ئامەد و سۆسیال فۆروم- بەشی سێیەم
Sunday, 08/11/2009, 12:00
له ئامه‌د سێیه‌مین ڕۆژ ده‌رباز ده‌بوو که دوایه‌مین ڕۆژی پانێله‌کان بوو ، له‌به‌رئه‌وه هه‌م شه‌پۆلی جه‌ماوه‌ر زیادی ده‌کرد و هه‌م پانێلی زیاتریش له یه‌ک کاتدا به‌ڕێوه ده‌چوو ، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که هه‌ر هۆڵێک له‌و هۆڵانه‌ی که پانێلی تێدا ده‌به‌سترا زیاتر قه‌ره‌باڵغ ده‌بوو .
له لایه‌ک پانێلی پێڤاژۆی شه‌ڕ و ئاشتی و له لایه‌ک پانێل له‌سه‌ر زیندانیان و ته‌جرید ، له لایه‌ک پانێلی چاپه‌مه‌نی و وه‌شاندن له لایه‌ک پانێل له‌سه‌ر میدیای ئه‌لته‌رناتیڤ ...هتد .
پاش کۆتایی هاتنی په‌نێله‌کان و پشوویه‌کی چه‌ند سه‌عاتی ، ئه‌نجامی پانێله‌کانی سۆسیال فۆرووم ڕاگه‌یه‌نران که بڕیاریان له‌سه‌ر وه‌رگیرابوو ، به‌شێک له‌و ئه‌نجامانه‌ی که په‌یوه‌ست بوون به کوردانه‌وه بریتی بوون له :-
1 - بڕیار وه‌رگرتن له‌سه‌ر کۆنفدرالیزمی دیموکراتی .
2 -دانانی ده‌ستوورێکی دیموکراتی که هه‌موو مافه‌کانی کوردانی تێدا ده‌سته‌به‌ر بکرێت .
3 - کۆتایی هێنان به دیارده‌ی میلیشیایی و به‌کرێگیراوی و چه‌ته‌گه‌رایی که تورکه‌کان بره‌وی پێده‌ده‌ن .
4 - په‌روه‌رده و خوێندن به زمانی زگماکی له هه‌موو قۆناغه‌کانی خوێندندا و به خۆڕایی کردنی خوێندن له 12 ساڵی یه‌که‌مدا.
5 - کۆتایی هێنان به نه‌ژادپه‌رستی و باڵاده‌ستی گه‌لانی سه‌رده‌ست و داگیرکاری له‌سه‌ر کوردان .
6 - گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ناوه کوردیه‌کان بۆ هه‌موو شار و دێهاتێکی کوردستان و ئازادکردنی ناوی کوردی له‌سه‌ر منداڵان .
7 - ده‌رکردنی لێبوردنی گشتی بۆ هه‌موو زیندانیانی سیاسی و ئازادکردنیان .
8 - کۆتایی هێنان به‌و بکه‌ره نادیارانه‌ی که که‌سایه‌تیه سیاسی و ڕۆشنبیریه‌کانی کوردان ده‌که‌نه ئامانج و تیرۆریان ده‌که‌ن .
9 - گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه کوردانه‌ی که دووچاری کۆچبه‌ری و ڕاگوێزان کراون بۆ شوێنی خۆیان .
10 - کۆنفرانسی ژنان ببه‌سترێت و مافی وه‌ک یه‌کیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ پیاواندا .
11 - تێکۆشانی زیاتر له پێناو پرسگرێکی گه‌لان و لێک‌نزیک کردنه‌وه‌یان .
12 - ئازادی به ڕێکخراو بوون و چاپه‌مه‌نی و ڕاگه‌یاندن .
13 که‌مکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی و زیادکردنی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمه‌کان .
پاش کۆتایی هاتنی ده‌ره‌نجامه‌کان به سه‌دان ڕێکخراوی جیهانی پشتگیری و هاوسۆزی خۆیان ده‌دایه کوردان و ده‌نگی خۆیان ده‌خسته پاڵ ده‌نگی کوردان بۆ ئازادی نه‌ته‌وایه‌تی و ئازادی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی ڕێبه‌ری کوردان .
یه‌کێک له‌و ڕێکخراوانه‌ی که له هه‌رسێ ڕۆژی پانێله‌کاندا به‌شداری به‌رچاویان هه‌بوو بریتی بوو له ڕێکخراوه فه‌له‌ستینیه‌کان که هه‌میشه دووباره‌ی ئه‌و گوتهیهیان ده‌کرده‌وه و ده‌یانگوت :- له ڕابردوودا تێگه‌یشتنی ئێمه له‌سه‌ر کوردان گه‌لێک چه‌وت بوو به‌هۆی ده‌ستتێکه‌ڵاوی چه‌ند لایه‌ن و که‌سایه‌تی کوردییه‌وه له‌گه‌ڵ موسادی ئیسرائیلی‌دا ، به‌ڵام دوای به‌رپابوونی شۆڕشی ڕزگاریخوازانه‌ی کوردان به ڕێبه‌رایه‌تی پارتی کرێکارانی کوردستان ، ڕوانگه‌کان له‌سه‌ر کوردان به ته‌واوه‌تی گۆڕدران و به ئه‌رکی سه‌ر شانی خۆشمانی ده‌زانین که له پێناوی ئازادی کوردستان و کورددا فیداکاری بکه‌ین و گیانی خۆمان فیدا بکه‌ین .
له‌گه‌ڵ کۆتایی هاتنی ده‌ره‌نجامه‌کاندا ، ته‌نها خولیایه‌ک که زۆر ئاواتم بوو سه‌ردانیان بکه‌م بریتی بوون له دایکانی ئاشتی و کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤ و شاره‌وانی ئامه‌د و کۆمه‌ڵه‌ی په‌روه‌رده‌ی زمانی کوردی و ئه‌نیستیتۆی کوردی و یه‌کێتی نووسه‌ران و بنکه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئازادیا وه‌لات ، بۆ دروستکردنی په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌و له نێوان ئه‌و ڕێکخراوانه و چاودێری کوردۆساید(چاک)دا ، که شاره‌وانی به‌ڕێزی ئامه‌د کار ئاسانی ته‌واوه‌تیان بۆ کردم و هه‌موو دیداره‌کانیان بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندم و ئاماده‌کاری ته‌واوه‌تی هه‌ر یه‌ک له‌و ڕێکخراوانه‌ش هه‌بوو بۆ هه‌ر په‌یوه‌ندی و هاوکارییه‌ک له‌گه‌ڵ چاودێری کوردۆساید"چاک"دا .
له کۆتایدا ته‌نها ئه‌وه ماوه‌ته‌وه که بڵێم ، بریا وه‌کو پارته وابه‌سته‌کانی باشووری کوردستان هیچ ئه‌زموونێک له خه‌باتی پارتی کرێکارانی کوردستان وه‌رناگرن ئه‌وا شاره‌وانی و سه‌رۆک شاره‌وانیه‌کانی باشووری کوردستان ئه‌زمونیان له شاره‌وانی و سه‌رۆک شاره‌وانیه‌کانی باکووری کوردستان وه‌ربگرتایه و ته‌نها به چاره‌کێکی ئه‌وان خزمه‌تیان به هاووڵاتیان بکردایه . چونکه هه‌موو کار ئاسانیه‌ک له هۆکاره‌کانی هاتوچۆ و شوێن دابینکردن هه‌م بۆ پانێله‌کان و هه‌م بۆ هاووڵاتیان و ڕێکخستنی هه‌موو ئاماده‌بوان و ...هتد له‌لایه‌ن شاره‌وانی ئامه‌ده‌وه بۆ نزیکه‌ی 200 ڕێکخراوی جیهانی و هه‌زاران که‌سانی بیانی دابینکرابوو .
کۆتایی
جه‌لال چوارتایی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست