کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پیاوى قه‌یرانه‌كان

Monday, 28/10/2013, 12:00

1002 بینراوە






ره‌نگه‌ ناونیشانێكى له‌م شێوه‌یه‌ خوێنه‌ر ڕابكێشێت بۆ چه‌ندین تێفكرینى جواراو جۆر و وێناكردنى هه‌مه‌چه‌شن , به‌لام بۆ زانینى ئه‌وه‌ى كه‌ كێ‌ پیاوى قه‌یرانه‌كانى ئه‌م هه‌رێمه‌یه‌پێویست به‌ په‌لهاویشتن و بیركردنه‌وه‌ى زۆر نییه‌ هه‌ر به‌تێرامانێك له‌ ئێستا و له‌ڕابردوو وێنه‌ى پیاوێك قووت ده‌بێته‌وه‌ و وه‌ك رۆژى ڕووناك هاوار ده‌كات من پیاوى قه‌یرانه‌كانم , به‌لێ‌ هه‌ر خۆم و به‌ته‌نیا هه‌ر خۆم.

كێ‌ پیاوى قه‌یرانه‌كانه‌؟

پیاوى قه‌یرانه‌كان پڕ به‌ژیانى سیاسى خۆى خه‌ریكى گه‌مه‌ى بێتام و به‌كارهێنانى ئه‌وانى تر و هه‌مووانه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ هه‌موو ئه‌و لوتكانه‌ى كه‌ بۆنى خێر و بێریان لێدێت , به‌ڵێ‌ پیاوى قه‌یرانه‌كان پیاوێكه‌ به‌ جلوبه‌رگى كوردى و جامانه‌ى سور , سیاسه‌تى ئه‌م ولات و ئه‌و وڵات لێره‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كات ئه‌ویش "مه‌سعود بارزانى"یه‌.

ئه‌م پیاوه‌ چ قه‌یرانێكى خوڵقاندووه‌؟

هه‌روا سه‌رپێى , ئه‌تككردنى خاكى كوردستان وه‌ك یه‌كێك له‌ ده‌رهاویشته‌كانى 31ى ئاب كه‌ ئه‌م زاته‌ پاڵه‌وانى داستانه‌كه‌ بوو قه‌یرانى شارچییه‌تى و سه‌یركردنى پارچه‌ى زه‌رد به‌ هه‌رێمێك و پارچه‌ى سه‌وز به‌ هه‌رێمێكى ترى له‌ ده‌روونى تاك به‌تاكى ئه‌م هه‌رێمه‌دا ڕوواند و تائێستاش كۆمه‌ڵگاى كوردى قوربانى ئه‌م سه‌رگوزه‌شته‌یه‌.

فرۆشتنى مادده‌ى 140 و دۆراندنى كه‌ركوك به‌و مرۆڤگه‌له‌ى كه‌ هه‌میشه‌ به‌برا و نازانم چى و چى نیشانیانده‌دانین قه‌یرانى یه‌كپارچه‌یى هه‌رێمى دروستكردوو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر داوایه‌كدا بۆ گێڕانه‌وه‌ى كه‌ركوك ده‌بێت بیر له‌و پاره‌ و پۆست و گرێبه‌ستانه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر فرۆشتنى كه‌ركوكدا پارتى به‌ سه‌رۆكایه‌تى مسعود بارزانى و یه‌كێتى به‌سه‌رۆكایه‌تى جه‌لال تاڵه‌بانى وه‌ریانگرتووه‌.

خۆكاندید كردنه‌وه‌ى بارزانى له‌ 2009دا هه‌موو كۆمه‌ڵگاى گه‌یانده‌ ئه‌و خاڵه‌ى كه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ قۆناغى دووه‌مى سه‌ره‌تاى خۆ سه‌پاندن و داكوتانى ڕه‌گى سیاسى سالارییه‌ له‌هه‌رێمى كوردستاندا و كۆتایی ئه‌و بۆ چوونانه‌ش بوو كه‌ پێیان وابوو كوردستان قه‌یرانى حكومڕانى شێوه‌ دیكتاتۆرى نییه‌.

ئه‌م قه‌یرانه‌یان قه‌یرانێكى جیاوازتره‌ له‌ قه‌یرانه‌كانى تر , قه‌یرانى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ده‌ستبردن بۆ هه‌یكه‌لیه‌ى سیاسى ئینجا كۆمه‌ڵایه‌تى بارزانى هه‌نگاونانه‌ به‌ره‌و كۆتاییه‌كى چاوه‌ڕوانكراو و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌شدا پرسى عه‌بدولستار تایه‌ر شه‌ریف و سۆرانى مامه‌ حه‌مه‌ و سه‌رده‌شت عوسمان وه‌ك سێ‌ نموونه‌ زیندوو ده‌بنه‌وه‌ , كه‌ كۆتایی عه‌بدولستار تایه‌ر شه‌ریف باسكردن بوو له‌ خۆسه‌پێنى بارزانى و كۆتایى سۆران ده‌ستبردن بوو بۆ مه‌له‌فه‌ پیسه‌كانى حزبه‌كه‌ى  مسعود و كۆتایی سه‌رده‌شتیش خه‌یاڵاتكردن بوو بۆ چوونه‌ ناو بازنه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌م پیاوه‌.

دروستكردنى گرفتى ده‌روونى به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیانى كوردستان یه‌كێكه‌ له‌و ئامرازانه‌ى كه‌ سه‌رۆكى سه‌پێنراو بۆ هه‌میشه‌ ده‌ستی پێوه‌گرتووه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ مه‌رامه‌ سیاسییه‌كانى, دروستكردنى كێشه‌ له‌گه‌ڵ به‌غداد و ناكۆكى دۆلارى یه‌كێكه‌ له‌و سیناریۆیانه‌ى كه‌ خه‌ڵكى هێرشى حكومه‌تى عێراقى بۆ سه‌ر كوردستان به‌ ئه‌گه‌رێكى كراوه‌ ده‌زانن , له‌كاتێكدا سوپاسالارى حكومه‌ته‌كه‌ى مالیكى خاڵى پیاوى قه‌یرانه‌كانه‌.

دوواى كه‌ڵه‌كه‌بوونى هه‌موو قه‌یرانه‌ ئیدارییه‌كان , ئه‌م پیاوه‌ له‌ ساڵى 2011دا سه‌فه‌رى كرد بۆ ئیتالیا و پێش گه‌ڕانه‌وه‌شى زۆر گه‌نجى ناڕازى ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ده‌ستى په‌روه‌رده‌كراوه‌ حزبییه‌كانى بارزانى پێكران و سه‌رۆكیش به‌رده‌وام بوو له‌ سه‌فه‌ر و خه‌ریكى وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى دروستكراو و به‌ناو ئاشتى ڕۆما بوو له‌كاتێكدا گوێله‌مسته‌كانى سه‌رۆك له‌كوردستان خه‌ریكى به‌شینه‌وه‌ى ده‌مانچه‌ بوون بۆ كوشتنى گه‌نج و لاوى خێرله‌خۆنه‌دیوى ئه‌م هه‌رێمه‌ ,ئه‌م ڕووداوه‌ پڕۆسه‌ى سیاسى بۆ زیاتر له‌ ساڵێك خسته‌ قه‌یرانه‌وه‌ .

په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه‌ یاساى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشیش له‌غیابى ئۆپۆزسیۆن و له‌ به‌رژه‌وه‌ندى كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌ى بارزانى قه‌یرانێكى ترى هێنایه‌ مه‌یدانه‌كه‌وه‌ به‌لام زۆر جیاواز له‌ قه‌یرانه‌كانى تر ئه‌م قه‌یرانه‌ په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى به‌ ئارامى و ئاسایشى هاوڵاتیانه‌وه‌ هه‌بوو كه‌ ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى ئه‌م ساڵى به‌رده‌م ده‌زگاى ئاسایشى هه‌ولێر بوو و بۆ دواتریش خوا ره‌حم بكات و ده‌بێت بزانین چى ڕووده‌دات.

ئینجا نۆره‌ى 30ى حوزه‌یرانه‌ , كه‌ ئه‌م رووداوه‌ بریتى بوو له‌ دوورینى كه‌واى سه‌رۆكایه‌تى پڕ به‌ شان وشه‌وكه‌تى بارزانى, كه‌ له‌م چیرۆكه‌دا بارزانى ئیراده‌ى هه‌موو كوردستانى كرد به‌قوربانى په‌یوه‌ندییه‌ توندۆڵه‌كه‌ى نێوان خۆى و كورسى سه‌رۆكایه‌تى , كه‌ به‌ سه‌ره‌تاى كۆتایی یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان كۆتایی پێهات.

ئێستاش له‌دوواى هه‌ڵبژاردنى 21ى ئه‌یلولى ئه‌م ساڵ باس باسى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێیه‌ و پێكهێنانى ئه‌م كابینه‌یه‌ش ئه‌وه‌نده‌ قورسه‌ كه‌ كه‌م سیاسى ده‌توانێت خۆى له‌قه‌ره‌ى بدات كه‌ ئه‌مه‌ش خۆى له‌خۆیدا قه‌یرانێكى تره‌ , به‌ڵام بارزانى یه‌كێكه‌ له‌و سیاسیانه‌ى كه‌مترین قسه‌ى هه‌یه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ و له‌وه‌ده‌چێت ئه‌م قه‌یرانه‌ش بۆ خه‌ڵكى جێبێلێت!...

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)