سلێمانی شه‌هیدێکی تری گه‌ریلای له ئامێز گرت
Sunday, 18/04/2010, 12:00
پێشکه‌شه به گیانی پاکی گه‌ریلای گیان به‌ختکردوو (کامه‌ران فه‌تاح)
پیرۆزی به‌ته‌واوی بۆته نه‌ریتی ئه‌م شاره دڵگیره ئه‌م شاره خاوه‌ن دیرۆکێک له داستان و قاره‌مانێتی،ئه‌م دایکه میهره‌بانه که هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژی چاوهه‌ڵهێنانی ڕۆڵه‌کانیه‌وه له ئامێزی پڕپیرۆزی دا به شیری ژیانکردن بۆ ئازادی و پیرۆزی گۆشیان ده‌کات،ڕۆڵه‌کانیشی له‌گه‌ڵ ڕۆژگاردا ئه‌و پیرۆزیه‌ی پێی گۆش کراون ده‌بێته به‌شێکی هه‌ره گرنگی که‌سایه‌تی و کاره‌کته‌ریان و نازناوی زێڕینی شاری هه‌ڵمه‌ت و قوربانی بۆ ئه‌و دایکه میهره‌بانه تۆمارده‌که‌ن که له ئامێزیدا به بیری ئازادی و شۆڕشگێڕی گۆش بوون.
پیرۆزی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه که شایسته‌ی شته گرنگه‌کانی درێژه پێده‌ری ژیانی مرۆڤایه‌تی و واتادارکردنی ده‌بینرێت،شۆڕشگێڕی و تێکۆشان بۆ ئازادی دوو چه‌مکی هه‌ره پیرۆزی واتادار کردن و درێژه‌دان به ژیانێکی ئازد و ده‌رباز بوون له نه‌فره‌تی کۆیلایه‌تیه،له‌هه‌مان کات عه‌شقێکه له ڕیزبه‌ندی پیرۆزیدا له پله‌یه‌کی زۆر بڵندایه به‌ڵام کاتێک ده‌بێته گڕکان به‌ره‌و لوتکه هه‌ڵده‌کشێت نه‌فره‌تی سته‌مکاری و کۆیلایه‌تی به چارهنوسکراوی سه‌ر گه‌لانی سته‌مدیده ڕاده‌ماڵێت.
هه‌روه‌ک چۆن پیرۆزی له خاکی میزۆپۆتامیادا سۆزێکی به‌ر بڵاوه ئه‌وا لێره‌ش له سلێمانی و ده‌ورو به‌ری هه‌ر لایه‌کی پڕه له پیرۆزی،به‌ڕاده‌یه‌ک هێنده‌ی ده‌چێت پیرۆزی فراوان و واتا دارتر ده‌بێت و به‌ره‌و هه‌نگاوی دوای لوتکه ئاراسته ده‌گرێت ئه‌ویش قۆناغی گیان به‌خشینه بۆ ئازادی ئه‌م چه‌مکه‌ش بۆ هه‌تا هه‌تایه ڕاستینه‌ی سروشتی پیرۆزی میزۆپۆتامیا واتادارتر ده‌کات .
به‌م هه‌موو واتایه له پیرۆزی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌فره‌ته‌ی به‌سه‌ر گه‌لانی میزۆپۆتامیاو گه‌لی کورد به‌تایبه‌تی کراوه‌ته قه‌ده‌رێک گه‌ریلا کامه‌ران به ڕاستینه‌ی ئه‌و عه‌شقه‌ی که بۆ ئازادی پێی گۆشکراوه بۆ ئازادی گه‌له‌که‌ی ژیانی شۆڕشگێڕێتی هه‌ڵده‌بژێرێت هه‌موو سنوره ده‌ستکرده‌کان تێک و پێک ده‌شکێنێ له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2008 دا په‌یامی نه‌فره‌ت ناتوانێت جێ به پیرۆزی له‌ق بکات به‌ڕوی دۆژمنانی پیرۆزیدا ده‌دات پێیان ده‌ڵێت له‌بیرتان دێت ڕۆڵه‌کانی ئه‌م خاکه پیرۆزه چۆن له سته‌می ده‌سه‌ڵاتی بابلی و ئاشوری ڕزگاری کردن؟
له‌بیرتان دێت ئه‌م خاکه پیرۆزه‌ی میزۆپۆتامیا چۆن وه‌ک دایکێکی میهره‌بان بێ جیاوازی زمان و ره‌نگ و ئاین له فیدراسیۆنی ماد‌دا وه‌ک یه‌ک خانه‌واده ههمۆتانی له‌ده‌وری یه‌ک له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا کۆکرده‌وه؟
له‌بیرتان دێت له چاخی نیۆلۆتیکدا به پێشه‌نگایه‌تی ژن له‌م خاکه پیرۆزه‌دا بۆ یه‌که‌م جار له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا فێری کردن چۆن سروشت و ژینگه‌تان خۆش بوێت؟
ئێوه ده‌زانن که ئه‌م خاکه پیرۆزهههزاران ساڵه هه‌ر له سه‌رده‌می کۆمه‌ڵگای سروشتیه‌وه تا ڕۆژی ئه‌مڕۆتان بۆ واتادار کردنی ژیانی ئێوه چی له‌ده‌ست هاتوه درێغی نه‌کردوه؟
من گه‌ریلا(کامه‌ران)م له ئامێزی دایکه سلێمانی ده‌سته خوشکی ئامه‌ددا به بیری پیرۆزی و ئازادی گۆشکراوم ئیتر تێکۆشان بۆ ئازادی بۆته ئه‌و گڕکانه‌ی پێویسته ئه‌و نه‌فره‌تیه‌ی ئێوه به‌سه‌ر ئه‌م خاکه پیرۆزه‌دا هێناوتانه ڕاماڵم جێگای ئه‌م نه‌فره‌ته‌ی ئێوه ئێره نیهبهڵکو زبڵدانی مێژووه ئێوه به‌م پیرۆزیه غه‌ریبن من ڕۆڵه‌کانی ئه‌م خاکه پرۆزه باشدهناسم زیلان،که‌مال پیر،حه‌قی قه‌رار،عه‌گید،ڤیان عادل ئامه‌ده‌کان ناسنامه‌ی پیرۆزی ئه‌م خاکه‌ن،ئێمه هه‌مومان بۆ ئازادی و واتادارکردنی ژیان و پیرۆزی ڕاگرتنی ئه‌م خاکه له‌و نه‌فره‌ته‌ی ئێوه به پێشڕه‌وی ئه‌ربابه‌کانتان له خوداوه‌ندی بێڕه‌حمی پڕنهفرهتی سه‌رمایه‌داری سهپاندوتانه هه‌زار ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆتان به‌هێز نیشانبده‌ن ناتوانن باوه‌ڕیمان به ڕاماڵینی نه‌فره‌ت و به‌دیهێنانی ئازادی که هیوایه‌کی هه‌ره پیرۆزه و بۆ سه‌رکه‌وتن ومۆڕاڵێکی واتاداره له‌نگ بکه‌ن،من هاتووم به گڕکانی عه‌شقی ئازادی و باوه‌ڕی سه‌رۆک و هه‌ڤاڵانم ودایکه سلێمانیم نه‌فره‌ت و باڵاده‌ستی ئێوه ڕابماڵم ئه‌گه‌ر من نه‌ریتی پیرۆزی واتادارنهکهم به‌گیانم دایکم لێم زویر ده‌بێت ئه‌و کاته‌ی به‌ڵێنه‌که‌م به‌جێهێنا به ئارامی ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئامێزی دایکه سلێمانی ئه‌ویش به‌و مه‌رجه بۆ هه‌تا هه‌تایه له ئامێزم ده‌گرێته‌وه.
شه‌هیدی ئازادی نه‌مرن
هه‌ڤاڵ شوان
/////////////////////////////////////////
تێبینی: شه‌هیدی نه‌مر (هه‌ڤاڵ کامه‌ران) له 12 ی نۆڤه‌مبه‌ری 2008دا له ئامه‌د شه‌هید کرا، ئه‌و هه‌موو ماوه دوور و درێژه ته‌رمه‌که‌ی له لایه‌ن فاشسته تورکه‌کانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو، تا چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ته‌سلیم به که‌سوکاریان نه‌کرده‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست