کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی و داعش وئیسلامییەکانی کوردستان

Friday, 08/08/2014, 12:00


پەیامنێری کوردستانپۆست/ ژمارە ٢
پاش رووداوەکانی ئەم دواییەی باشووری کوردستان و هاتنی داعش بۆ سەر شەنگار و گوێرە و زومار، ئەم پرسیارە لە ناو خەڵکییدا تاوتوێ دەکرێت و دەپرسن، کە (ئایا داعش پارتیە، یان پارتی داعشە؟) ئێمە لێرەدا هەوڵدەدەین وەڵامی ئەو پرسیارە لەو راپۆرتە هەواڵەدا بدەینەوە

کاتێک بەرەی نوسرە و داعش هێرشیان دەکردە سەر رۆژئاوای کوردستان، وەک پشتیوانیکردنی بەرەی نوسرە، پارتی سنوری رۆژئاوا و باشوری کوردستانی دادەخست، بەو شیوەیە دەمانبینی کاتێک هێزە تاریک و نەتەوەپەرستەکانی عەرەب دژی دەستکەوتی رۆژئاوای کوردستان شەریان دەکرد، سەرانی پارتی شانبەسشنی نوسرە و داعش شەری دەرونی و سیاسی و ئابوری رۆژئاوای کوردستانیان دەکرد.
رۆژی ٢-٨-٢٠١٤ کاتێک ‌هیزە چەکدارەکانی پارتی شەنگال و زومار و رەبیعەیان چۆلکرد بۆ داعش و داعش ئەو شوێنانەی داگیرکرد، لە هەمان کاتدا چەتەکانی داعش هیرشیانکردە سەر حەسەکە و کۆبانی، هەندێک لە چاودێرانی سیاسیی وای بۆدەچوون، ئەم پاشەکشەیەی پێشمەرگەی پارتی لەو شوێنانە بۆ ئەوەبووە تا شەنگال و رەبیعە بکەونە دەست داعش و لەوێوە چەتەکانی داعش بەرەیەکی تری شەر بۆ سەر کانتۆنی جەزیرە و شاری حەسەکە بکەنەوە.
سەیرتر لە هەمووی ئەوەیە لە شەرەکانی شەنگال ورەبیعە ودەوروبەردا، تا ئیستا نەمانبیستوە یەک پیشمەرگەی پارتی شەهید بووبێت، بەلام دەیان پیشمەرگەی یەکێتی و یەپەگە (ypg) شەهید بوون .
دوێنێ شەو لە دەوروبەری هەولێر هەواڵێک بلاوکرایەوە کە هێزی پیشمەرگەی سەر بە پارتی لە دەوروبەری گوێر ومەخمور و شێخان پاشەکشەیان کردوە و داعش هێرشی کردووە و گوێرو مەخموریی داگیرکردووە و لە شیخانیش نزیک بۆتەوە، هیزەکانی یەکێتی و ئاوارەکانی کەمپی مەخموری باکوری کوردستان شەریان لە دژی هیرشەکانی داعش کردووە.
ئەم هەواڵانەی بەرەکانی جەنگ کە هێزی پارتی پاشەکشە دەکات و داعش دێتە شوێنەکانی پارتی شار و شارۆچکە و گوندەکان داگیر دەکات، لە کاتێکدایە کە ماوەی دوو مانگە پێشمەرگەکانی یەکێتی لە جەلەولا شەری هێزەکانی داعش دەکەن و هیچ شوێنێکی کوردستانیان بۆ چەتەکانی داعش چۆلنەکردوە، لە کاتێکدایە کە یەکینەکانی پاراستنی گەل لە رۆژئاوا دوو ساڵە شەری داعش دەکات و لە زۆربەی شەرەکاندا داعش شکاوە و هیزەکانی رۆژئاوای کوردستان سەرکەوتیان بەسەر داعشدا بە دەستهێناوە. ئەم پاشەکشەیەی هێزی پێشمەرگەی پارتی پێماندەلێت پیلانێک هەیە یان پارتی شکشتی هێناوە و لە ماوەیەکی نزیکدا ئەو حیزبە و دام و دەزگاکانی هەڵدەوەشێنەوە، یان پێماندەلێت هاریکاریەک لە نیوان چەتەکانی داعش و سەرکردایەتی پارتیدا هەیە.
دوێنێ لە شاری هەولێر کەمپینی نەتەوەیی دژی داعش لە لایەن هەندێک ریکخراوی کۆمەلگای مەدەنی و حزبی سیاسی و کەسایەتی سەربەخۆوە بۆ پشتگیری کۆبانی و شەنگال دەستپێکرد، پارتی و حزبە ئیسلامیەکانی باشوری کوردستان بەشداری ئەو کۆبەنەوەیان نەکرد.
بە گویرەی ئەو راپۆرتەی کە لە سایتی کوردستانپۆست و هەندێک کەنالی راگەیاندنی ترەوە پێش مانگێک بلاوکرایەوە و تیایدا هاتبو کە رۆژی ١-٦-٢٠١٤ لە عەمانی پایتەختی ئوردون کۆبونەوەیک کراوە لە نیوان مەسعود بەرزانی و نوێنەری مەلا کریکار و نوێنەری بەعسیەکان و نوێنەرانی داعشو ولاتانی تردا، ئەم زانیاریانە دەریدەخەن کە نەک تەنها پارتی، بەلکو حزبە ئیسلامیەکانی هەرێمی کوردستانیش جۆرە پیوەندیەکیان لەگەل داعشدا هەیە.
ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنکە ئەم زانیاریانەی ترە کە بۆ یەکەم جار بڵاوی دەکەمەوە لە سەر پێوەندی نێوان پارتی و داعش.
١.لە کاتی گەرمبونی شەری نێوان بەرەی نوسرە و شەروانانی رۆژئاوا، مەلا کرێکار لە رۆژنامەی هاولاتیدا پەیامێکی بلاوکردەوە بۆ ئەو کوردانەی هەرێمی کوردستان کە بۆ جیهاد چونەتە سوریا، داوای لێکردن کە با ئەمیرەکانیان لە کورد بن و تەنها شەری رژێمی سوریا بکەن، دەبینین لە کۆبونەوەکەی ١-٦ نوێنەری مەلا کریکاریش ئاامدە بوە.
٢.لە کاتی تەقینەوەی بازگەکەی ئالتونکۆپریدا، رۆژنامەی هاولاتی راپۆرتێکی سەرنجراکیشی بلاوکردەوە، ناوەرۆکی راپۆرتەکە بەم شیوەیە بو: تەقینەوەکە لە بازگەی ئالتونکۆپری بوە، چەکدارەکانی خالی پشکنینی بازگەکە پێکهاتبون لە پۆلیس، سەرباز، ئاسایش، لە رۆژی تەقینەوەکەدا سەربازەکان نەچوبونە بازگەکە، کاتێک داعش وێنەی چالاکیەکەی بلاوکردەوە، دەرکەوت وێنە گرەکە لەو سەربازگەیەوە وێنەکەی گرتوە کە سەربازەکانی لە رۆژی تەقینەوەکەدا نەچونەتە بازگە تەقێنراوەکە، وە دەرکەوت کە فەرماندەی ئەو سەربازگەیە کوردەو سەر بە پارتی دیمۆکراتی کوردستان.
٣. تێکچونی پێوەندیەکانی نێوان نەجمەدین کەریمی پارێزگاری کەرکوک و پارتی لە ئەنجامی شکستپێهێنانی چالاکیەکەی مۆلی جەواه بوە کە لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجامدرا، کاتێک نەجمەدین کەریم بروای بە پۆلیسی قەزا و ناحیەکان نەما کە بتوانن تیرۆریستەکان دەسگیربکەن، داوای هاوکاری لە هیزەکانی دژە تیرۆری یەکێتی کرد، دژە تیرۆر لە ماوەیەکی کەمدا دەستی گرت بەسەر مۆلی جەواهردا و تیرۆریستەکان کۆژران یان خۆیان کۆشتەوە.هەندێک سەرچاوەی ئاگادار دەلێن کە هیرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر هۆلی جەواهر بە رێنمایی پارتی بوە، وە عەمید سەرحەد قادر بە ئامۆژگاری پارتی و بە مەبەست باش شەری تیرۆریستەکانی نەکردوە، ئامانجی پارتی لەو شەرەدا ئەوەبوە لەبەر ئەوەی ئیدارەی کەرکوک بە دەستی یەکێتیەوە بوە و پارتی لە کەرکوکدا دەسەلاتێکی ئەوتۆی نەبوە، ویستی شکست بە دەسەلاتی یەکێتی بێنێت و خۆی بەهێز بکات.
٤.کوردەکانی رۆژئاوا بەردەوام باس لەوە دەکەن کە دیکیۆمێنتیان لایە دەیسەلمێنن چۆن پارتی لە دژی ئەوان هیزە تیرۆریستیەکان بەکاردەهێنێت، بەلام لە بەر بەرژەوەندی نەتەوەیی و بۆ زۆرتر دورنەکەتنەوەی کورد لە یەکتری ئەو دیکیومێنتانە ئاشکرا ناکەن.
٥.بۆچونێک هەیە دەربارەی ئەو خەندەقەی کە پارتی لە نیوان رۆژئاوا و باشوردا لێیداوە، ئەو بۆجونە ئەوەیە کە بەرنامەیەک هەبوە بۆ ئەوەی داعش بە هاوکاری پارتی و دۆستەکانی تر کۆنترۆلی رۆژئاوا بکەت خەندەقەکە ببیگە سنوری نیوان دەولەتی داعش و دەسەلاتی پارتی.هەر بە هەمان شیوە ئەو خەندەقەی کە پارتی لە نێوان کەرکوک و هەلێردا لێیدا لەوەوە سەرچاوەی گرتوە کە پارتی و داعش رێککەوتون بۆ ئەوەی داعش کەرکوک بگرێت و ئەو خەندەقە سنوری دەسەلاتی داعش و پارتی جیابکاتەوە.لەوە زیاتریش بۆچونێک هەیە کە پارتی بەتەمایە ئەو ناوچانەی لە رۆژئاوا و لە باشور داعش داگیریان دەکات دواتر بدرێنەوە دەست پارتی.
٦.سالێک زیاترە هەندێک زانیاریم لایە دەربارەی چۆنێتی سەفەرکردنی گەنجانی باشوری کوردستان بۆ ناو هیزەکانی بەرەی نوسرەو و داعش، بەلام گۆمانم لەسەر راستی زانیاریەکان هەبو، پاش داگیرکردنی موسل لە لایەن داعشەوە و هەلوێستی پارتی و هەلویستی هەندێک لە حزبە ئیسلامیەکان بەرامبەر داعش، بۆم سەلمێنرا کە زانیاریەکان راستن:
ئەو گەنجانەی لە باشوری کوردستانەوە دەچونە سوریا و بەشداری ریزەکانی داعش و بەرەی نوسرە دەبون، زوربەیان لەو کەسانە بون کە کاتی خۆی سەر بە حزبەکەی مەلا کرێکار بون(ئەنسار ئیسلام).دەستەیەک ئەو کارە بەریوە دەبەن هاریکاری و هاوکاریەکی باش لە نێوانیاندا هەیە، ئەو دەستەیە پێکهاتوە لە نوینەری کۆنە ئەنسارەکان (مادح دەرەمەری) بەرپرسی ئیداری پیشوی ئەنسار ئیسلام بوە، نوێنەری دەزگای پاراستنی پارتی کەسێکە بە ناوی (هەورامان حسەین)، وە وەزیری کۆنی ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاملی حاجی عەلی ئەندامی سەرکردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی.ئەم دەستە سێ قولیە بێچگە لە پەیداکردنی پاسپۆرت و خەرجی سەفەر بۆ موجاهیدەکانی هەرێمی کوردستان، ئەو کەسانەشیان وەک خادمی مزگەوت لە سەر میلاکی وەزارەتی ئەوقاف دامەزراندوە.
لە کۆتاییدا ماوەتەوە بلێم کە پارتی بە تەمایە ئەم هاریکاریەی نیوان پارتی و داعش و دۆستەکانی و تورکیا، بە شکستێکی سەربازی هیزەکانی رۆژئاوا و باکوری کوردستان و یەکێتی تەوا بێت، بۆ ئەوەی پارتی ببێتە دەسەلاتداری هەمو باشوری کوردستان و بەشەکانی تری کوردستان و بە باشی لە خزمەتی داگیرکەرانی کوردستاندا بێت و نوزەی ئازادی و دیمۆکراتی لە کوردستاندا نەهێلیت.

٧-٨-٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە