کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


كام ئه‌زموونه‌ مه‌لا به‌ختیار ده‌یه‌وێ ببێته‌ نمونه‌ و سوودی لێوه‌ر بگیرێت ؟؟!!!

Wednesday, 22/02/2012, 12:00


ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له‌و هه‌رێمه‌ی له‌ مه‌ر خۆمان ده‌گوزه‌رێ له‌ هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تیدا بوونی نه‌بووه‌ و نابێ ، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌م گه‌جه‌ر و گوجه‌ره‌ ده‌یكه‌ن و ده‌یڵێن ، نه‌ك شایه‌نی ئه‌وه‌ نیه‌ ببێته‌ نموونه به‌لكو ده‌بێ توری تێهه‌ڵبدرێت و ئه‌و كه‌لتووره‌ له‌ ناو ببرێت ، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ باسی بكه‌م ئه‌و دیداره‌ی مه‌لا به‌ختیاره‌ له‌گه‌ل حزبه‌ كوردستانیه‌كانی سوریا ، پێیانی ووتوه‌ كه‌وا ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانیان له‌ به‌ر ده‌سته‌ و ده‌توانن سوودی لێوه‌ر بگرن ، جا وه‌رن با باسی ئه‌م ئه‌زموونه‌ بكه‌ین ، بزانین كامه‌ لایه‌نی چاكه‌ تا ئه‌وان سوودی لێوه‌ر بگرن .
لایه‌نی ئابووری : ئه‌وه‌ به‌راستی تاكی كورد له‌ زۆربه‌ی كاته‌كاندا تف ده‌كات له‌ كوردبوونی خۆی چونكه‌ له‌ ناو ده‌ریای نه‌وته‌ و به‌رمیلی نه‌وت به‌ 185 هه‌زار دیناره‌ . وه‌ گه‌نجی كور تا ئێستا خاوه‌نی بستێك زه‌وی نیه‌ كه‌چی به‌ناوی پرۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانه‌وه‌ سه‌دان و هه‌زاران دۆنم زه‌وی بۆ كۆمپانیاكانی خۆیان هه‌یه‌ .
لایه‌نی كۆمه‌لایه‌تی : ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌یه‌ هه‌مووی له‌سه‌ر بنه‌مای رق و كینه‌ بنیاد نراوه‌ ،، كه‌وا ئێستا له‌ سه‌ر تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بووك ده‌یبینین.
لایه‌نی رۆشنبیری :
ئه‌وه‌ش هه‌ر بۆ خۆی مه‌هزه‌له‌یه‌كه‌ ، به‌ بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌ حزبیه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌سه‌لات ده‌وامی خوێندنگا و زانكۆ و په‌یمانگاكان راده‌وه‌ستێت و له‌ دژی یه‌كتر ئه‌وه‌ دووباره‌ و چه‌ندباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.
لایه‌نی ئیداری : ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر خزم و ناسیاوی به‌رێوه‌به‌ر و یان لایه‌نگری فلانه‌ حزب به‌بی ئه‌وا ئه‌گه‌ر بروانامه‌ی دكتۆراشت هه‌بێ هه‌ر وه‌كو ئه‌وه‌ وایه‌ كه‌ نه‌خوێنده‌واریت.
لایه‌نی ته‌ندروستی :ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌م بواره‌دا هه‌مووی مالوێرانیه‌ بۆ خه‌لكی هه‌ژاری كوردستان ، هه‌رچی دكتۆری نه‌زانی ئه‌م وولاتانه‌ هه‌یه‌ بوون به‌ ملیارد دێر له‌سه‌ر گیرفانی خه‌لكی هه‌ژار و كارگه‌ی ده‌رمانی هۆشبه‌ر و ده‌رمانی ماوه‌ به‌سه‌ر چوو و چه‌ندان شتی تر .
لایه‌نی سیاسی:
ئه‌وه‌ هه‌ر بۆخۆی وه‌كو فیلم كارتۆنی تۆم و جێری وایه‌ ، ئه‌وه‌نده‌ سیاسیمان هه‌یه‌ كه‌چی سیاسه‌ت له‌ قه‌یراندایه‌ .
هیچ شتێكمان نیه‌ تا شانازی پێوه‌ بكه‌ین له‌ هه‌رێمه‌ی باشوور ، كه‌چی مه‌لا بختیار ئه‌زموونی خستۆته‌ به‌رده‌م كوردانی سوریا بۆ سوود وه‌رگرتن لێی ، ئه‌و كابرایه‌ به‌راستی تێكچووه‌ و عه‌قلی له‌ ده‌ستداوه‌.


 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە