گرنگی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ له‌ناویه‌کێتیدائه‌گه‌ڕێته‌وه بۆمانه‌وه‌ی ناکۆکی ودژایه‌تیه‌کانی یه‌کێتی وپارتی !
Friday, 27/02/2009, 12:00
سه‌ره‌تا باسه‌که‌مان له‌م پرسیاره‌وه ده‌ست پێده‌که‌ین که ئایابۆچی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌ی 4چوار ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسیه‌که‌ی ناو یه‌کێتی به‌قه‌د ده‌نگۆی ده‌ست له کارکێشانه‌وه‌که‌ی کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ کاریگه‌ری نه‌بوو؟؟!
گومان له‌وه‌دا نیه که‌ده‌سه‌ڵاتی کوردستانی باشور جگه‌له‌کۆمه‌ڵێ چه‌ته‌ومافیاشتێکی ترنابینرێ ونیه، وه زیاترله 17حه‌ڤده ساڵه به‌سیسته‌مێکی خێڵه‌کی وبه‌ربه‌ری گه‌یشتۆته‌ئه‌مڕۆکه،که‌واته له‌جۆره سیسته‌مێکی وه‌هاوده‌سه‌ڵاتێکی مافیاداجه‌نگه‌ڵ ئاسا کێ زیاتردڕنده‌وچاوسوروخوێن ڕێژبێت ئه‌وه زیاترسه‌روه‌ره‌وگرنگه بۆمانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی مافیاوچه‌ته‌گه‌ری،وه به‌جیا له‌وه‌ی که‌ئه‌مانه هه‌مویان شه‌ریک به‌شوشه‌ریک تاوانن وه له‌هه‌مان کاتیشداگه‌رتاکێکی ساده‌وئاسایی کۆمه‌ڵگاش گه‌رمه‌یلداری ئه‌وان بێت ئه‌وا ئه‌ویش شه‌ریک تاوانه‌وهۆکاره بۆمانه‌وه‌ی مه‌ینه‌تیه‌کانی سه‌رخه‌ڵک،به‌ڵام بیرمان نه‌چێت که هه‌ندێک له هه‌ندێکیان قه‌شانترن!
بۆنمونه : ئه‌وه‌نده‌ی که‌جه‌بارفه‌رمان وکۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ده‌ستی باڵایان هه‌بوه له‌براکوژی وبه‌کوشتدانی پێشمه‌رگه‌کانیان ئه‌وانیترکه‌متر،که‌واته هه‌تا ئه‌وکاته‌ی که زروفی ده‌سه‌ڵات زیاترپێویستی به کۆسره‌ته‌کان بێت ئه‌وا ئه‌م جۆره کاریگه‌ریانه‌ی له‌سه‌رده‌سه‌ڵاتی مافیا ئه‌بێت،هه‌رکاتێکیش که‌ئه‌م پێویستیه نه‌ما ئه‌وا وه‌ک هاوڕێ جه‌بارفه‌رمانه‌که‌ی گۆڕبه‌گۆڕ ئه‌کرێت،به‌شێکی تری ئه‌م هۆکاره ئه‌وه‌یه که‌تاکو مل ملانیه‌کانی ناو یه‌کێتی وپارتی له مه‌سعودوجه‌لال به‌ره‌وخواربمێنێت ئه‌وجۆره گرنگیه‌ش‌بۆئه‌وچاوسورانه ئه‌مێنێت،وه له‌هه‌مان کاتیش‌دا که‌سێکی وه‌ک کۆسره‌ت خه‌ڵکانێکی مه‌یلداری به‌رچاوی هه‌یه بۆخۆی به‌تایبه‌ت له‌ژێرده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پارتی به‌تایبه‌ت شاری هه‌ولێر،
وه کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ وه‌ک عه‌شایه‌رێکی نه‌خوێنده‌واربه‌ڵام وریا بۆحاڵی خۆی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تاکوئه‌مڕۆ به به‌خشینی سه‌یاره‌وپاره بۆئه‌وانه‌ی که خۆی مه‌به‌ستی بووه سه‌رۆک عه‌شیره‌ت وخێڵ وتایه‌فه‌کان به‌وکارانه‌ی توانیوێتی مه‌یلیان بۆلای خۆی ڕابکێشیت وله‌سه‌رمان ونه‌مانی ده‌سه‌ڵاته مافیاکه‌ی کاریگه‌ری هه‌بێت،
به‌ڵام بیرتان نه‌چێت که ته‌واوی هه‌موئه‌ومل ملانێ وکێشمه‌کێشانه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌کتربه‌قوت وپاره‌وئیراده‌ی خه‌ڵکی به‌ش مه‌ینه‌تی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت وه له به‌رامبه‌ریشدا سوکایه‌تی وبرسێتی وکوشتن وسه‌رکو‌ت وزیندان بۆسه‌رژیانی خه‌ڵک ئه‌مێنێته‌وه،که‌واته ناکۆکی ودژایه‌تیه‌کانی ناویه‌کێتی وپارتی له‌گه‌ڵ یه‌کداوهه‌بونی سیسته‌مێکی ئاوه‌ها خێڵه‌کی وده‌سه‌ڵاتێکی مافیادا ئه‌وه‌نده‌ی که له‌به‌رژه‌وه‌ندی ومانه‌وه‌وگرنگی بۆکۆسره‌ته‌کانه که‌متربۆنه‌وشیروان مسته‌فاوکه‌سایه‌تیه‌کانی تره !
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست