کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دوانوسین لەسەر گەندەڵیەکانی بەرێوەبەرێتی گشتی رۆشنبیری وهونەر سلێمانی

Thursday, 01/03/2012, 12:00



لەدونوسینی پێشودا قسەمان لەسەر چەندبەرپرسێکی گەندەڵی ناو ئەوفەرمانگەیەکرد،هەرچەندە ئەوشتانەی لەسەریان باسکراوە بەشێکی گەندەڵیەکانەو دەکرێ کەسانی تر کەزانیاری زیاتریان لایەبڵاوی بکەنەوە. کەسەگەندەڵەکانی ناو ئەوفەرمانگەیە هێندەزۆرن و من شارەزای هەمویان نیم،یاخود لەبارەی گەندەڵیەکانیانە هیچ نەزانم . لەم نوسینەدا باسی بەشێکی تری گەندەڵەکانی ناو ئەو فەرمانگەیەدەکەم
(1) یەکێک لەو گەندەڵانەی ماوەیەک بەرێوەبەری گشتی بو ، رابوردویەکی خراپی هەبوە لەتەحەروش کردن بەرەگەزی مێینە و پێش ئەوەی بکرێتە بەرێوەبەری گشتی مامۆستای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی بو. ئەوەندە تەحەروشی بەخوێندکارە مێینەکان کردبو تاخوێندکارەکان ئیمزایان لەدژی کۆکردەوەبۆ دەرکردنی و بەدەرکردنیان دا.ئەم گەندەڵە دەست بەرداری کاری خۆی نەبو. کەپۆستی بەێوەبەری وەرگرت . لەناو فەرمانگەکەی دا دەستی کرد بەتەحەروش کردن بەفەرمانبەرەکانی . هەرلەوکاتەدانوسەرێک ستونێکی لەڕۆژنامەیەکی رێکخراوێکی ژنان دا بەرامبەر بەو ئەتوارەی بڵاوکردەوە.نەرێکخراوەکەو نەرۆژنامەکە بەدواداچونیان بۆنەکردلەسەرو خۆشیەوە هیچ لێپرسینەوەیەکی لەگەڵ نەکرا چونکە حیزبی گەندەڵ کەسی ئاوای پێویستە.
(2) یەکێکی تر لەوانە کەکرایە جێگری بەرێوەبەری گشتی تەنها لەلێدانی تەپڵ دا شارەزایی هەبو .دانانی ئەوکەسە لەبەر ئەوەبو پێشتر ئەندامی مەکتەبێکی حیزبی باڵا دەست بو. بەئارەزوی خۆی کاری گەندەڵی دەکرد،بۆسازدانی هەرچالاکیەکی ئەو فەرمانگەیە تەدەخولی دەکردو دەبوایە بەقسەی بکرایەو ئەویش بریاردەری چونی وەفدبو بۆبەژداری کردنی چالاکیەکانی دەرەوەی سلێمانی و بەردەوام دەبوایە خۆشی بچوایە.جگەلەوەی بەردەوام دژایەتی فەرمانبەرە ناحیزبیەکانی دەکرد.ئەچونکە کەسێکی حیزبی بو فەرمانبەران لەترسی دەرکردن وسزادان ناوێرن قسەلەسەر گەندەڵی و کارەنەشیاوەکانی بکەن سەرباری ئەوەی خۆی بەرۆشنبیر دەزانێ بەڵام پەرە بەفرەژنی دەدات و خاوەنی دوو ژنە.کێ دیویەتی رۆشنبیر دوو ژنی هەبێت مەگەر لەعاجبایەتیەکانی حیزب نەبێت .
(3)کەسێکی تر ئەویش پلەی جێگری بەرێوەبەری گشتی هەیەوگەندەڵێکی ناسراوی ناو ئەوفەرمانگەیەیە و بەئارەزوی خۆی لەپێناوی پارەدا پلەی فەرمانبەر بەرز دەکاتەوەو سەرپەرشتیاری تەواوی پڕۆژەکانی ئەو فەرمانگەیە دەکات و پارە دەخوات لەبەرئەوەی لێپرسراوی کارگێریە کاری فەرمانبەران لەبەر دەستی ئەودایە بەئارەزوی خۆی لەپێناوی ئارەزوەزاتیەکانی دا تەحەروش بەفەرمانبەران دەکات و کەسیش نیە کارەکانی ئەم گەندەڵە نەزانێ و زیاتر لە(10)ساڵە لەوشوێنەیەو لای نابەن واش باسدەکرێت کەپێشتر پیاوی بەعس بو بێ .ئەمیشیان حیزب پێویستی پێیەتی.
(4)گەندەڵێکی تریان ئێستابەرێوەبەری راگەیاندنە و پێشتریش بەرێوەبەری هونەری شێوەکاری بو ئەو فەرمانگەیەی کردبوە سوێنی پارە خواردن و گەندەڵی .هەرچی کارو چالاکی ئەوفەرمانگەیە هەبو پارەکەی دەبوایە بچوایەتەلای خۆی بۆئەوەی بەشێکی لول بدات .یەکیک لەگەندەڵیەگەورەکانی چاپکردنی کوراسێکی شێوەکاران بو کەپارەیەکی خەیاڵی لەسەر وەرگرت بەڵام دواتر بڵاو نەکرایەوە لەبەر ئەوەی کێشەی هەبو .دوای ئاشکرابونی گەندەڵیەکانی سوینەکەیان گۆڕی بۆبەڕێوەبەری ڕاگەیاندن .داوێن پاکیش نیەو کاری زۆری کردوە لەڕی پۆستەکەیەوە تەحەروش بەمێینەبکات و کردویەتی .
(5)گەندەڵێکی تریان ماوەیەک بەرێوەبەری هونەری شانۆ بوو.ئەم گەندەڵەزۆر شارەزایی لەپارەخواردندا هەبوو پێش ئەوەی ببێتە بەرێوەبەرخاوەنی هیچ نەبوبەفەترەیەکی کەم سەیارەی کڕی ئەمیش وەک هاوەڵەکانی دوای ئاشکرا بونی گەندەڵیەکانی لایانبردو کردیانە لێپرسراوی بەشی مۆڵەت .بەشی مۆڵەت کاری پێدانی مۆڵەتە بەدوکانی فۆتۆکۆپی کۆمەڵێک شتی تر .
(6)گەندەڵێکی تریان ئەمیش وەک هاوەڵەکانی حیزب کردی بەبەرێوەبەری رۆشنبیری مناڵان ماوەیەک دوای دەست بەکار بونی کەوتەگەندەڵی سەرەتا بەکارهێنانی سەیارەی فەرمانگە بۆکاری تایبەتی و گواستنەوەی مناڵەکەی بۆقوتابخانەو هێنانەوەی لەوەش بترازێ هەرچی پارەیەک بۆچالاکی ئەوفەرمانگایە دەردەچو دەبوایە خۆی بریاری چۆنیەتی سەرفکردنی بدایەو پارەکەش لەلای خۆی بوایە . کەئەوەپێچەوانەی کاری لیژنەبوە،ئەم لەبەر ئەوەی پەلەی بو زوو دەوڵەمەند بێت بەماوەیەکی کەم خۆی پێگرت و بوەخاوەنی سەیارەو شتی تریش کە پێشتر نەی بو . ئەوەیە دیاریەکانی دەسەڵات بۆ فەرمانگە رۆشنبیریەکان .
لەکۆتایی دا دووبارە دەڵێم گەندەڵەکانی ناو ئەو فەرمانگەگشتی یە و بەرێوەبەرێتیەکانی زۆرترن و دەکرێت رۆژنامەنوسان وخاوەن قەڵەمەکان کار لەسەر ئەسەرەداوانە بکەن ،ئەوەی من کردومە دەرخستنێکەو من شارەزای بواری نوسین نیم تەنهالەبەر بونی ئەوهەموگەندەڵی و گەندەڵانە بریای ئەم نوسینەم دا تاخەڵکی ئاگاداری ئەوەبن بەناوی رۆشنبیریەوە چی دەکرێت .لەشاری سلێمانی . ئەوانەی باسکراون گەندەڵەکانی سلێمانین دڵنیام فەرمانگەگشتیەکانی هەولێر دهۆک لەسلێمانی باشترنین هیوادارم فەرمانبەرێکی ئەو شارانەش بێنە دەنگ و باسیان بکەن.
ناوەکانیان


(1) (ئا-ج)
(2) (و-ب)
(3) (ح-یا)
(4) (ئە-رە)
(5) (ه-رە)
(6) (ت-ع)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە