کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پۆڵا له‌کوره‌ی جۆشکراودا ده‌توێته‌وه‌

Friday, 14/05/2010, 12:00


دوابه‌دوای شه‌هیدی تیرۆرکراو شه‌هیدی قه‌ڵه‌م خوێنکارو ڕۆژنامه‌نوسی بوێرو خۆبه‌خش به‌ئازادیو سه‌رفرازی بۆمیله‌ته‌که‌ی کاکه‌ سه‌رده‌شت عوسمان بوه‌قوربانیده‌ستی تیرۆریستا
نی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به‌تاوانی پێشێل کردنی پیرۆزیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ڕوزه‌ردو
خائینه‌که‌ی 31 ی ئاب به‌ڵی سه‌رده‌شت زه‌نگی مه‌رگیان بۆلێدا له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌نوسینێکدا
عاشقی کچه‌که‌ی بارزانیه‌ ، ئه‌مه‌بۆسه‌رده‌شت بووه‌به‌زاندنی هێڵه‌سوره‌کانی بنه‌ماڵه‌ له‌
به‌رئه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نی بنه‌ماڵه‌کۆبونه‌وه‌و له‌ فتوایه‌کی ڕوزه‌ردا بریاریاندا به‌تیرۆرکردنی
سه‌رده‌شت وه‌له‌ 4 / 5 / 2010 دا هه‌ستان به‌جێبه‌ جێ کردنی کاره‌تیرۆریستیه‌که‌یان له‌
به‌رده‌م کۆلیژه‌که‌ی خۆیداو به‌به‌رچاوی پاسه‌وانه‌کانی بنه‌ماڵه‌وه‌که‌به‌ناو بۆ پارێزگاری له‌ حه‌ره‌می زانکۆ له‌وێداده‌وام ده‌که‌ن به‌ڵێ له‌به‌رده‌م زانکۆکه‌یدا به‌لێدانو به‌زۆر سواری سه‌یاره‌ی ده‌که‌نو ده‌یفڕێنن وه‌ک جوانترین دیاری پێشکه‌شی سه‌رۆکی تیرۆریستانیده‌که‌ن وه‌مه‌سرور به‌ده‌ستی خۆی وه‌ک هه‌واڵه‌کان ده‌ڵێن چه‌ند فیشه‌کێک ده‌نێت به‌سه‌ریه‌وه‌و دوابه‌دوای ئه‌وه‌ هه‌ربه‌سه‌یاره‌ی ده‌زگای پاراستن ئه‌برێته‌ موسڵ وله‌به‌رده‌م باره‌گایه کی‌ جه‌لالیه‌کان لاشه‌ی نازداری فڕێئه‌ده‌ن تاخه‌ڵکی بڵێت ئیشی جه‌لالیه‌کانه‌ له‌گێل وایه‌ عاله‌م گێله‌ . به‌ڵی ئه‌مده‌سه‌ڵاته‌ کوردکوژوتاوانباره‌ی که‌ده‌ستی سوره‌به‌خوێنی هه‌زاره‌ها ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ له‌دوای شه‌هیدکردنی سۆرانی مامه‌حه‌مه‌و عبدلستار. که‌ڕوانیان خه‌ڵکی ده‌نگی لێوه‌نایه‌ت وه‌ گۆڕه‌پانه‌که‌یان بۆچۆڵکراوه‌ تابه‌ئاره‌زوی پارتی بکه‌ونه‌ گیانی نه‌یا ره‌کانیان گیانی ئه‌وانه‌ی که‌چیتر سه‌رۆکه‌کان به‌ مقه‌ده‌س نازانن وه‌ئه‌وسه‌رۆکه‌دزو جه‌ردانه‌ به‌سه‌رۆکی خۆیان نازانن له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌زۆرو ته‌زویر خۆیان به‌سه‌ر ئه‌م میله‌ته‌دا سه‌پاندوه‌وه‌خه‌ڵکی چیتر ناتوانێت قبوڵیان بکات وه‌له‌ئاست دزیو تاوانه‌کانیاندا بێده‌نگ بێت وه‌به‌ڵگه‌ش بۆ وشیاری ته‌واوی کوردستانیان یه‌کده‌نگی خه‌ڵکی بودژی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ که به‌یه‌کده‌نگ هاوارده‌که‌نو داوای بکوژانی سه‌رده‌شتو سۆرانو عبدلستارێش ده‌که‌ن وه‌ئه‌بێتداوای ئه‌وانه‌شبکه‌ن که‌هه‌وڵی تیرۆر کردنی ئه‌حمه‌دمیره‌یانداو له‌ئاسایشی سلیمانیدا کرابه‌قوربانی په‌یوه‌ندیه‌ئیستراتیجیه‌که‌ی نێوان هه‌ردو ده‌زگاتیرۆریسته‌که‌ی دوبنه‌ماڵه . ئێستاوه‌ختیئه‌وه‌هاتوه‌خه‌ڵکی داوای هه‌موقه‌رزه‌ کۆنه‌کانیان به‌ن له‌وده‌سه‌ڵاته‌ گرگنه‌ ترسنۆکه‌ی که‌له‌ئاستی چه‌ند قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستێکی لاودا سه‌ریان لێشێواوه‌و نازانن چیبکه‌نوه‌چۆن خۆیان له‌و گێژاوه‌ی که‌چاوه‌ڕوانیان نه‌ده‌کرد له‌دوای شه‌هید کردنی سه‌رده‌شته‌وه‌ ئاوابه‌و شێوه‌ به‌ربڵاویه‌ خه‌ڵکی له‌ هه‌مو چینو توێژه‌کانه‌وه‌بڕژێنه‌سه‌رجاده‌کانو داوای بکوژان بکه‌ن .له‌ئه‌نجامی
ئه‌م ناره‌زاییه‌ چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌دا ده‌سه‌ڵاتدارانی بکوژی نه‌وه‌کانمان ئه‌یانه‌وێت به‌کۆمه‌ڵێک سینارۆی بێبنه‌ماخه‌ڵکی بخه‌ڵه‌تێنن . وه‌ئاماده‌ن چه‌ند که‌سانێک بێننو له‌سه‌ر ته‌له‌فیزۆنه‌ڕوڕه‌شه‌که‌یانه‌وه‌ پشانی خه‌ڵکی به‌ن که‌گوایه‌ ئه‌م گروپه‌ تیرۆریسته‌ هه‌ستاون به‌وکاره‌و ئه‌وه‌تا دان به‌ تاوانه‌که‌یاندا ده‌نێن له‌به‌رچاوی هه‌موخه‌ڵکیدا .جامن
لێره‌وه‌داواله‌هه‌موخه‌ڵکی ده‌که‌م به‌م جۆره‌شانۆگه‌رییه‌ی پارتی بنه‌ماڵه‌ هه‌ڵ نه‌خه‌ڵه تێن وه‌له‌سه‌رئه‌م کاره‌ تیرۆریستیو تۆقاندنه‌یان ئه‌یانویست میله‌ت به‌ئاره‌زوه‌پیسه‌کانی خۆیان هه‌ڵسوڕێنن. ئێستاکاتی ئه‌وه‌هاتوو ‌میله‌ت ئه‌مانه‌ لغاوبکات ئه‌گه‌رلغاونه‌کرێن
به‌رده‌وام به‌وبه‌ره‌ڵاییه‌یان ده‌بنه‌ هۆی مه‌ترسی بۆسه‌ر هاوڵاتیان . هیوادارم ئه‌وانه‌ی که‌
ده‌نگیان به‌م دراکۆلایانه‌داوه‌تۆزێک به‌ویژدانی خۆیاندابچنه‌وه‌ هێشتاکات له‌به‌رده‌مدایه‌
بۆتۆڵه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌نگانه‌ی داوتانه‌ به‌مانه‌ی که‌ڕۆژانه‌ مناڵه‌کانتان ده‌کوژن له‌پێناوی ژیانێکی خۆش بۆمناڵه‌کانی خۆیان . ماوه‌یه‌کی تر هه‌ڵبژاردنی پارێزگاکان ده‌کرێت ئه‌وده‌نگانه‌ی پێشترداوتانه‌ پێیان ئه‌مجاره‌ مه‌یانده‌نێ تابتوانین ورده‌ورده‌ به‌ده‌نگه‌کانمان لاوازیان بکه‌ین ئیتر خۆتانو غیره‌تو شه‌ره‌فتان ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م میله‌ته‌ هه‌ژاره‌دابێتو کوردێکی دڵسۆزبێت بۆ کوردستان هه‌رگیز ده‌نگ به‌م دزو شه‌رواڵ پیسانه‌
نادات. خۆئه‌وه‌ش ده‌نگیان پێئه‌دات ئه‌وه‌ له‌وان به‌شه‌ره‌فتر نیه به‌شداره‌له‌وتاوانانه‌داکه
که‌به‌رامبه‌ر به‌ڕۆله‌کانماده‌کرێت . تکاتان لێده‌که‌م ‌ هێشتاکات دره‌نگ نیه‌ بۆهاتنه‌ریزی میله‌ته‌ خیرله‌خۆنه‌دیوه‌که‌تانه‌وه‌که‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌ته‌زویر چیانه ڕۆژله‌دوای ڕۆژ نه‌هامه‌تیو سوکایه‌تیمان بۆدێنن ئه‌مڕۆ ڕۆژی ‌گۆڕینی ئه‌مدزانه‌یه‌ مه‌یه‌ڵن چیتر سه‌روه‌تو سامانه‌که‌تانبه‌تاڵانبه‌رن ودواڕۆژی نه‌وه‌کانیخۆیان مسۆگه‌ربکه‌نو نه‌وه‌کانی ئێوه‌ش له‌هه‌موخۆشیه‌کان بێبه‌شبنو به‌ڕۆژی ڕوناکیش بیباکانه‌ به‌به‌رچاوی خه‌ڵکیه‌وه‌تیرۆریان بکه‌ن . بژی هێزی له‌بن نه‌هاتوی گه‌ل بژی نه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕین بژی ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان ئه‌
خه‌نه‌پال ده‌نگی ئازادیخوازانو ئه‌ڵێن نابۆ تیرۆر نابۆخیانه‌ت نابۆدزی بۆهه‌ده‌ردانی سامانی سروشتی نابۆمه‌حسوبیه‌ت نابۆوێران کردنی گونده‌کان نابۆبێلانه‌یی ئه‌مانه‌وی ئاسوده‌بأین ئه‌مانه‌وێت سامانی کوردستان بۆهه‌موان بێت چیترهه‌ژاری به‌رده‌رگای ماڵمان لێنه‌گرێت.

12 /5 2010
ئه‌ڵمانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە