بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تکایە کاک نەوشیروان، پارتی مەهێنەرەوە سلێمانی !

Friday, 23/09/2011, 12:00


عومەر فەتاح گەیشتۆتە بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان، لێدە عومەر دەبوایە ئێسا لە زیندان بوایە لەسەر کلکە دەمانچەکانی سەری ئاسۆس هەردی.
ئەحمەدمیرەی سەر نوسەری لڤین لەدوا وتاری دەڵێت ئێستا کاتی کردوەیە واتە سەردەمی ڕەخنە بە نوسین بەسەر چوو، هێندەی نەبرد پۆلیسەکانی تاڵەبانی بە کەلەپچەو پاڵ تا بنکەی پۆلیس بردیان، دوو ڕۆژیشی پێ نەچوو خۆیی وهەریەکە لەسەر نوسەری ئاوێنەو هاوڵاتی و چاودێرو تەنانەت چەتریش نامەی پاڕانەوەیان بۆ بارزانی و تاڵەبانی نووسی. ئەمەیە فەلسەفەی کردنی قسە بە کردەوە!
هیوای ئەحمەد مستەفا دەڵێت، لە کوردستانم، واتە بێ منەتم لە دادگا و هەر چوار بڕیارەکەی سەرۆکایەتی هەرێم ، ئەگەر ئازان وەرن بمگرن، مەسعود بەم قسەیەت یاخود شوێن و ڕێگات بزانێت تازە لە گردەکە هاتۆتەوە دەتدا بە دادگا.
قوبادی کوڕی تاڵەبانی دەڵێت بەتەمای شوێنەکەی باوکم نیم، گوایە خەڵکی موستەحەق تر هەیە، خۆزگە مەسرور و بابۆش گوێان لەم قسەیەی تۆ دەبوو!
تاڵەبانی دەڵی بۆ ئاوا خۆتان سە‌غڵەت کردوە بۆ ئەو دوو ملێۆن دۆلارە:
یەکەم ئەو پارەیە هی بانکی عێراقەو هیچ پەیوەندی بە کوردستانەوەنیە!
دووەم:ئەگەور سەفەرێکی نیوزیلەندای عومەر فەتاح و کافیە خانی ژنی ٧٠٠ هەزار دۆلاری بۆ خەرجی بازار تێ بچێت. کەواتە دووملیۆن دۆلار بۆ ئێمە چیە هەرچەندە کاک عومەر پێی ووتم ئەو بڕە پارەیە کەمەو بەشمان ناکات بەڵام من بەقسەیم نەکرد !!
سێهەم: ئەگەر سەفەرەکەی کاک مەسعود بۆ قەڵادزێ ملیۆنێکی تێ بچیت، سەری ڕەش تا قەڵادزێ زۆری فەرقە لەگەل بەغدا تا نیۆیۆرک!
دەڵین پێش گەیشتنی بارزانی بۆ گردەکە بەچوار گۆڕانخوز خەریکی بۆیانباغە خەت خەتەکەی قادری حاجی عەلی بوون.
دەڵین ئەمشەو دوای سەردانەکەی بارزانی بۆ گردەکە نەوشیروان دەستی کردوە بە نوسینی کتێبێکی تازە بەناوی..ئەو پەنجانەم شکاند کەکران بەمەرەکەبی گۆڕاندا.
دەڵێن پارتی نیگەرانە لە پێشوازی ساردی یەکیەتی هاوپەیمانی ستراتیژی پارتی و سەرۆک دا ، بەڵام هیچ گلەییان لە گردەکە نیە
دەڵین یەکێک لە پاسەوانە نزیکەکەنی مەسعود لە گردەکە لەبەر خۆیەوە دەی ووت بۆیە دەڵین سیاسەت زۆر قووڵە، چەند مانگێ لەمەوبەر ئەمرمان پێکرا ئێرە تەفرو تونا کەین کەچی ئێستا لەجیاتی زرمەی ئار پی جی زەڕەی تێکدانی چاو و قاقای پێکەنینی دۆستانە دێت!!
لەکۆتاییدا ..وەک چۆن لە ساڵی ١٩٩١ دا پارتی تۆزی لە سلێمانی و کوردستاندا نەمابوو مام جەلال زیندووی کردنەوە ، ئەم جارەشیان لەپاش ١٧ی شوبات شاربەدەرکردن و وا خەریکە کاک نەوشیروان دەیانهێنێتەوە .. لەم سەفەرەی بارزانی دا کە خوا دەزانیت چەندی تێچووە
تەنیا حاجی ئاسکە مێژویەکی تری بۆخۆی تۆمار کرد، دەک ئافەرین پارتی و بارزانی بەو هەموو جاش و جەیشەتانەوە نەتان وێرا ڕوو بە ڕووی حاجی ئاسکە ببنەوە و خۆتان لە ڕەخنەکانی شاردەوە نەک ئەوتان لە سەرۆک شاردبێتەوە.
بەراست مەسعود دیسان سەلماندیەوە کە ئەو پێشمەرگایەتی کردوەو لە ڕەخنە ناترسێ
منیش ئەو قسەیەی مەسعود بە شاهیدی حاجی ئاسکە لە(فیس) بوکەکەم دەنوسمەوە!!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە