یادی 30 ساڵه‌ی تاوانی قاڕنێ و قه‌ڵاتان و ئیندرقاش و ..دا 2 ی سێپتا‌مبر ڕۆژی کۆمه‌ڵکوژی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
Thursday, 26/08/2010, 12:00
جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان،
هێزه سیاسییه‌کان،
ڕێکخراوه کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و جه‌ماوه‌رییه‌کان،
کۆماری ئیسلامیی ئێران له ته‌مه‌نی نگریسی 31 ساڵه‌ی خۆیدا ، هه‌زاران تاوانی به‌رامبه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام داوه. هه‌رله‌ده‌ستپێکی هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی‌دا، هه‌ندێک وه‌عد و به‌ڵێن به هێزه سیاسی و مه‌زهه‌بیه‌کانی کوردوستان درا، به‌ڵام ته‌نیا بۆ خاپاندن بوو، پاش ماوه‌یه‌کی کورت سه‌رگه‌رم کردنی هه‌موو سه‌رکرده‌کانی کورد و پاش پته‌وکردن و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ره‌شیان، له رۆژی 28/5/1358 خومه‌ینی دیکتاتۆر فه‌رمانی جیهادی به‌په‌له‌ی بۆ هه‌موو هێزه زه‌مینی، ئاسمانی و ده‌ریاییه‌کانی ده‌رکرد که هێرش بکه‌نه سه‌ر کوردستان و کۆتایی به‌و هه‌ل و مه‌رج و کێشه‌ی بێنن. واته فه‌رمانی جیهاد بۆ سه‌ر گه‌لی کورد، ئیتر پاش ئه‌و بڕیاره ده‌ستیان به له‌شکرکێشی بۆ کوردوستان کرد، که له زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردوستان ره‌شبگیری و گولله‌باران کردنی به‌کۆمه‌ڵ ئه‌نجام درا.
شایانی باسه که سه‌ره‌ڕای ئه‌و تاوانانه‌ی که به ئاشکرا كردونی، یاخود ئه‌و ئیعدامه به کۆمه‌ڵانه‌ی له گرتووخانه‌کاندا ئه‌نجامیداوه، بۆمباران و تۆپ باران کردنی شار و گوند شاخ و ده‌شتی نیشتمانه‌که‌مان به سه‌پاندنی شه‌ڕ له بست به بستی ئه‌م به‌شه‌ی کوردستان و سه‌ره‌نجام کۆمه‌ڵکوژی قاڕنێ، قه‌ڵاتان، ئیندرقاش، سه‌رووکانی و وسوکه‌ند و....، به‌شێوه‌ی دڵڕه‌قانه تر له هه‌موو تاوانه‌کانی دیکه ئه‌نجام دران، قوربانیانی ئه‌م تاوانانه و زۆر تاوانی دیکه، ژن و منداڵ و پیر و په‌ککه‌وته و که‌سانی مه‌ده‌نی بوون . بۆیه به هه‌موو پێوه‌رێک ئه‌و تاوانانه به تاوانی جه‌نگ و به جه‌نایه‌تی دژی مرۆڤایه‌تی ده‌ژمێردرێن.
ئێمه بانگه‌وازتان لێده‌که‌ین، که هه‌موومان پێکه‌وه ڕۆژی تاوانی قارنێ ، واته ڕێکه‌وتی 2 سێپتا‌مبر، بکه‌ین به ڕۆژی داواكردنی به دادگایی گه‌یاندنیی به‌رپرسانی باڵا و تاوانبارانى کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی دژایه‌تیکردنی كۆمه‌ڵكوژی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ڕۆژی ناساندنی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک ده‌وڵه‌تی سه‌رکوت و ماکه‌ی تیرۆر و ئه‌نجامده‌ری کۆمه‌ڵکوژی به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد و گه‌لانی دیکه‌ی ئێران.
با له‌م ڕۆژه‌دا یادی ته‌واوی تاوان و کۆمه‌ڵکوژیه‌کان که کۆماری ڕه‌شی ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد کردوونی، بکه‌ینه‌وه. تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه سیمای دزێوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ڕه‌شه زۆرتر به کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بناسرێت . ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موومانه ، به تاک و به کۆڕ و کۆمه‌ڵه سیاسی و مه‌ده‌نییه‌کانه‌وه، کارێک بکه‌ین تاوانباران نه‌توانن چیتر به ئاره‌زووی خۆیان گه‌له‌که‌مان جینۆساید بکه‌ن.
ده‌با بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌م ساڵی ڕۆژی 2ی سیپته‌مبه‌ره، یه‌کگرتوانه بۆ کردنه‌وه‌ی په‌روه‌نده‌ی تاوانه‌کانی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد و ناساندنی به بیروڕای جیهانی تواناکانمان یه‌ک بخه‌ین و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به کۆمه‌ڵ کوژییه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته.
ئه‌مساڵ له کاتێکدا یادی تاوانی کۆمه‌ڵکوژی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه که هه‌ڵمه‌تی له سیداره‌دان كوردستانی گرتۆته وه و خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه تی وڵاتی داگرتووه.
له یادکردنه‌وه‌ی تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی دژی نه‌ته‌وه‌ی کورد، بێگومان ناکرێ یادی تێرور کردنی سه‌رکرده سیاسییه‌کان و سه‌دان تێکۆشه‌ری دیکه نه‌که‌ینه‌وه که ئیمرۆ قاتڵه‌کانیان جه‌نجه‌ری ئاشی حکوومه‌تیان به‌ده‌سته‌وه‌یه و بریار ده‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته جه‌نایه‌تکاره‌ن.که نموونه‌ی هه‌ره دیاریان ئه‌حمه‌دی نێژاده. "سه‌رۆک کۆماری ساخته‌کار" که تاوانی به‌شداریی له ده‌سته‌ی تێرۆری دوکتور قاسملوو و لێدانی گولله‌ی ئاخرله مێشکی سه‌دان و هه‌زاران زیندانیی له‌سه‌ره.
که‌وابوو ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌موومانه یه‌کگرتووانه له یادی تاوانی قاڕنێ‌دا ،هه‌موو توانا و ئیمكاناتهکانمان یه‌ک بخه‌ین بۆ به‌دادگایی گه‌یاندنی بڕیار ده‌ران و به‌رێوه‌به‌رانی ئه‌م تاوانانه و فشار دروستكردن بۆ راگرتنی بریاری له سیداره‌دانی ئازادیخوازان که ئێستا له رۆژه‌ڤدایه.
تاوانی قاڕنێ و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری به هه‌موو پێوه‌رێك ده‌چێته چوار چێوه‌ی تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ، ئه‌م تاوانانه‌ش تاوانی نێو نه‌ته‌وه‌یین و زه‌مه‌ن كۆنیان ناكات و تاوانبارانی ناتوانن له دادگایی رزگاریان بێت. هه‌موو دۆكۆمێنته‌كانی ئه‌و كاتی خودی كۆماری ئیسلامیش به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و تاوانه.
چاودێری كوردۆساید - چاک
Kurdocide Watch - CHAK
25-8-2010
www.kurdocide.com
www.kurdocidewatch.net
[email protected] چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌ویستی سه‌ربه‌خۆیه، به پابه‌ندبوون به پره‌نسیپ و پێوه‌ره دیموکراتییه‌کان، کاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به مافی مرۆڤی کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه ده‌بات. ،لە 6-1-2002 دامەزراوە ، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق و کۆمیتەی هەیە ، ،پێشتر لە ژێر ناوی(ناوەندی هەڵەبجە دژ بەئەنفالــــكردن‌و جینۆسایدی گەلی كــورد- چاك)کاری دەکرد، له به‌رواری 24-1-2009 ئه‌م ناوه‌ی وه‌رگرت ,تا ئێستا سێ كۆنگره‌ی به‌ستووه,ساڵانه سه‌دان چالاكی ئه‌نجامه دات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست