کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ترسی ئۆپۆزسیۆنی كوردی له‌ ده‌سه‌ڵات میلله‌ت به‌ره‌و كۆیلایه‌تی دیكتاتۆره‌كان ده‌بات

Saturday, 03/12/2011, 12:00


سوتانی باره‌گاو مه‌لبه‌ندو مه‌كۆو ڕادیۆو ته‌لیفزیۆنه‌كانی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن ڕووداوێكی تازه‌و ناوازه‌ نییه‌ تا هه‌موو توشی شۆك بكات،به‌ڵكو ده‌سه‌ڵاتی زه‌ردو سه‌وز ده‌مێكه‌ ئه‌و گه‌مه‌ سیاسیه‌ به‌ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ئه‌كه‌ن و وه‌ك گاڵته‌جار ته‌ماشای سیاسه‌ت و باره‌گاو بنكه‌ سیاسی و جه‌ماوه‌رییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن،ئه‌وه‌ی سه‌یر ببوو ڕووداوی 17 شوبات بوو ئه‌وه‌ی كاریگه‌ر بوو بێهه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن بوو بۆ دروشمه‌كانی خۆپیشانده‌رانی 17 شوبات ئه‌وه‌ی ڕقی میلله‌تی له‌ ئۆپۆزیۆن ئه‌ستورتر كرد وه‌ك ده‌سه‌لات ته‌ماشای بكات ئاماده‌نبونی سه‌ركردایه‌تی و كادره‌ بالاكانی ئۆپۆزسیۆن بوو له‌ خۆپیشاندانه‌كاندا،كه‌واته‌ وه‌ك كورده‌واری ده‌لیت رۆژان رۆژی له‌ دوایه‌ ده‌بێت چاوه‌رێی خراپتر بكه‌ن لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه‌ به‌سه‌ریان بێت چونكه‌ نه‌ك سوتاندنی باره‌گاو مه‌ڵبه‌ندو مه‌كۆكانی ئۆپۆزسیۆن بگره‌ ئه‌گه‌ر ماڵی یه‌ك به‌ یه‌كی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن بسوتێنرێت له‌ لای شه‌قام و خۆپیشانده‌رانی 17 شوبات هێنده‌ی دڵۆپه‌ خوێنێكی به‌ ناحه‌ق ڕژاوی ڕێژوان و هاورێكانی كاریگه‌ری نابێت ،به‌ڵێ ئیمه‌ش وه‌ك ئێوه‌ هاوخه‌متانین و ناره‌زایی خۆمان ده‌رئه‌بڕین به‌لام ئایا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ ئه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن؟نه‌خێر ئێوه‌ خۆتان ئه‌م سیسته‌م و ده‌سه‌لاته‌ دكتاتۆرانه‌تان به‌ گه‌وره‌ی ئێمه‌و خۆتان دانا ئێوه‌ بوون پشگرو هاوكاری سیاسی ده‌ره‌كی و ناوخۆییتان بۆ ئه‌مانه‌ كرد ئێوه‌ بوون مامه‌ حه‌مه‌یتان بۆ ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ ئه‌كرد تا وه‌ك به‌شداربوو له‌ كورسیه‌كانی به‌غدادو هه‌ولێر ئیتر ئایا وه‌ك ده‌سه‌لات بێت یان وه‌ك ئۆپۆزسیۆن به‌شداریتان پێ بكه‌ن ،ئێوه‌ بوون خۆلتان ئه‌نایه‌ چاوی میلله‌ت له‌ دانیشتنه‌ پێنج قۆلیه‌كه‌تان ئه‌تانوت ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان به‌ره‌و باشی ئه‌روات ،ئێوه‌ بوون له‌ سایه‌ی ئه‌م گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی حیزبی زه‌ردو سه‌وز‌ بوون به‌ خاوه‌نی سامان مال و كۆمپانیاو كورسی و پۆستی سیاسی ئێوه‌ داوتان له‌ دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیای شه‌ڕی براكوژی ئه‌كرد تا سه‌روه‌ری یاساو مافی تاكی كوردی به‌رز رابگرن و بیخه‌نه‌ به‌رنامه‌ی كاریانه‌وه‌ ،ئه‌وه‌ش‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی كه‌وا ئه‌یبینن ،ئێوه‌ بوون میلله‌تان به‌گێره‌شێون ناوبرد له‌ 17 شوبات و گوێی خۆتان له‌و هه‌موو هاواره‌ی شه‌قام كه‌ڕ كردبوو كه‌واته‌ ئه‌وه‌ش ئێمه‌ین ئه‌مڕۆ گوێی خۆمان بۆتان كه‌ڕ ئه‌كه‌ین و ئه‌لێین بڕۆن چیتان له‌ده‌ست دێت بیكه‌ن به‌رامبه‌ر مافیاكانی بنه‌ماله‌و یان ببن به‌ نۆكه‌ریان یان ڕایانماڵن و خۆتان بكه‌ن به‌ ڕیژوان وسوركێو و هاورێكانیان،ئه‌وتا هه‌م ئێمه‌و هه‌م ئیوه‌ ئێسته‌ گیرۆده‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ سیاسیه‌ن باشه‌ كامان ڕاستمان ووت؟كه‌ ئه‌مانووت پێویسته‌ دكتاتۆر بنه‌مینێت و سیسته‌می كۆیلایه‌تی سیاسی تێك بشكێت ،به‌لام وا ئیوه‌ به‌ ترس و له‌ رزی خۆتا هه‌م ئێمه‌ و هه‌م خۆتانتانكرد به‌ كۆیله‌ی مافیاو بنه‌ماله‌كان و بگره‌ وا بروات چاره‌نوسێكێ خراپتر چاوه‌ره‌ێی ئیمه‌و ئێوه‌و كودستان ئه‌كات

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە