کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌ردۆگان ڕسوا بوو

Friday, 23/09/2011, 12:00



تورکیا قه‌یرانێکی، نه‌خۆشییه‌کی گه‌وره‌ وتاکو ئێستا بێچاره‌ی هه‌یه‌ ئه‌وه‌شمه‌سه‌له‌ی کورده‌.بیست ملیۆن کورد له‌ تورکیا ده‌ژی به‌ڵام شۆفینییه‌ت وای لێکردووه‌تازه‌، له‌ژێر زه‌بری هێز و شۆرشی کوردایه‌تی دای به‌بوونی کورد ناوه‌ به‌ڵام بێئه‌وه‌ی بتوانێت دان به‌مافه‌کانی بنێت و نه‌خۆشییه‌که‌ چاره‌سه‌ر بکات.
ئه‌م قه‌یرانه‌ ناوه‌کییه‌ ئه‌گه‌رچی له‌ ئابووریدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌په‌یوه‌ندییه‌ ده‌ره‌کییه‌که‌ش به‌ئاشکرا به‌ روخساریه‌وه‌ دیاره‌ و ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌.
هه‌موو حکومه‌ته‌ تورکه‌کان به‌گشتی و ئه‌ردۆگان به‌تایبه‌تی به‌ینیان، په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی ده‌وڵه‌ته‌ دراوسێکان خراپه‌ و هه‌میشه‌ تێکچووه‌، ئه‌رمینیا ئازربایجان، سوریا،قوبرس و یۆنان ... تورکه‌کان به‌چاوێکی به‌رز له‌خۆیان ده‌ڕوانن وبه‌چاوێکی که‌م ونزم له‌ دراوسێکانیان بۆیه‌ش په‌یوه‌ندیه‌کانیان به‌سلبی ونه‌گه‌تیف ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌.
ئێستا تورکیا ده‌ورێکی دووڕوویی و نیفاق له‌گه‌ڵ ده‌وله‌ته‌ عه‌ره‌به‌کان ده‌گێڕێت. له‌لایه‌ک ده‌ستی له‌گه‌ڵ دکتاتۆر و ڕژیمه‌ ڕزیوه‌کانه‌ و له‌ لایه‌کیش خۆ واپیشان ده‌دات که‌ له‌گه‌ڵ شۆرشگیرانه‌. شۆرشگیرانی سوریا له‌ سه‌ره‌تاوه‌ به‌هه‌ڵه‌ لێی تێگه‌یشتبوون به‌ڵام ئێستا هه‌موو یاریه‌کان ئاشکرابوون ئه‌ردۆگانیش ڕسوا و شه‌رمه‌زار. هه‌روه‌ها له‌لیبیا تاماوه‌یه‌کی زۆر له‌ناوه‌ڕاست ڕۆژێ له‌گه‌ڵ قه‌زافی و ڕۆژێ له‌گه‌ڵ شۆڕشگیران..
میسرییه‌کانیش له‌دووره‌وه‌ باسیان گوێ لێ بووبوو، ده‌نگی ده‌هۆڵ له‌دووره‌وه‌  خۆشه‌، ئه‌وکاته‌ی بۆقاهره‌ چوو به‌گه‌رمییه‌وه‌ پێشوازی لێکرا، وایان ده‌زانی ئه‌مه‌ سه‌له‌حه‌ددینه‌ و فه‌له‌ستین رزگار ده‌کات، به‌ڵام که‌ بۆیان ده‌رکه‌وت ئه‌م کابرایه‌ په‌یامی ئه‌مریکای پێیه‌ و داوا له‌مسرێکیان ده‌کات له‌ ئیسلام دوور بکه‌ونه‌وه ، هه‌روه‌ها هه‌ر له‌قاهره‌وه‌ نامه‌یه‌کی بۆ ئه‌مریکا و ئه‌وروپا ڕه‌وانه‌کرد و خۆیی به‌ علمانی له‌ قه‌ڵه‌مدا و ناساند و له‌ ئیسلام خۆی به‌ری کرد بێقه‌در وقیمهت‌ مسری بهجێ‌ هێشت میله‌تانی تورکیا، پارته‌ ئیسلامیه‌کانی ناوچه‌که‌ به‌کورد وعه‌ره‌به‌وه‌ زۆر خه‌ڵه‌تابوون وه‌کو سه‌رکرده‌یه‌کی ئیسلامی سه‌رکه‌وتوو لێیان ده‌ڕوانی و بایه‌خیان پێده‌دا.
گۆڕانی ئه‌فسه‌رێکی سوپای سوریا به‌ناوی حوسێن هه ر‌مووش که‌ بۆ تورکیا هه‌ڵاتبوو به‌ نۆ گه‌ریلای پکک)ه‌ له‌ گه‌ڵ سوریا ، هه‌روه‌ها ده‌ستدرێژی تورکه‌کان بۆسه‌ر ئافره‌ته‌ په‌ناهه‌نده‌ سوریه‌کان په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی گه‌وره‌یه‌ له‌ ناوچه‌وانی ئه‌ردۆگان و پارته‌که‌ی و هه‌مو تورکیا.

 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە