کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


توركیاو كوردستانى ئێراق...بەرنامەى چارەسەریى ئەردۆگان بۆ دۆزیى كورد

Monday, 01/07/2013, 12:00

1828 بینراوە




پێكدادانەكانى رۆژهەڵاتى ناوین ، نەتەنها هەڕەشەو گوڕەشەن بۆ سەر ئاسایشى زۆرێكو وڵاتانە، بەڵكو هەڕەشەن لە درێژەدان بە وجوودو نەزمى ژیان لەو وڵاتانەدا. ئەو رۆكە سوریاو ئێراقو لوبنانو چەند وڵاتێكى دیكە گیرۆدەى جەنگێكى تایەفیى دژوار بوونەتەوە. لەم میانەدا مەترسى دابەشبوونێكى ئتنى لەگۆڕێدایە كە نێوچەكە كەمەندكێش دەكات بۆ لێكترازانێكى مەزنو ئەو جوگرافیا سیاسییەى كە نێزیكەى سەدەیەك لەمەوپێ دایڕشتبوو تاراجى نامێنێت. بە هێنانو بردنى رەوشەكە ئەوە رووندەبێتەوە كە رەجەب تەیب ئەردۆگانى سەرۆك وەزیرانى توركیا پلانێكى بێ پەرواى داناوە بۆ ئەوەى پێگەى سیاسى توركیاو زاڵیى ئەجێنداكانى لەهەرێمەكەدا بپارێزێتو برەو پێبدات. لەراستیدا گرتنە ئەستۆى پێگەى سەرۆك وەزیران زیاد لە جارێك ئەو راستیە پیشاندەدات ، كە سەرۆك وەزیران داراى هەستێكە بۆ ئەوە لەگۆڕانكارییەكانى دەستورى بنچینەیى توركیادا توركیا وەك سیستەمێكى سەرۆكایەتى، مافى زێدەترى بداتێ، تا هێزوو هەرەكەتى زێدەتر و خواستى زێدەترى لە توركیادا شوێنبكاتەوە. هەر بۆیە ئەوە راستیەكە كە رەجەب تەیب ئەردۆگان بەجۆرێك وێناى كردووە، كە بێ پەروا هێزو هەژموونى هەرێمى توركیا پێویستە برەوى پێبدرێتو لە نێوچەكەدا زیاد لە خواستى دەوڵەتێك قسەى توركیا لە پێشەوە بێت. لەم نێوەندەدا نەخشەى ئەردۆگان بۆ كۆتایى هاتنى جەنگى سی ساڵەى كوردى وڵاتەكە، بەگوێرەى نوسینى سینان ئولجن، نابێتە زەمانەتى باڵابردنى زێدەترى پێگەو پێناوى ئەردۆگان. هەر بۆیە ئەردۆگان پەناى بردووەتە بەر وتوێژ لەگەڵ عەبدوڵاۆجەلانى رێبەرى بەندكراوى پارتى كرێكارانى كوردستانو تەڤگەرى چەكداریى كورد.
پەیامى ئاشتى ئۆج ئالان
خواستى رازیبوون بە دەستوورى نوێ، كە ئازادییەكى زێدەترى فەراهەم هێناوە بۆ كەمینە نەتەوەییەكانى ئەو وڵاتە، میكانیزمێكى گونجاوى هێزو توانایە بۆ حكومەتە هەرێمییەكانى نێوچەكە. هاوكات پێش بینیش دەكرێت پەكەكە دومایى بهێنێت بەو جەنگەى كە بۆ ماوەى سى ساڵ خۆى خستۆتە مەتەرێزى حكومەتى توركیاوە. هەر بۆیە لە 21 ئازاردا، گردبوونەوەى ملیۆنى خەڵكى شارى دیاربەكر لە باشورى رۆژهەڵاتى توركیە، تێیدا پەیامى ئاشتى ئۆجەلان لە بەندیخانەوە گەیەنرایە جەماوەر. ئەو لەپەیامەكەیدا بانگى جەنگاوەرانى پەكەكەى كرد بۆ وازهێنان لەخەباتى چەكدارىو پاشەكشەى هێز لە وڵات. هەرچى پەیوەستە بە ئەردۆگانیشەوە نایهەوێت رەوشەكە لەوە ئالۆزتربێتو وادەبینێت كە گۆڕانكارییەكانى دەستوورى بنچینەیىو پرسوجۆى ئاشتى بخاتە نێو ریفراندۆمێكى نەتەوەییەوە، دیارە كە ئەمەیش سەردەكێشێت بۆ گۆڕانكاریى لە سیاسەتى توركیادا. لەراستیدا ئەم پرۆسەیە گەر سەركەوتنى ئاشتى لێ بكەوێتەوە، ئەوا ئەردۆگان وەك سەركردەیەكى مێژوویى رۆڵى دەنرخێنرێتو دیسانەوە نومایانى ئەو راستیە دەبێت كە بەرچاوتەنگى ئەم كەسایەتیە بۆ چەنسێكى زێدەترى دەسەڵاتو سەپاندنى ئیرادەى گۆڕانكارى لە دەستورو هەوادارى نێوپەرلەمانى زێدەتر دەبێت. ئەوەیش لەكاتێكدا دەبێت كەزامنى ئاشتىو پارتێكى دێموكراس بكات لە وڵاتدا. ئەگەریش دانوستانەكان بەرەو ئاقارى شكست چوون، ئەوا دیسانەوە بەرپرسایەتى تێكچوونى ئاسایشى وڵاتو ئەنجامى نەخوازراو دەوێتە ئەستۆى ئەردۆگان. چونكە ئەوەى لە رێبەرى پەكەكە هەڵهێنجراوە ئەوەیە، كە ئەو مایەى هەرەشەیە بۆ تەواوى توركیاو وڵات لەئەگەرى هەر درزتێكەوتنێكى ئاشتیدا رووبەڕووى ئاشوبو جەنگ دەكاتەوە.
ئاشتەوایىو نێزیكبوونەوە لەگەڵ حكومەتى هەرێمى كوردستان
لەهەمانكاتدا توركیا لەدووى رێگەى جیاوازو نەزمى نوێیە لەمامەڵەكردن لەگەڵ پرسى دانوستانەكاندان بۆ ئەمەیش لەگەڵ دەسەڵاتێكى دیكەى كوردیدا لەنزیكبوونەوەدایە. حكومەتى هەرێمى كوردستان لەباكورى ئێراق لەم نێوەندەدا چەشم ئەندازێكى گونجاوەو توركیا دەیهەوێ ئەم هەرێمە وابەستە بكات بە ئابورى خۆیەوە. نەوت و سیاسەت: وا چاوەڕواندەكرێت كە حكومەتى هەرێمى كوردستان مافى دۆزینەوەى كێڵگە نوتىو گازییەكانى وڵاتەكەى ببەخشێتە توركیا، هەروەها دەبێتە رادەیەكى بەبەهایش بۆ ناردەنییەكانى وزە.ئەمریكایش بانگەشەى ئەوە دەكات كە ئەو نەزمى رامیارییەى توركیا لەمەڕ ئابوورى هەرێمى كوردستان دەستى داوەتێ ئاسایشى ئێراق دەخاتە مەترسییەوەو دەبێتە سوتەمەنى ئارەزووى جوداخوازانە لە باكوورز لە راستیدا لە سەدا حەفتاى ناردەنییەكانى توركیا ، كە نێزیكەى یازدە بلیۆن دۆلارە لە ساڵى رابردوودا رووى لە هەرێم ناوە. بەمەیش توركیا بڕیارى داوە زۆرترینى ئابوورى هەرێم بە ناردەنییەكانى پڕبكاتەوە. هەر بۆیە دەكرێت بڵێین ئەم مامەڵە سەرەتاییەى وزە لە نێوان دووڵاتدا دەكرێت ببێتە بناغەیەك بۆ دامەزراندنى ستراتیژێكى پێكەوەیىو تەندروست لەنێوان دوو وڵاتدا.هەربۆیە ئەم مامەڵە نادیارو ناڕۆشنە باوەڕ وایە كە ئیمتیازێكى زێدەتر بداتە توركیا بۆ دۆزینەوەى كێڵگە نەوتىو گازییەكانو تەواوى پێداویستییەكانى وزەیش لە هەرێم لە رێگەى توركیاوە دابینبكرێت. ئەوەیش لەبەرامبەر ئەوەیە كە توركیا رێگە بدات بە بۆریە نەوتیو گازییەكانى هەرێم بەنێو خاكى توركیادا تێپەڕبن بەبێ روخسەت وەرگرتن یاخۆ بەبێ داواى یارمەتیكردن لە هێڵى نەوتى نیشتمانى ئێراق كە بەغداد باڵا دەستە بەسەریددا. لە چوارچێوەى توركیایشدا ئەم كرانەوەیە وا بۆى دەڕوانرێت كە هەوڵێكە یان دەرفەتێكە كە ئەو پشتبەستنە مەزنەى توركیا بە هاوردەكردنى وزە كەمبكاتەوە. چونكە نێزیكەى %70 ى كەسرى بازرگانى ئەم وڵاتە كە 84 بلیۆن دۆلارە خۆى دەبینێتەوە لە مەسروفاتى هاوردنى وزە لە دەرێ.لە لایەكى تریشەوە رێكەوتن لەگەڵ توركیا لەلایەن حكومەتى هەرێمەوە هۆیەكە تا دەستەبەرى سەروەتى ئابوورى داهاتووى هەرێم بكات، ئەمەش بەبێ ئەوەى هیچ پەنایەك بەرێتە بەر حكومەتى ئێراقى كە لە ئێستادا دانوویان بەیەكەوە ناكوڵێت. بەگوێرەى دەستوورى ئێراقیش حكومەتى هەرێكى كوردستان مافى %17 ى دەرامەتى نەوتو گازى وڵاتى هەیە. وەلێ دابەشكردنى داهاتى بەرهەم لە هایدرۆكاربۆندا نارێكو پێكەو حكومەتى نێوەندى نێوچەگەلێكى بەرچاوى لەو پێناوەدا پاشخستووە. هەربۆیە حكومەتى هەرێم دەخوازێت لە رێگەى رێكەوتنى لەگەڵ توركیا دەرامەتى هایدرۆكاربۆنى پێشبینیكراو زیاتر رێكبخرێتو زێدەتر بەدەستى بهێنێت.
ئایا هەڕەشەیەك لە گۆڕێدایە بۆ سەر ئارامىو ئاسایشى ئێراق؟
ئەمەریكا لەئێستادا مكوڕە لەسەر دژایەتى هەرپێوەندییەكى لەو جۆرەى نێوان توركیاو هەرێمى كوردستانو پێیان وایە ئەم هەڵە ئارامى ئێراق لە نێودەباتو دەیكاتە سوتەمەنى خولیایەكى جوداخوازانە لە باكورى ئێراقدا. لە كۆتایى مانگى دووى ئەمساڵدا، وەزیرى دەرەوەى ئەمەریكا جۆن كیریى، لەمیانى گەشتەكەیدا كە لە ئەنكەرە گیرسایەوە، لەگەڵ هاوتا توركییەكەیدا پێداگریى لەسەر نیگەرانییەكانى وڵاتەكەى كردەوە. لە راستیدا ئەم نیگەرانیانەى ئەمریكا لەمەحافلی حكومەتى توركیادا بەهەند وەرناگیرێت. ئەوان وادەبینن ئەمریكا نیگەرانى پشكى نەوتى خۆیەتى لەناوچەكەداو ئارامىو سەقامگیریى ئێراق هاتوو هاوارێكى بێ هودەیەو بەس.لە هەمان كاتدا جێگەى تێڕامان نییە كە حكومەتى توركیا كەمێك گوێ راگرێت بۆ نیگەرانییەكانى ئەمریكا سەبارەت بەو پرسو جۆیە.هاوكات خولیاو خەمى تایفەگەرایى لە نێوچەكەداو لەرۆژهەڵاتى ناویندا لەئاستێكدایە كە سەریكێشاوە بۆ گۆڕانكاریى لە نەخشەى سیاسىو جوگرافى نێوچەكە. هەر بۆیە ئەردۆگان دەیهەوێت لەو بگرەو بەردەیەدا زامنى دەسەڵاتى سیاسىو ئاسایشیى وزەى وڵاتەكەى بكات. لەم نێوەندەدا ئەردۆگان وادەبینێت پێویستە گۆڕانە نوێیەكان لەژێر رێبەرایەتى ویدا بێت. بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانى لە هەماهەنگى توركو كورد بەشێك دەبێت لە زامنكردنى پرۆسەى دەستبەسەراگرتنى وزەى موفتو دەستلێنەدراوى نێوچەكە.

* سەرۆكى ئەنجومەنى بەڕێوەبردنى ئەستەمبوڵ بۆ توێژینەوەى ئابووریو سیاسەتى دەرەكى
سەرچاوەكان
1مقال:تركیا.. "العدالە" یقارب المشكلە الكردیەإخوان أون لاین
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=2742082
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=1827983





چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)