و به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگای ڕۆژهه‌ڵاتی، چۆن چاره‌سه‌ری پێشکه‌ش ده‌کرێ و ئه‌گه‌ر ئه‌و چاره‌سه‌رییه فۆرموله بکرێ، به‌رهه‌مه‌که‌ی هه‌ر ئه‌و به‌رهه‌مه نابێ که فۆکۆیاما گوته‌نی 'شکه‌ستێکی ئابڕوبه‌رانه' یه؟
لێره‌دا پرسیارێک دێته ئاراوه که پێویسته ئاراسته‌ی لایه‌نی لیبڕاڵیستی کوردی و هێندێک لایه‌نی کلاسیکی بکرێ که به بێ هیچ شرۆڤه‌یه‌کی کۆمه‌لگای خۆیان، ده‌هۆڵی لیبڕاڵیسم لێده‌ده‌ن و کوێر کوێرانه هێڵی لیبڕاڵیستی رۆژئاواییان به بنه‌ما گرتووه بۆ گۆڕانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و بۆ کۆتایی هێنان به کۆیلایه‌تی.. ئه‌و لایه‌نانه‌ی که به بنه‌ما گرتنی که‌سانی وه‌کوو فۆکۆیاما، ده‌یانکوت زه‌مانی ئیدۆلۆژی نه‌ماوه و مێژووی فکر و ئیدۆلۆژی به لوتکه‌ی پێشکه‌وتن گه‌یشتووه و مێژووی مرۆڤایه‌تی له لیبڕاڵیسم دا کۆتایی پێ هاتووه، ئه‌وڕۆکه که ده‌بینن مامۆستاکه‌یان، فۆکۆیاما، تامی بێتامی شکه‌ستی لیبڕاڵیسمی له ڕۆژهه‌ڵات دا چێشتووه، چ ده‌ڵێن و بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی کۆمه‌ڵگا و بۆ کۆتایی هێنان به ڕه‌وتی داگیرکاری دا چیان له هه‌گبه دایه؟ ئایا ئه‌وانیش هه‌ر وه‌کوو نه‌ریتی هه‌میشه‌ییان و به بێ یه‌ک و دو و کوێر کوێرانه 'به‌ڵێ قوربان'ێکی دیکه‌ش به فۆکۆیاما ده‌ڵێن، یان ئه‌وه‌ی که هه‌ندێک فکریان وه‌کار ده‌خه‌ن و له گه‌ڵ هه‌ندێک خۆ-باوه‌ڕی هه‌وڵی شرۆڤه‌کردنی کۆمه‌ڵگای خۆیان ده‌دن و له سه‌ر بنه‌مای ڕاستییه‌کانی کۆمه‌ڵگادا ئیدۆلۆژی خۆیان فۆرموله ده‌که‌ن و به هه‌وڵێکی به‌رده‌وام ده‌یخه‌نه واری کردار؟ هه‌ڵبه‌ت له‌بیرمان نه‌چێ که ئه‌و لایه‌نه کلاسیکی و ئه‌و ڕه‌وته لیبڕاڵیستییه بڕوای به ئیدۆلۆژی نییه و ده‌ڵێ سه‌رده‌می ئیدۆلۆژی به‌سه‌رچووه و ئیدۆلۆژی مێشکی مرۆڤه‌کان ده‌شواته‌وه.. به‌ڵام بۆ بڕوای به ئیدۆلۆژی نییه و بۆ ده‌ڵێ سه‌رده‌می ئیدۆلۆژی به‌سه‌رچووه..؟؟ چونکه فۆکۆیاما واده‌ڵێ..؟ به‌ڵام فۆکۆیاما کێیه و بۆ وا ده‌ڵێ..؟ شرۆڤه‌ی فۆکۆیاما له سه‌ر کێشه‌ی کورد و کۆمه‌ڵگای کورده‌واری و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین چیه..؟ هه‌ر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که فۆکۆیاما مرۆڤێکی ده‌ره‌کی و ئامریکاییه، هه‌رچی کوتی ڕاسته و ده‌بێ 'به‌ڵێ قوربانی' بۆ بڵێین و بۆی پشڕاست که‌ینه‌وه که سه‌رده‌می ئیدۆلۆژی به‌سه‌رچووه..؟؟به‌ڵام بۆچی سه‌رده‌می ئیدۆلۆژی نه‌ماوه و ئیدۆلۆژی یانی چی؟
ئیدۆلۆژی پێک هاتووه له دو وشه‌ی، 'ئیده' به واتای فکر یا هزر، وه 'لۆژی' به واتای لۆژیک یا زانست. که‌واته ئیدۆلۆژی گوزاره له 'زانستی هزر' ده‌کات به‌ڵام ئایا هه‌ر زانستێکی هزر ده‌که‌وێته خانه‌ی ئیدۆلۆژییه‌وه؟ نا.. زانستێکی هزر که باری گۆڕان هه‌ڵنه‌گرێ و کۆمه‌ڵگا نه‌گۆڕی، ناکه‌وێته خانه‌ی ئیدۆلۆژییه‌وه. که‌واته ئیدۆلۆژی یانی زانستێکی هزری که توانای گۆڕانی هه‌بێ. که‌واته ئه‌گه‌ر تۆ قه‌واره‌پارێز بیت و خوازیاری گۆڕان نه‌بی، له‌وانه‌یه پێویستیت به ئیدۆلۆژی نه‌بێ، به‌ڵام به بێ ئیدۆلۆژی، هیچ گۆڕانێک ناخوڵقێ!
فۆکۆیاما ده‌ڵێ که مێژووی ئیدۆلۆژی له لیبڕاڵیسم دا کۆتایی پێهات و مرۆڤ پێویستی به ئیدۆلۆژی نییه، یانی پێویستی به زانستێکی هزری نییه که ئه‌و سیسته‌مه‌ی که ئه‌وڕۆ ئه‌و وه‌کوو مرۆڤێکی ئه‌مریکی له ناوی دا جێده‌گرێ، بگۆڕدرێ. منیش ئه‌گه‌ر مرۆڤێکی ئه‌مریکی بم، له‌وانه‌یه بڵێم مێژووی مرۆڤایه‌تی و هزر و ئیدۆلۆژی له‌من دا کۆتایی پێهاتووه و مرۆڤ پێویستی به ئیدۆلۆژی نییه. به‌ڵام تۆ وه‌کوو لایه‌نێکی کوردی که هیچ بوونێکت نییه له‌ناو سیسته‌می جیهانی دا چۆن پێویستیت به ئیدۆلۆژی یان 'زانستی هزری هه‌ڵگری باری گۆڕان' نییه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ی که سه‌رده‌می ئیدۆلۆژی نه‌ماوه..؟؟ مرۆڤێکی ئه‌مریکی ئه‌گه‌ر قهوارهپارێزیش بێت و پێویستی به ئیدۆلۆژی نه‌بێ و خوازیاری نه‌گۆڕانی سیسته‌می جیهانی بێت، له‌وانه‌یه هیچ جێگای لۆمه نه‌بێ، چونکه خۆی له‌سه‌ر سه‌ره‌وه‌یه. به‌ڵام تۆ وه‌کوو لایه‌نی کوردی که هیچ ههبوونێکت نییه له‌ناو قه‌واره‌ی سیاسه‌تی جیهانی دا، چۆن ده‌توانی قه‌واره‌پارێز بی و پێویستیت به ئیدۆلۆژی به واتای 'زانستی هزری هه‌ڵگری باری گۆڕان' نه‌بێ و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ی که مێژووی ئیدۆلۆژی و مرۆڤایه‌تی کوتایی هاتووه و پێویستیمان به ئیدۆلۆژی نییه...؟ هه‌ر بۆ وه‌ی که فۆکۆیاما وای کوت..؟ ئه‌دی ئه‌وه فۆکۆیاما خۆی دان به شکه‌ستی ئابڕوبه‌رانه‌ی لیبڕاڵیسم داده‌نێ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا..!
نه‌ک هه‌ر لیبڕاڵیسم، به‌ڵکو به بێ شیکاری فه‌لسه‌فی و کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی کوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، هیچ ئیدۆلۆژییه‌ک ناتوانێ فۆرمولی چاره‌سه‌ری کێشه‌کانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده‌ی له هه‌گبه‌دا بێ. ته‌نیا ئیدۆلۆژییه‌ک که ڕۆژ له گه‌ڵ ڕۆژ له گه‌شه سه‌ندندایه و هه‌ڵقوڵاوی راستییه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردهووارییهو و ته‌نانه‌ت بۆته هه‌وێنی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین، ئیدۆلۆژی ئاپۆیسمه. له داهاتوویه‌کی نزیک دا و له بابه‌تێک دا له ژێر ناوی 'لیبڕاڵیسم، مارکسیسم، یان ئاپۆیسم بۆ کوردستان' دا تیشک ده‌خه‌مه سه‌ر ئه‌و بابه‌ته و له چوارچێوه‌ی شیکارییه‌کی فه‌لسه‌فیدا ئه‌و ڕاستییه ده‌خه‌مه ڕوو که بۆچی نه لیبڕاڵیسم و نه مارکسیسم وڵامده‌ره‌وه نه‌بوون و ڕۆژ له‌گه‌ل ڕۆژ ئاپۆیسم له گه‌شه سه‌ندن دایه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست