PKK ههرگیز تیرۆریست نییه !
Tuesday, 29/06/2010, 12:00
گەرچى بەینێكە زەلیل و دیلى دەستى زاڵمى
نەوبەتى شادیتە ئەم جا ناحەزت لێك بێتەوە
(قانع)
گەلى كورد گەلێكى چەوساوەى ژێردەستى ئایدۆلۆجیایە.جەلادە ئاید ۆلۆجیە كان لەوپەڕى ڕاستەوە بۆئەم پەڕى چەپ بەناسیۆنالیزمى عەرەبى وتوركى شۆڤێنیشە وە لەهەمووێستگەكانى مێژووى دەسەڵاتدا وەك پیشەى هەمیشە یان دوژمن بە دۆزى گەلە كەمان بوون ئەم كردارەشیان مێژوویەكى دورو درێژى هەیە لەسەردەمى میرنشینە كوردیە كانەوە تاسەدەى بیست وە دواتریش لەسەردەمى مۆدێرنەدا كوردستان جێگاى یەكلا كردنەوەى هێزە كانیان بوە لێرەو لەم نیشتمانە ڕوبارێك لە خوێن ڕژاوە بەبێ ئەوەى هیچ سودێكى بۆدۆزى كورد هەبوبێت (توركیاى كەمالیست وەجمهورى ئیسلامى) بەدرێژاى مێژووئێستاشى لە گەڵدابێت دووفاكتەرى بە هێزى ئەو ئاگرە بون كەتاو ناتاوێك سەرتاپاى جەستەى كوردستانى كردوە تە سوتماك هەمیشە هەوڵیان داوە لەڕێگەى سیخورو دەزگاجاسوسیەكانیانەوە دیاردەى شەڕوئاژاوەودوبەرەكى لەكوردستاندا بەرقەرار بێت بۆئەوەى خۆیان بەبێ هیچ كێشە یەك لەسەر گازى پشت ڕاكشێن.میژووى بزوتنەوەى كورد لە سەد ساڵى ڕابردودا بە تەواوەتى ئەمەى سەلماند وە.بەدرێژاى مێژوو تائیستاش هیچ دەوڵتێكى دراوسێ بە(عیلمانى ومەزهەبیە كانیشەوە) هەوڵى ئەوەیان نەداوە ئەم ئاگرەى بەربۆتە جەستەى كوردستان خامۆش بكەن هەمیشە هەوڵیان داوە ئەو ئاگرە خۆش بكەن وەتین بستێنێت كیمیا بارانى هەڵە بجەو تاوانى ئەنفال دوو لەو كارە ساتانە بون كە مرۆڤایە تى لە ئاستیان دا شەرمەزارەكاتى ئەنجام دانى ئەم ڕوداوانە دەوڵە تانى دراوسێو هێزە مەزهەبیە كان كەڕَولاڵ وكوێر بون نەمان بینى هیچ كەناڵێكى عەرەبى وەیاخود عیلمانى ساتێك تەرخان بكەن بۆئەم دووشەرمەزاریەجیهانیە هیچ كامێكیان نەیان توانى تەنهاڕستە یەك لەسەر ئەم تاوانانە بلێن بۆكورد موسوڵمان نەبوو؟ یان ئەوانیش گەر بۆیان بكرێت هەمان شانۆى دوبارە دەكەنەوە لەناو ئەوجوگرافیا خوێناویە دا كەناوى كوردستانە من پیم سەیر نیە كەسایە تیەكى قوتبى عەرەبی وەك (یوسف قرچاوى)ئەو هەڵوێستەى هەبێت بەرامبەر بزوتنەوەى (پارتى كرێكارانى كوردستان) چونكە ئەو هەرچیەك بێت بەرهەمى فكرى نلسیۆنالیزمى عەرەبیە كەئێستاش كچانى ئەم وڵاتە لەناو باڕودیسكۆكانیان دا خەریكى كارى لەش فرۆشین سەركردەو قیادە كانى عەرەب هەمویان پیاوى ئیسرا ئیلن هیچ نوسەرو ڕۆشنبیرو عەلامەوپێشەواوپیاوێكى دینیان نیە تەنها دێڕێك لەوسە ر ئەم ڕوداوانەبڵێت چونكە خەڵكى كوردستان بە هەمەجى وە كێودڕناودەبەن ئێستاش بۆیان بلوێت كوردستان دەكەنەوە بە سەربازگەو سەنگەر هەروەك ئێستاش تركانى عوسمانى وەفارسە سەفەوییە كان كوردوستانیان كردوەتە مێزى تینس وشەڕە تۆپى لەسەر دەكەن وەك ڕابردو هەمو خاكى كوردستان بۆشەڕگە بەكار دەهێنن خوڵكە كەشى دەكەنە سوتوى جگەرە كانیان كچ وەكوڕە كانیشمان دەبە نەوە بیابانى عەرعەرو نوگرە سەلمان دەیان كەنەوە خواردنى سەگەڕشە كانیان یان لەسەر سنورە كان قاچیان دەبڕنەوە وپارەى لوغمە كەشیان لێیان دەوێت وەك ڕابردوو كەسێك بەرهەمى ئەم كلتورە بێت سەیر نیە فتواى جیهاد لە دژى شەڕوانە موجاهیدە كانى (پارتى كرێكارانى كوردستان) بدات چونكە لەزیهن وەبیرى ئەودا كوردان موسڵمان نین بەڵكو بەرهەمى زیناى جنۆكە كانى حەزرەتى (سولەیمانن دخ)لەسەر بێت قڕكردنى ئەمانەش بەشیبَكەلەپاش خانى ئەو ئایدۆئایدۆلۆجیا چەق بەستوەى قوتابخانەكەى (قرچاوى)هاوفكرە كانى ئەوان تائێستاش نەتەوەى كوردناناسن وە وەكوردستانیش بە شیمال عێراق ناودە بەن زاریان هەڵ نایەت بەكوردستان بێژن كوردستان چونكە وتنى ئەم وشە یە زۆر چەمكى سیاسی دەگۆڕێت ئیسلامیە كانتى كوردستان بە توند ڕەو میان ڕەوییانەوە بەرهەمى ئەم ئایدۆلۆجیا عەرە بیەن كەكوردستانى پێ شیمال عیراقە(قرچاوى)كاتێك ڕە وایەتى دەداتە شەڕلە گەڵ پارتى كرێكارانى كوردستان توركیاو حوكمە تەكەى ئەردۆغانى پێ خەلافەتى ئیسلامیە هەربۆیە بانگەوازى جیهادلەدژیان دەدات دوژمنانى توركیاو جمهورى ئیسلامى بەدوژمنى ئیسلام دەزانێت كەچى چاوى لە ئاست كوشتن ودەر بە دەر كردنى ئەو گوندیانە دا نوقاوەو ناتوانێت تەنها دێڕێكیان لەسەر بڵێت پارتى كرێكاران ئەو پشكۆیانەن كەهەمیشە بەدڵى نەیارە كانمان دا چزاون ئەوان ماڵە باوانى شاخن هەریە كێك لەوان چێكوارایەكەو خەبات لەدژى نەیارانى كوردستان دەكات بەهیچ یاساو پێودانگێك ئەوان نابنە تیرۆریست فتواى كوشتنیان حەرامە چونكە ئەوانیش مرۆڤن حەزیان لە هەواى ئازادیە هەرئەوان قیبلەى ئازادى كوردستانن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست