کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كۆنگرەى یەكێتى و چەندین نوقسانى

Wednesday, 02/06/2010, 12:00



ئەمڕۆ 1/6/2010 سەر لە بەیانى بەستنى كۆنگرەى سێهەمى یەكێتى نیشتمانى كوردستان دەستى پێكرد بەڵام چۆن دەست پێكردنێك؟
كۆنگرە بەڕێز مسعود بارزانى تێدا بو كە هەر بە پێى یەكێك لە بەیانەكانى یەكێتى نیشتمانى بەم جۆرە ناویان بردووە(جاشى كلك زەرد یان خاین زادە) لە تەكیا نورى المالكى شیعە مەزهەب كە لە بەغداوە بە دەعوەتى شەخسى جلال بانگ كرابوو هەروەها جێگرە ماستاوچیەكەى جلال(عادل عبدالمهدى) وەڵا باوكم ئەوەى بۆ ئەم شێرە كوڕە كراوە بۆ مامە ڕیشەش نەكراوە منیش بم ماستاو ئەكەم خۆ مامە ڕیشەى نەگبەت لە هاوینە هەوارى دوكان زەوى سیاحى وەرنەگرتووە.
جگە لەم ناوانە چەندین كەسى بیانى و جۆراوجۆر بانگ كرابوون.
هەموو حیزبیك(كە یەكێتى لەوە دەرچووە پێى بوترێت حیزب) كە كۆنگرە دەبەستێت پێش هەموو شتێك بیر لە بانگ كردنى ئەندامە كۆن و دامەزرێنەرەكانى ئەكاتەوە تەنانەت حیزبى بەعسى عەرەبى ئیشتراكى كە كۆنگرەى ئەبەست میشیل عفلقیان لە پێشى پێشەوە دائەنا بەڵام ئەمجارە زۆر بە ڕوونى و بە ئاشكرا دیارە كە جلالى شێخ حسام الدین چەند ڕق لە دڵ و چەند بوغزو كینەى لە دڵى خۆیدا مەلاس داوە(خواى گەورە دلێ بتەقێنیت) پێى قبوڵە كۆنە جاشى دوێنى و شیعەو بیانى و دارو بەرد دەعوەتى كۆنگرە بكات بەڵام پێى عەیبە نەوشیروان موستەفا بانگ بكات .
بە بۆچونى من ئەمە لەو دیدەوە نەهاتووە كە جلال بەمە بیەوێت نەوشیروان موستەفا بە بچوك یان دوژمن سەیر بكات تەنها ئەوەیە جلال ئەترسێت كەسێكى بەتواناى وەك نەوشیروان بچێتە كۆنگرەى یەكیتى چونكە ئەگەر لەپڕ نەوشیروان هەستێت بڵێت من خۆم كاندید ئەكەم بۆ پۆستى سكرتێرى گشتى جەنابت وەك بڵق سەر ئاو ئەكەوتیت .
بەڵام من لێرەوە یەك شت بە جلال ئەڵێم خۆشت بێت و ترشت بێت یەكێتى هەر هى كاك نەوشیروانە هەر ئەویش ئەتوانێت لەم نەخۆشیى یە ِرزگارى بكات نەك جەنابت كە هەزار نەخۆشیت هەیە(جگە لە درۆ كردن)كە ئەمەیان نەخۆشى ژمارە 1001.
تۆ ئەگەر بتوانیت چارەسەرى نەخۆشیى یەكەى یەكێتى بكەیت تەنها ئەوە ڕێگە چارەیە بڵێى فەرموو كاك نەوشیروان تۆ برا گەورەو ئێمە برا بچوك چیمان دزیوە لێمان خۆش بن ئەم یەكێتى یەش بۆ خۆتان چونكە پێم وابێت تەواو گیرفانتان پڕ كردووە
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە