نمایشێكى بە پەلەى ئیفاد و گەندەڵیەكانى فەلەكەدین كاكەیى و دارودەستەكەى
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
بەشى یەكەم
شرۆڤەكردنى هەر وەزارەت و دەزگایەكى حكومى بەو ئارمانج و ئاكارو بەرنامانەوە دەبێت كە تیایە بەرجەستەكراوە، دیدگاو تێڕوانینە جیاوازەكان بۆ هەر بۆارێك وابەستە بە ئەقل و بیرو هزرى بەرپرسانى ئەو بوارەوە، كە ئەركیان پێسپێردراوە، ئیتر بە هەر شێوازو شێوەیەك ئەو ئەركە یان وەرگرتووە!
بێشك بوارى ڕۆشنبیرى و ڕۆشنفكریش بە دەر نیە لەو خەسڵەت و بنەمانەى كە هێمامان بۆ كردووەو، لە زەمەنێكدا كە بە سەرەتاى هەزارەى 3 هەم ناسراوەو بوارى تەكنەلۆژى و ئەلەكترونیات ئەوەندە پێشكەوتوون، دەزانرێت كە بیرى مرۆڤە دەروون نەخۆش و تەندروستەكان لە كوێدا بەیەك دەگەن!
ئەوەتا چەند ڕۆژێكە هەڵمەتى هەوڵە بۆگەن و كین و بوغز و گەندەڵەكانى ناو وەزترەتى بەناو ڕۆشنبیرى بە هەموو چەشنێك بۆ (تەسفیە) كردنى ئەو میزانیە و پول و پارانەیە كە چەند ساڵێكە فەلەكەدین كاكەیى و دارودەستە نەخوێندەوارو دزو گەندەڵەكانى شەو ڕۆژیان خستۆتە سەریەك، بۆ پەیداكردنى وەسڵى فەرمى تا بە ساختەكارى جێگاى هەموو ئەو دزى و گەندەڵیانە پڕبكەنەوە، كە لەماوەى حكومڕانى نێچیرەڤان بارزانى بە هەدەریان بردووەو لە بەرژەوەندى فەلەكەدین كاكەیى و مرۆڤە دەروون نەخۆش و دزى و حەشەریەكانى چواردەورى!
بە پێى سەرچاوەیەك لە یەكێك لە كەسە نزیكەكانى (بەڕێوەبەرایەتى یاسایى وەزارەتى ڕۆشنبیرى) نزیكەى 4چوار ملێۆن دۆلار بێ تەسفیە ماوەتەوەو بۆ ئەو مەبەستە گشت بەڕێوەبەرە گشتیەكان بەڕێوەبەرانى خوارووتریان ئاگاداركردۆتەوە، تەسفیەكانتان بە ساختەش بێ ئەنجام بدەن، نەكا وەزیرى نوێى كابینەى دكتۆر بەرهەم بۆ وەزارەتى ڕۆشنبیرى هەمووى ئاشكرا بكات و، تووشى حەیا بەرەكەى تەها بەروارى ببین، كە كاك ئارێز عەبدوڵڵاى ئەندام پەرلەمانى پێشووى وەك هاوڵاتى سكاڵاى دژى تەها بەروارى تۆمارۆكرد، كە زیاتر لە 7 ملێۆن دۆلارى لەسەر ماڵە !!
مەسعود مستەفا بەڕێوەبەرى گشتى یاسایى وەزارەتى ڕۆشنبیرى نزیكەى 100 دەفتەرى لە سەر بۆتە ماڵ، چونكە زۆرترین ئیفادى هەبووە، بە گەندەڵترین كەس ناوى هاتووە، دواى حاكم شاكر ڕۆژبەیانى كە سابیقەى گەندەڵى لە دەزگاى چاودێرى دارایى هەولێر هەیەو چەند ساڵێكە لەسەر دزى و گەندەڵى بێرەوشتى بۆ ماڵەوەیان ناردەوەو، دواتر بە هۆى چەڵاوخۆرەكانى حزب و حكومەت خۆڵیان كردە چاوى نێچیرەڤان بارزانى گوتیان: شاكر بۆتە مرۆو زەلامێكى خاسى لێدەرچووەو پەندى زۆر وەرگرتووە!
ئەمڕۆش 5 سكرتێرى هەیەو لە هەموو بەڕێوەبەرایەتیەكان تاقم و كوتلەى لە چەشنى خۆى هەیەو ، بۆ بوارى لەشفرۆشیش كۆمیتەیكى نهێنى هەیە!
فەلەكەدین كاكەیى بەناو وەزیرى ڕۆشنبیرى ڕۆژى 13 ئەیلول بە تەلەڤۆن ئاگادارى هەموو بەڕێوەبەرانى دەزگاكانى كردووە، كە یەك دۆلار بێ تەسفیە نەهێڵنەوە، با وەكو تەها بەرواریمان بەسەرنەیەت..!
گەنجەكان و ڕۆشنفكران و ڕۆناكبیریان زۆر لە ستافى فەلەكەدین كاكەیى گازندەو ڕەخنەیان هەیە، لەسەر زۆر بابەت دواى پێكهێنانى كابینەى نوێ هەمووى دەخەنە ڕوو!
بە وتەى ژیلوان تاهیر فەلەكەدین كاكەیى لەكاتى ئەودا كەبەڕێوەبەر بووە، مانگانە لە میزانیەى نەورۆز تیفى 20 ملێۆن دینارى بۆ نووسینگەى خۆى بردووەو ، تا ئێستا تەسفیەى نەكردووە، كە فەرهاد داود كاكەیى بەڕێوەبەرى نووسینگەى فەلەكەدین كاكەیى ئەو گەندەڵیانەى ئەنجام داوەو، چەند ڕۆژێكە فەرهاد داود كاكەیى پۆستى نوێ دراوەتێ و بۆتە جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى تا مووچەكەى زیاد بكات، هەر وەكو سامى شۆِرشیش بۆ سەلیمى نوسینگەى خۆى كردە جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى بۆ موچەكەى!
فەلەكەدین كاكەیى لە میزانیەى گۆڤارى هەرێمیش كە شێرزاد عەبدولرەحمانى كۆنە بەعسى قەڵەمەكەى عەلى حەسەن مەجید سەرنوسەرێتى فەكەدین كاكەیى مانگانە لە وێش 15 ملێۆنى بۆ خۆى بردووە!
فەلەكەدین كاكەیى پیاوە ڕۆناكبیرەكەى پارتى بەدەسەدان شێوەی تر دزى و گەندەڵى بۆ خۆى و كچ و خزمو دەستە و دائیرەكەى كردوەو، هەر لە ئیفادى دەیانجارەو پاداشتى هەفتانەو كۆنسێرتى و سیمینارو كەرنەڤاڵ هەمووى بۆ خۆناساندن و دەستكەوتى مادى زۆر لە دزینى میزانیەى هەریەك لەو مەجالانە!
ئەمڕۆ ئەوەى دزو گەندەڵ نەبێ لە دیوانى وەزارەت و بەڕێوبەرایەتیە گشتى و شوێنە چەورەكان دانانرێت و ئەوەشى ڕۆشنبیرى ڕەسەن بێت شەرم دەكات سەردانى ئەو وەزارەتى بەناو ڕۆشنبیرى بكا!
دەكرێت وەزارەتى بەناو ڕۆشنبیرى ناو بنرێت، وەزارەتى ئیفادو گەندەڵى و جەهالەت، بڕوانن لیستى ئیفادەكانى بەرپرسانى وەزارەتى ڕۆشنبیرى بۆ ئەوروپاوكۆریاو ڕۆژهەڵاتى ناوەراست و كەنداو ئەمریكا:
فەلەكەدین كاكەیى لە چوار ساڵدا 10ئیفاد كە هیچیان بۆ كاروبارى ڕۆشنبیرى نەبوو، تەنانەت لە گەشتێكیدا بۆ نەمسا، لە ئوردون 2 هەفتەمایەوەو ڤیزەى كەندایان پێنەداو، تا ئەمڕۆش تەسفیەى 40 هەزار دۆلارى ئەو سەفەرەى نەكردووە!
شاكر ڕۆژبەیانى ئارەزووى ئیفادى كەمبووە4جار پێدەچێت لە دواى كابینەى نوێ هەموو بەڵگەكانى گەندەڵى شاكر بخرێنە ڕوو!
مەسعود مستەفا 25 ئیفادى هەبووە، نزیكەى 2 ملێۆن دۆلارى چنگ كەوتبێ لە و پڕۆژە هەونەرى و تەكنیكى و ئیعلامی و ئاوەدانیانەى سەربە وەزارەتى ڕۆشنبیرى، كە ئەم سەرۆك لێژنەى زۆربەیان بوەو، لە هەر پڕۆژەیەك بەشى خۆى وەرنەگرتبێ دەرباز نەكردووەو واژووى نەبووە، تەنانەت لە 3 مانگدا 8 وڵاتى ئەوروپى گەِراوە نەخۆى دەزانێ بۆچى ئیفاد بووە، نە فەلەكەدینى گەندەڵو خڵافاویش!
شاكر ئەبو بەكر هەركى 5 ئیفاد زۆرترین گەندەڵى لاى ئەم مرۆیە ئەنجام دراوەو بەڵگەكان بەم نزیكانە دەخینە ڕوو!
شێرزاد عەبدولرەحمان 8ئیفاد، لەكاتێكدا بەڕێوەبەر هەیە خاوەنى رابردەووى پاك و ڕۆشنبیرى و هەستى كوردایەتى لە مەسعود بارزانى زیاترە كە خاوەنى 31 ئابەو، فڕگەى هەولێرى نەدیووە!
تامان شاكر 5 ئیفادو ئێستاش لە هەوڵى ئەوەدایە فەلەكەدین كاكەیى بیكاتە خەبیر، نازانین ئەم ئەختەرخانە لە چدا شارەزایە!
فەرهاد داود كاكەیى 7 ئیفاد و كچەكەشى 3 ئیفاد ، فەرهاد كاكەیى بە بێ دەوام كۆلێژى ماڤى تەواوكردوە، وەك (ڕا كاكەیى) گووتى: ئەوەى وەزارەتى رۆشنبیرى سوك كردو فەلەكەدین كاكەیى ناشرین كرد فەرهادى خزمان بووە!
شەماڵ حەوێزى بە پارەى و میزانیەى حكومەت لە ئۆكرانیا دكتۆرا دەخوێنێت و 5 ئیفادیشى هەبووەو بە گەندەڵى بوارى ڕۆشنیبیرى گەورەترین (دەواجن) ى داناوە، چونكە ماستەرنامەكەى لە هێلكەى مریشكدا هێناوەو، لەبەر ئەوەى زاواى مەحمود محەمەد ئەندامى مەكتەبى سیاسى پارتیە، زیارت لە 10 ساڵە بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرە!
وەزارەتى بەناو ڕۆشنبیرى 40 خەبیرى هەیە، تەنها 13 ناسراون، بەنونە پەروین مەحمود كە بێژەرى تەلەفزێۆنى كەركوك زەمەنى بەعس بووە، خەبیرەو مووچەكەى بۆ دەبەنەوە ماڵەوە، زەهاوى خەبیرە و مووچەكەى بۆ دەنێرنەوە ماڵەوە(زاگرۆس)
فەلەكەدین 12 لە بەعسیەكان و قەلەمەكانى ڕۆژنامەى ئەلسورەو ئەلجمهورى بە خەبیر دایناون و لە كەركوك و بەغدا دەژین، فەلەكەدین ئەوەندەى ئارەزووى خزمەتكردنى بەعسیەكانى هەیە، چارەكى ئەوە ئاوڕ لە ڕۆشنبرانى هەولێرو كەركوك و سلێمانى و دهۆك ناداتەوە،
فەلەكەدین كاكەیى نەخۆش خڵافاو، بەو ئاستەى، ئەوەندەى ئارەزووى دیمانەو چاوپێكە وتن و قسەكردن و نووسینە، چارەكى ئەوە نەیتوانیەوە خزمەت بە بوارى ڕۆشنبیرى و هزرى نەتەوەیى و وشیاركردنەوەى ئاستى تاكى كۆمەڵگاى نەكردووە!
دۆستێكم ئەدیب و رۆناكبیرێكى پلە یەكى ڕۆژهەڵاتى كوردستانە لە ماوەى رابردوو، لە دیوانى وەزارەتى بەناو ڕۆشنبیرى سەردانى فەلەكەدین كاكەیى كردبوو، زۆر پەشیمانبوو لە چوونەكەى و گووتى:
نەمزانیبوو مامۆستا فەلەكەدین تێكچووەو خڵافاوە، چونكە باسى هەرچیم دەكرد، ئەو باسى شتى دیكەى دەكرد، گووتى: من باسى موبارەزەى سیاسى ڕۆشنبیرى باشورى كوردستانم لەتەك دەكرد، ئەویش باسى زەردەشت و ئاكارو مێژووەكەى دەكرد!
من باسى كێشەى هونەرو بوارى شانۆم بۆ دەكردو باسى بایەخى ئەدەبى رۆمان و شیعرى عەبدوڵڵا پەشێوم بۆ دەكرد، ئەو باسى مادەى 140 و گەرەكى 50 عەلى كەركوكى بۆ دەكردم!
ههروهها وتی: من بۆ 10 دەقیقەچوومەلاى، ئەو 3 سەعات منى گیردا!
ئاگادارى: خوێنەرانى ئازیز ئاگاداردەكەمەوە، بە زنجیرە وتارێك باسى گەندەڵى گشت بەڕێوەبەرایەتیەكانى وەزارەتى بەناو ڕۆشنبیرى دەكەم، وەك ڕۆشنایەك بۆ ئەندامانى پەلەمانى نوێ(خولى سێهەم) ، بۆ ئەوەى هەموو ئەو گەندەڵو دزو جاهیلانە بە فەلەكەدین كاكەیشەوە لە ڕێگاى داواكارى گشتى سكاڵایان لە دژ تۆماربكرێت، پێش ئەوەى كەس تۆمەتبار بكرێت، گەر داواكارى گشتى ئەو هەنگاوە دڵسۆزانەى نا ئەوا ئێمەش بەڵگەكانیان تەسلیم دەكەین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست