کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بە بۆنەی بلاوبونەوەی وێنەکانی رێبەر ئاپۆوە

Wednesday, 25/12/2013, 12:00

1920 بینراوە






پاش ١٥ پانزە سال لە زیندانی تاکەکەسی ئیمرالی،لەم رۆژانەدا لە کەنالەکانی راگەیاندن،وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوللا ئوج ئالانم بینی،وەک کەسێک کە ژمارەیەک لە کتێبەکانیم خوێندۆتەوە،وەک کەسێک بە یەک لە بیرمەندەکانی جیهانی دەبینم و چەندان سالە داکۆکی لە سیاسەت و بیروراکانی دەکەم، بۆ ناساندنی بۆچونەکانی بە خوێنەری گەلی کورد و دروستکردنی گفتوگۆ لەسەر تیزەکانی، بە چاکم زانی،چەند وتارێک لەوبارەیەوە بنوسم.

١.جیاوازی شۆرشی پ ک ک و شۆرشەکانی تری کورد
سالی ١٩٩٢،لە کۆنگرەی یەکەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا،وەفدێکی پارتی کرێکارانی کوردستان(پ ک ک) بانگهێستی کۆنگرە کرابون،بە حوکمی بیروباوەری نەتەوەییم، زۆر خۆ‌شحال دەبوم ئەگەر وەفدی پ ک ک میونی من بونایە،داوام لە ئەندامێکی مەکتەب سیاسی یەکێتی کرد کە رەزامەند بن وەفدەکەی پ ک ک میوانی من بن.دوای میوانداری کاتێک وەفدەکەی پ ک ک خواحافیزیان لێکردم،چەند کتێبێکی نوسەر عەبدوللا ئۆجئالانیان پێبەخشیم.کتێبەکانم خوێندەوە،دوای خوێندنەوەی کتێبەکان، هەلسەنگاندنی بەراییم دەربارەی کتێبەکان ئەوەبو،نوسەری ئەم کتێبانە کورد نیە،لەبەر ئەوەی ئاستی بیرکردنەوە و لێکدانەوەکانی زۆر قول و ریشەیی و پێشکەوتوبون.

سالی ١٩٩٩ کاتێک رێبەر ئۆج ئالان بە گەلەکۆمەکێی نێودەولەتی دەستگیرکرا و رادەستی حکومەتی تورکیا کرا،زۆر دەترسام شورشی باکور وەک شۆرشەکانی تری کورد، لە دوای دەستگیرکردن، یان شەهیدکردنی سەرکردەکانیان،کۆتایی بە خەبات بێنن،بۆ رێگرتن لە دوبارەبونەوەی ئەوەی لێیدەترسام،پێشنیارم کرد بچمە شاخ و ببمە گەریلا،ئەو پێشنیارەم لە رێگەی هەڤال حەیدەر و هەڤال رونی وە گەیاندە سەرکردایەتی پ ک ک ،بردەرانی پ ک ک،سوپاسیان کردم وبە خوێنێکی ساردەوە وتیان، پیویست ناکات تۆ بێیتە شاخ،ئێمە ستراتیجی خۆمان گۆریوە،خەباتی دیموکراتی و چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی کورد شێوە خەباتی سەرەکیمانە،تۆ لە شار بمێنە و لەگەلمانداخەباتی دیمۆکراتی بکە.ئەم هەلوێستەی سەرکردایەتی پ ک ک بە هەلویستێکی دەگمەنم بینی و لە دلی خۆمدا وتم ئەم هەلویستەی ئەوانیش لە هەلوێستی کورد ناچێت.

ئامانج لە زیندانیکردنی ریبەر ئاپۆئەوەبو، کە ئەو لە گەریلا و گەل داببرێت و لە روی سیاسیەوە بیکۆژن،بۆیە دەولەتی تورک داوای لە سەرکردایەتی پ ک ک کرد، بە بێ عەبدوللا ئوج ئالان گفتوگۆیان لەگەل بکەن بۆ چارسەرکردنی کێشەی کورد،سەرکردایەتی پ ک ک وەلامی دەولەتی تورکی دایەوە و وتی، چارەسەرکردنی کێشەی کورد تەنها و تەنها لە رێگەی سەرۆک ئاپۆوە دەبێت.لە ئاستی کوردستاندا هەوڵدرا پ ک ک کەسێک لە شوێنی سەرۆکە بەندکراوەکەیان بکەنە سەرۆکی حزب،سەرکردایەتی پ ک ک ئەم پێشنیارەی لایەنە کوردیەکانی قبول نەکرد و بە تەواوکەری گەلەکۆمەکێ نێودەولەتیەکەی زانی و وتی، تەنها سەرۆک ئاپۆ سەرۆکی پ ک ک یە،سەرۆکایەتی پ ک ک نە ئامەدە بو بە بی سەرۆکەکەی گفتوگۆ لە گەلە دەولەتی تورک بکات،نە ئامادە بو کەسێک بۆ جێگرەوەی سەرۆکەکەی دەستنیشان بکات، بە شعاری بێ سەرۆک ژیان نابێت وەلامی هەمو لایەکی دایەوە.ئەم هەلوێستەی سەرکردایەتی پ ک ک ،هەلویستێکی ئەخلاقی بەرز بو،گەلی کورد بەم جۆرە هەلوێستە ئاشنا نەبوە،ئەوە یەکەم جاربو لە میژوی کوردا،بەرپرسی کورد بۆ رێزلێنان و خاوەندەرکەوتن لە سەرکردەکەی، پشت لە پۆست و دەسەلات بکات.

بەلێ لە کۆتاییدا شعاری بێ سەرۆک ژیان نابێی پ ک ک هاتە دی،نزیکەی سالێکە،دەولەتی تورکیا گفتوگۆی راستەوخۆ و ئاشکرا لە گەل ئەو سەرۆکەدا دەکات کە پێشتر بە تیرۆریست دەیناسی،بەو شێوەیە سیاسەتی دەولەتی تورک و هاوپەیمانە جیهانی و ناوچەیی و کورستانیەکانی ،لە روی ئیرادەی بەرزی قوتابیەکانی رێبەر ئاپۆدا شکستی هێنا. بەوشیوەیە دەبینین بۆ یەکەم جار لە مێژودا،پرۆژەی سیاسی کورد بوە بەرنامەی کاری ولاتانی داگیرکەر و هاوپەیمانەکانی، بۆ یەکەم جار لە مێژوی تێکۆشانی گەلی کوردا،گەلی کورد توانی بە بەرنامەی تایبەتی خۆی سیاسەت بکات .لە رابورد و لە ئێستەشدا،هێز و لایەنە سیاسیەکانی باشور و پارچەکانی تری کوردستان،بێجگە لە پ ک ک ، بە بەردەوامی ئەو پرۆژانە جیبەجێدەکەن،کە ولاتانی داگیرکەری کوردستان دایرشتون،بۆیە کێشەی کورد بە بێ چارەسەری ماوەتەوە و تا دێت کێشەکە قولتر دەبێتەوە.
ئەمرۆ رێبەر ئاپۆ رایگەیاند کە گفتوگۆکانی لەگەل بەرپرسانی دەولەتی تورکیادا درێژەیان دەبێت،ئەمرۆ هاوسەرۆکی ب د پ ،سەلاحەدین دەمیرتاش بەفەرمی رایگەیاند،چەند وینەیەکی رێبەر ئاپۆیان لە کەنالەکانی راگەیاندن بلاوکردۆتەوە کە لە زیندانی ئیمرالی لە کاتی گفتوگۆی نێوان سەلاحەدین دەمیرتاش و پەروین بولاق دا گیراون،لە هەمان کاتدا دادگای تورکیا بە بریارێک قەدخەی سەر کتێبەکانی ئوج ئالانی هەلگرت.کەوابو ئەمرۆ رۆژێکی مێژوییە لە پێشکەوتنی خەباتی رەوای گەلی کوردا.ئەم سەرکەوتنەی شۆرشی باکوری کوردستان،بە خەبات و چالاکی هەمەلایەنەی ئەکتیڤ هاتەدی، بە شەری گەریلاو و شەری شەقام و زیندان و راگەیاندن و چالاکی دبلۆماسی،دژی ئەندامێکی گرنگی پەیمانی ناتۆ هاتەدی،لە ئەنجامی جەنگی جیهانی یەکەم و جەنگی جیهانی دوەم و شۆرشی گەلانی ئێران وشەری ئێران عراق و روخانی رژێمی عراق نەهاتۆتە دی.

دکتور فایق محەمەد گۆلپی ٢٤-١٢-٢٠١٣




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)