هه‌فته‌ی بێده‌نگ نابین وه‌ڵامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دایه‌وه
Friday, 14/05/2010, 12:00
هه‌فته‌ی بێده‌نگ نابین وه‌ڵامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دایه‌وه
14/5/2010
ئاڵا له‌تیف
وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر په‌یامی هه‌ڕه‌شه ئامێزی به‌یاننامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی، لیژنه‌ی راگه‌یاندنی هه‌فته‌چالاكی بی ده‌نگ نابین وه‌ڵامی به‌یاننامه‌كه ده‌داته‌وه‌و به نموونه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی حه‌ربی ده‌یچوێنێت.
له‌به‌یاننامه‌كه‌دا لیژنه‌ی راگه‌یاندنی هه‌فته‌چالاكی بێده‌نگ نابین دڵخۆشی خۆیان پیشانده‌ده‌ن كه مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌توندی ئیدانه‌ی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات، هاتووه" به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه، به‌یاننامه‌كه به‌نه‌فه‌سی شه‌ری ناوخۆ و به‌زمانی هه‌ره‌شه دارێژراوه و تیایدا هه‌ره‌شه‌ی ده‌ستبرین له گروپ و تاقمێك ده‌كات كه دیار نییه مه‌به‌ستیان له‌وانه‌یه كه تیرۆری سه‌رده‌شتیان كردوه، یان ئه‌وانه‌ی له‌دژی تیرۆری سه‌رده‌شت هاتوونه‌ته ده‌نگ"
له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌یاننامه‌كه‌ی لیژنه‌كه سه‌رسوڕمانی خۆیان پیشانده‌ده‌ن له‌و مه‌نتیقه‌ی كه به‌یاننامه‌كه‌ی پێ نوسراوه كه مه‌نتیقی جه‌نگی سارد‌و شه‌ڕی ناوخۆی كوردستانه، له‌مباره‌یه‌شه‌وه هاتووه" مه‌نتیقی عه‌قلیه‌تی پشت به‌یاننمامه‌كه، ئاماده نییه ئه‌و راستییه ببێنێت كه رای گشتی كوردستان چیدی بێده‌نگ‌و ده‌سته‌وسان نییه‌و، هوشیار‌و ئاماده‌یه له‌مه‌یدانی سیاسه‌تی كوردستاندا مافی ده‌ستووری‌و یاسایی خۆی له راده‌ربڕین‌و ناڕه‌زایی‌و خۆپیشاندان دژی هه‌موو پێشێلكردنه‌كانی ئازادی‌و مافه‌كانمان به‌كاردێنێت"
له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌شدا لیژنه‌ی راگه‌یاندنی هه‌فته‌ی بێده‌نگ نابین ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌وان به‌شێك نین له‌پاشماوه‌ی شه‌ری ناوخۆ‌و هاوڵاتی خاوه‌ن مافی ئه‌م وڵاته‌ن‌و بێ ترس‌و دوودڵی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌و یاساییانه، داكۆكی له‌ماف‌و ئازادییه‌كانیان ده‌كه‌ن، هاتووه" ئێمه خوێندكارین، رۆژنامه‌نووسین، مافپه‌روه‌رین، رێكخراوی كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نین، كاسبكار‌و كرێكار‌و خه‌ڵكی ئاسایین، نه تفه‌نگچیمان له‌گه‌ڵه، نه له‌شكر، چه‌كی ده‌ستمان ته‌نهاو ته‌نها قه‌ڵه‌م‌و یاسا‌و مافه یاساییه‌كانمانه"
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی لیژنه‌ی راگه‌یاندنی هه‌فته‌ی بێده‌نگ نابین بخوێننه‌وه
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی هه‌فته‌چالاكیی بێده‌نگ نابین
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له 13/5 دا به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه و ئیدانه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نووس و خوێندكار سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات. هه‌رچه‌نده ئه‌ركی سه‌رشانی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك یه‌كێك له‌هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستان، له‌مه‌ر تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسێك له‌شاری هه‌ولێر به‌ته‌نها كورت ناكرێته‌وه بۆ ئیدانه‌كردن و ئاراسته‌كردنی سه‌ره‌خۆشی، به‌ڵام ده‌كرێت بڵێین تائێره جێگه‌ی دڵخۆشییه كه به‌توندی ئیدانه‌ی تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوس سه‌رده‌شت عوسمان ده‌كات.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه، به‌یاننامه‌كه به‌نه‌فه‌سی شه‌ری ناوخۆ و به‌زمانی هه‌ره‌شه دارێژراوه و تیایدا هه‌ره‌شه‌ی ده‌ستبرین له گروپ و تاقمێك ده‌كات كه دیار نییه مه‌به‌ستیان له‌وانه‌یه كه تیرۆری سه‌رده‌شتیان كردوه، یان ئه‌وانه‌ی له‌دژی تیرۆری سه‌رده‌شت هاتوونه‌ته ده‌نگ. هه‌روه‌ها له‌به‌یاننامه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك كه‌یس كه مێژوویان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پێش له‌دایكبوونی سه‌رده‌شتی جوانه‌مه‌رگ، به‌مه‌به‌ستبێت یانا، تێكه‌ڵ به‌كه‌یسی تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان كراون. دیاره ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به‌هیچ ناكات جگه له‌گومكردن و شاردنه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌بكوژه‌كانی سه‌رده‌شت، له‌گێژاوی مێژوویه‌كدا كه پڕه له‌تاوانی حیزبه‌كان به‌رامبه‌ر یه‌كتر‌و به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی كوردستانیش. خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاریشه هه‌موو كه‌یسه خوێناوییه‌كان به‌یه‌كه‌وه باس بكرێن و لاپه‌ره‌كانی مێژوو هه‌ڵبدرێته‌وه، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه له‌پێش راپه‌رین و له‌دوای راپه‌رینیشه‌وه، چه‌ندین كه‌یسی گه‌وره هه‌یه و ده‌ریایه‌ك خوێن له ململانێی نێوان حیزبه‌كان له جه‌سته‌ی رۆڵه‌كانی ئه‌م گه‌له رۆیشتووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌سیش تائێستا خۆی به‌به‌رپرسیار بزانێ. بۆیه باشتر بوو به‌یاننامه‌كه، جه‌ختی له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی بكوژه‌كان بكردایه، نه‌ك تێكه‌ڵكردنی كه‌یسه‌كان.
له‌به‌شێكی تری به‌یاننمامه‌كه‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه كه پیلان له‌دژی پارتی دیموكراتی كوردستان هاتۆته ئاراوه، ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ش كه هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قام و داوای نه‌هێشتنی توندوتیژی و نه‌هێشتنی دیارده‌ی تیرۆری رۆژنامه‌نوسان ده‌كه‌ن، به‌گێره‌شێوین و پیلانگیڕی تۆمه‌تباركراون‌و وه‌ك دژی ئه‌زمونی كوردستان وێناكراون، كه له‌راستیدا پێچه‌وانه‌كه‌ی راسته. باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌م راستییه‌ش، شێوازی مه‌ده‌نیانه‌و هێمنانه‌ی خۆپیشاندانه‌كانه، كه جێگه‌ی شانازییه له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستاندا، كه‌سێك به‌ردێكی نه‌هاویشت‌و كه‌سێكیش زمانی توندوتیژی به‌كار نه‌هێنا. به‌پێچه‌وانه‌ی ناوه‌رۆكی به‌یاننامه‌كه‌یه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، كه به‌زمانی هه‌ڕه‌شه و ترساندن دارێژراوه‌و زیاتر له به‌یاننامه‌ی حه‌ربی ده‌چێت.
ئه‌وه‌ی له‌هه‌موو شتێك زیاتر مایه‌ی سه‌رسوڕمان‌و له‌سه‌ر وه‌ستانه، ئه‌و مه‌نتیقه‌یه كه به‌یاننامه‌كه‌ی پێ نووسراوه. مه‌نتیقێك هێشتا به عه‌قڵی سه‌رده‌می جه‌نگی سارد‌و شه‌ڕی ناوخۆی كوردستان ته‌ماشای دنیا ده‌كات‌و له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، جگه له‌حیزب‌و ململانێی حیزبی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات هیچی تر نابینێت. ئاماده نییه میدیای ئازاد ببینێت، كه نه‌ك هه‌ر له‌كوردستان، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی رۆژنامه‌وانی‌و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌تانی "هاوپیه‌مان"ی پارتیش (وه‌ك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا)، به‌ره‌سمی ده‌ناسرێن. مه‌نتیقی عه‌قلیه‌تی پشت به‌یاننمامه‌كه، ئاماده نییه ئه‌و راستییه ببێنێت كه رای گشتی كوردستان چیدی بێده‌نگ‌و ده‌سته‌وسان نییه‌و، هوشیار‌و ئاماده‌یه له‌مه‌یدانی سیاسه‌تی كوردستاندا مافی ده‌ستووری‌و یاسایی خۆی له راده‌ربڕین‌و ناڕه‌زایی‌و خۆپیشاندان دژی هه‌موو پێشێلكردنه‌كانی ئازادی‌و مافه‌كانمان به‌كاردێنێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه، مه‌كته‌بی سیاسی پارتی‌و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانیش ئه‌و راستییه زۆر باش ده‌زانن، كه هه‌تا ئێستاش كوردستان له‌رووی ئه‌منییه‌وه دابه‌ش بووه به‌سه‌ر دوو ناوچه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی‌و یه‌كێتیدا. بۆیه كاتێك تاوانێكی وه‌ك تیرۆركردنی سه‌رده‌شت عوسمان له‌هه‌وڵیر رووده‌دات، بێگومان به‌رپرسیارێتی یه‌كه‌م ئه‌ستۆی پارتی ده‌گرێته‌وه، وه‌ك هێزی باڵاده‌ست. بۆیه ئێمه چاوه‌ڕێ بووین به‌یاننامه‌كه پێش هه‌موو شتێك دانی به‌و راستیه‌دا بنایه، كه لانیكه‌م روودانی تاوانه‌كه، به‌شێكی بۆ كه‌مته‌رخه‌می ده‌گه‌ڕێته‌وه. بۆیه ده‌بوو وێڕای به‌ڵێنی به‌دواداچوون‌و دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران، به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی به‌خه‌ڵكی كوردستان بدایه، كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی به كه‌مته‌رخه‌می خۆیان بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تاوانه‌كه رووبدات، رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كاته‌وه.
له‌كۆتاییدا ده‌ڵێین: ئێمه به‌شێك نین له‌پاشماوه‌ی شه‌ری ناوخۆ، هاوڵاتی خاوه‌ن مافی ئه‌م وڵاته‌ین‌و بێ ترس‌و دوودڵی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌و یاساییانه، داكۆكی له‌ماف‌و ئازادییه‌كانمان ده‌كه‌ین. ئێمه خوێندكارین، رۆژنامه‌نووسین، مافپه‌روه‌رین، رێكخراوی كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نین، كاسبكار‌و كرێكار‌و خه‌ڵكی ئاسایین. نه تفه‌نگچیمان له‌گه‌ڵه، نه له‌شكر. چه‌كی ده‌ستمان ته‌نهاو ته‌نها قه‌ڵه‌م‌و یاسا‌و مافه یاساییه‌كانمانه.
هه‌فته چالاكیی
بێده‌نگ نابین
14/5/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست