ببینن چۆن گەنجانی هەوادارى گۆڕان توڕەن لەبزووتنەوەكە
Friday, 18/02/2011, 12:00
ئەوەى ئەمڕۆ وتەیەكی بڵاو بوو لەنێو گەنجان و خەڵكی كوردستان و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەى گۆڕاندا بێهەڵوێستی گۆڕان و هەڵەشەوبەڵەشەى بەیاننامەكانیان و بە ناو وتەبێژەكە بوو كە..
1- لەكفری گەنجەكانى ئەو بزووتنەوەیەو زۆرینەى دەنگدەرانی ناڕازی و توڕەو دڵشكاو بوون لەترسنۆكی و بێهەڵوێستی خودی سەرۆكی بزووتنەوەكەو وتەبێژە زەندەقچووەكەی و خودی بزووتنەوەكەو دەڵێن بە راستی نەمانزانی بە یەك خۆپیشاندانی رەواى گەنج و خەڵك گۆڕان رووی راستی خۆی دەردەخات و دەركەوت بزووتنەوەكە بە دەست تەنها دوو كەسەوەیە نەك جەماوەرو زۆرینەو لەكاتە هەستیارەكاندا خەڵك سارد دەكاتەوەو نایەوێت گۆڕانكاری دروست ببێت.
2- لەپەیوەندی كردنمدا لەگەڵ دەیان گەنجی سەربەخۆو لایەنگرو هەڵسوڕاوو دڵسۆزی گۆڕان و گۆڕانكاری كوردستان قسەم كردووەو دەڵێن مردنە بۆ گۆڕان ئەو هەموو خەڵك و گەنجە بە دوو گرووپی بچووك ناو ببات و سوكیان بكات كە ئەوە پلان و ئامانجێكی گەورەى یەكێتی و پارتی بوو كە گۆڕان خەڵكی بوێرو راپەڕیو بە دوو گرووپی بچووك ناو ببات و پشتیان لێ بكات كە ئەو ئامانج و پلانەش سەرى گرت.
3- زۆر بێزارو توڕەن لەئەدای كەی ئێن ئێن كە تەنانەت بەقەد تەلەفزیۆنی نالیای پێ نەكراو نەیوێرا تەنانەت وێنەیكی ڤیدیۆیی و لێدوانی دوو گەنج وەربگرێت و بڵاو بكاتەوە.
ئەوەى ئەمڕۆ وتەیەكی بڵاو بوو لەنێو گەنجان و خەڵكی كوردستان و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەى گۆڕاندا بێهەڵوێستی گۆڕان و هەڵەشەوبەڵەشەى بەیاننامەكانیان و بە ناو وتەبێژەكە بوو كە..
1- لەكفری گەنجەكانى ئەو بزووتنەوەیەو زۆرینەى دەنگدەرانی ناڕازی و توڕەو دڵشكاو بوون لەترسنۆكی و بێهەڵوێستی خودی سەرۆكی بزووتنەوەكەو وتەبێژە زەندەقچووەكەی و خودی بزووتنەوەكەو دەڵێن بە راستی نەمانزانی بە یەك خۆپیشاندانی رەواى گەنج و خەڵك گۆڕان رووی راستی خۆی دەردەخات و دەركەوت بزووتنەوەكە بە دەست تەنها دوو كەسەوەیە نەك جەماوەرو زۆرینەو لەكاتە هەستیارەكاندا خەڵك سارد دەكاتەوەو نایەوێت گۆڕانكاری دروست ببێت.
2- لەپەیوەندی كردنمدا لەگەڵ دەیان گەنجی سەربەخۆو لایەنگرو هەڵسوڕاوو دڵسۆزی گۆڕان و گۆڕانكاری كوردستان قسەم كردووەو دەڵێن مردنە بۆ گۆڕان ئەو هەموو خەڵك و گەنجە بە دوو گرووپی بچووك ناو ببات و سوكیان بكات كە ئەوە پلان و ئامانجێكی گەورەى یەكێتی و پارتی بوو كە گۆڕان خەڵكی بوێرو راپەڕیو بە دوو گرووپی بچووك ناو ببات و پشتیان لێ بكات كە ئەو ئامانج و پلانەش سەرى گرت.
3- زۆر بێزارو توڕەن لەئەدای كەی ئێن ئێن كە تەنانەت بەقەد تەلەفزیۆنی نالیاو پەیامی پێ نەكراو نەیوێرا تەنانەت وێنەیكی ڤیدیۆیی و لێدوانی دوو گەنج وەربگرێت و بڵاو بكاتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست