ده‌سته‌ڵاتی دیکتاتۆری بارزانی ـ تاڵه‌بانی و ئۆپۆزیسیۆن
Friday, 15/07/2011, 12:00
مێژوو بۆمان ده‌سه‌لمێنێت که دیکتاتۆره‌کان توانیویانه له ڕێگه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی و هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سته‌ڵات بگرنه‌ده‌ست ، به‌ڵام هه‌رگیز به هه‌مان خه‌باتی مه‌ده‌نی و هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سته‌ڵاتیان چۆڵ نه‌کردووه.
زۆربه‌ی کات دیکتاتۆره‌کان له‌ڕێگه‌ی ڕاپه‌ڕین ، شۆڕش ، جه‌نگ ، کوده‌تا یان داگیرکردنه‌وه ده‌سته‌ڵاتیان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه...نموونه‌کان زۆرن له مێژوودا.
ئه‌ڵه‌مانیای نازی - هیتله‌ر توانی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سته‌ڵات بگرێته ده‌ست پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ڵه‌مانیا تێکشا له‌شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م و په‌یمانی ڤارسیلیی Versailles Treaty 1919 به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و زۆربه‌ی ناوچه‌کانی ژێرده‌سته‌ڵاتی له کیس چوو، باری ئابوری ئه‌ڵه‌مانیا ڕۆژ به‌ڕۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌ڕۆیشت ، به تایبه‌ت دوای ئه‌زمه‌که‌ی ساڵی 1929دا، ئه‌مش بارودۆخێکی گونجاو و له‌باری بۆ هیتله‌ر و حیزبه‌که‌ی دروست کرد که له ژماره‌ی کورسیه‌کانیان له 12 کورسیه‌وه له په‌رله‌مان ـ ڕاینشتاخ Reichstag ـ له‌ساڵی 1928 دا بکه‌ن به 230 کورسی له ساڵی1932 دا. پاش هه‌ندێک ئاڵوگۆڕی له سیاسه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی حوکمه‌ت دا ،له‌لایه‌ن ڤۆن هیندهنبهرگ von Hindenburg
هیتله‌ر کرا به سه‌رۆکی ئه‌ڵه‌مانیا.
به‌ڵام بینیمان پاش ئه‌و هه‌موو کوشتاره‌ی که هیتله‌ر وه‌ک دیکتاتۆرێک هێنای به‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی دا تونرا به هۆی جه‌نگه‌وه کۆتایی به‌ده‌سته‌ڵاته‌که‌ی بهێنرێت .
بۆیه مه‌رج نی یه هه‌ر ده‌سته‌ڵاتێک له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سته‌ڵاتی گرته ده‌ست ئیتر ئه‌و ده‌سته‌ڵاته شه‌رعیه‌تی هه‌یه و دیموکراسیه هه‌روه‌ک چۆن ده‌سته‌ڵاتی ڕه‌فتار به‌عسی بارزانی و تاڵه‌بانی که گه‌زو لافی ئه‌وه لێده‌ده‌ن که شه‌رعین و له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه ده‌سته‌ڵاتیان وه‌رگرتوه ، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو ته‌زویره‌ی که کردیشیان له هه‌ڵبژاردن دا...
هه‌روه‌ها ده‌بینین ده‌سته‌ڵاته دیکتاتۆر و گه‌نده‌ڵه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهان هاوشێوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی بارزانی ـ تاڵه‌بانی ته‌نها له ڕێگه‌ی ڕاپه‌ڕین و شۆرش یان جه‌نگه‌وه ده‌خرێنه زبڵدانی مێژووه‌وه ، وه‌ک چۆن بینیمان له تونس و میسر و ئێستاش له لیبیا و سوریا به‌ڕێوه‌یه ...
هه‌ر بۆیه هاتنی ده‌سته‌ڵاتێک له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه مانای ده‌سته‌ڵاتێکی دیموکراسی و مه‌ده‌نی ناگه‌یه‌نێت ، گه‌ر هه‌موو هاوڵاتیه‌ک مافاکانی پارێزراو نه‌بێت و ئازادی تاکه‌کان ڕێزگیراو نه‌بێت و هه‌موو که‌سێک له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌کسان نه‌بێت.....
ده‌سته‌ڵاتی بارزانی ـ تاڵه‌بانی ، ئه‌گه‌رچی پاش تهزویراتێکی زۆر ، توانیان له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژارده‌وه ده‌سته‌ڵات بگرنه ده‌ست ، به‌ڵام یه‌کێکه له شێوه‌ی ده‌سته‌ڵاته سه‌رکوتکه‌ر و گه‌نده‌ڵه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌م ده‌سته‌ڵاته هیچ باوه‌ڕێکی به ئاڵوگۆڕی ده‌سته‌ڵات نی یه و هه‌موو کارێکی دژه مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن بۆ مانه‌وه‌یان له ده‌سته‌ڵاتدا و پارێزگاری له سیسته‌می خێڵه‌کی وگۆڕینی ده‌سته‌ڵات له باوکه‌وه بۆ کوڕ و نه‌وه‌کانیان ده‌که‌ن...
جا ڕێگه‌پێدانی ئۆپۆزیسیۆن له سیسته‌مێکی دیکتاتۆری وخێڵه‌کی وه‌ک ئه‌م ده‌سته‌ڵاته‌ی هه‌رێمی کوردستان خۆی له خۆیدا جێگه‌ی پرسیاره ، به‌وه‌ی تا چه‌ند ئۆپۆزیسیۆن ده‌بێته هیوای خه‌ڵک وڕزگاربوونیان له ده‌ست ئه‌و دوو بنه‌ماڵه گه‌نده‌ڵ و دوژمن به‌کورده.
ده‌بینین ئۆپۆزیسیۆن له باشوری کوردستان دا له فۆرمی حیزبی دا خۆی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و دوو ڕێکخراوی ئیسلامی سیاسی دا ده‌بینێته‌وه..
گۆڕان خۆی وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی مه‌ده‌نی و عه‌لمانی پیشان ده‌دات و ئامانجی کۆمه‌ڵگایه‌کی مه‌ده‌نی و لیبڕاڵه ، به پێچه‌وانه‌ی دوو ڕێکخراوه‌که‌ی تره‌وه که ئامانجیان کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیسلامیه و شه‌ریعه‌تی ئیسلام ده‌که‌نه بنچینه‌ی هه‌موو یاساکان ، واته کۆمه‌ڵگایه‌کی داخراو و دژ به هه‌موو ئازادی تاکه‌کانی مرۆڤ ..
مێژوو پێمان ده‌ڵێت ڕێکخراوه ئیسلامیه سیایه‌کان ڕێکخراوی دژه ئازادی و تێرۆریستین ، واته ئه‌م ڕێکخراوه ئیسلامیانه ئامانجیان دروستکرنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیسلامیه و سه‌رکوتکردن و کوشتنی ئه‌وانه‌یه وه‌ک ئه‌وان بیرناکه‌نه‌وه و بردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگایه بۆ دواوه و دژی هه‌موو جۆره پێشکه‌وتنێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و زانستی و ئابوری و ڕۆشنبیرین که له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی ئیسلام دا یه‌کنه‌گرێته‌وه..
پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی ئۆپۆزیسیۆن له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو ڕێکخراوه ئیسلامیه دا خۆی له خۆی دا پاشه‌کشه‌یه له‌و پڕۆگرامه‌ی بزوونه‌وه‌ی گۆڕان که داوای ده‌کات له هێنانه کایه‌ی سیسته‌مکی مه‌ده‌نی و دیموکراسی و ڕێزلێنانی مافه‌کانی مرۆڤ و ئازادیه‌کانی...
ئه‌وه‌ی شاره‌زای مێژووی ئه‌و ڕێکخراوانه بێت ده‌زانێت ئه‌وڕ ێکخراوه ئیسلامیانه دروستکراون له لایه‌ن ووڵاته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستان و هه‌ندیک ووڵاتی ئیسلامی وه‌ک سعوودیه‌وه بۆ لێدانی ئازادیخوازان و جێ به‌جێکردنی پیلانه‌کانی ئه‌و ووڵاتانه له ناوچه‌که‌دا...زۆربه‌مان له‌شکری ئیسلامیمان له بیره له سه‌ره‌تای هه‌شتاکان دا که له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه دروستکرا و ڕه‌وانه‌ی کوردستانی باشورکران بۆ شه‌ڕکردن له‌گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دا.
بیانووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌م دوو ڕێکخراوه ئیسلامیه ئه‌وه‌یه که هاتوونه‌ته به‌ره‌ی خه‌ڵکه‌وه و له دژی ده‌سته‌ڵاتن ، هه‌رچه‌نده ئه‌مه ڕاستییه‌کی وای تێدانی یه چونکه هه‌میشه چ کۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی و چ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌سایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی بارزانی ـ تاڵه‌بانی دا گه‌شه‌یان کردووه وبه ڕاسپارده‌ی ئێران و تورکیا هه‌موو کات له له هاوکارییان دابوون و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت ئه‌م بوون به ئۆپۆزیسیۆنهیان وکارکردنیان له‌گه‌ڵ گۆڕان دا کارێکی تاکتیکیانهیه و ده‌یانه‌وێت گۆڕان به‌کاربهێنن بۆ مه‌به‌سته شاره‌وه‌کانی خۆیان...
گۆڕان هه‌ڵه‌یه‌کی ستراتیژی گه‌وره‌ی کرد که هه‌وڵی دا ئه‌م دوو ڕێکخراوه ئیسلامیه بهێنێته ناو به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه ، که ڕه‌نگه له پاشه‌ڕۆژدا زیانی ئه‌م کاره‌یان بۆده‌ربکه‌وێت و کاریگه‌ری ئیسلامی سیاسی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگی کوردی دا زیاتر ڕه‌نگ بداته‌وه و که‌به‌مه‌ش کاریگه‌ری سلبی ئیسلامی سیاسی وئادیۆلۆژیای ئیسلامی دژه ئازادی و لیبراڵی له‌سه‌ر تاکه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان داده‌نێت و نه‌وه‌کانی داهاتمان باجه‌که‌ی ده‌ده‌ن...
ئه‌م ڕێکخراوه ئیسلامیانه زۆر به تاکتیکانه کاره‌کانین ده‌که‌ن و هه‌موو هه‌وڵێک ده‌ده‌ن تا دهستهڵاێکی تۆقێنه‌ری ئیسلامی به وێنه‌ی ئێران ، سعوودیه یان تاڵه‌بانی ئه‌فگانستان دروست بکه‌ن ، هه‌ر بۆیه هه‌موو هه‌لێک ده‌قۆزنه‌وه بۆ هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجه‌یان..
بینیمان چۆن هه‌وڵیان دا خۆپیشانده‌کانی ئه‌م دوواییه‌ی کوردستان به چ ئاراسته‌یه‌کدا به‌رن و مه‌یدانی سه‌رای ئازادی و مه‌یدانه‌کانی شار و شارۆچکه‌کانی کوردستانیان کردبووه شوێنی نۆێژکردن و ووتاری ئایینی ، به‌بێ ئه‌وه‌ی گیوگرفتی خه‌ڵک ئاین ونوێژکردن و که‌می مزگه‌وت بێت .
ئیسلامی سیاسی له کوردستانی باشوردا ، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان وه‌ک په‌یژه‌یه‌ک به‌کارده‌هێنت به گه‌یشتن به ئامانجه کاتی و درێژخایه‌نه‌کانی دا.
ئامانجه کاتیه‌کانیان وه‌ک به‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ بخاته سه‌ر ده‌سته‌ڵات و حسابێکیان بۆ بکرێن له‌لایه‌ن ده‌سته‌ڵاته‌وه به دانی ئیمتیازات و به‌شداری کردانیان له ده‌سته‌ڵاتدا..ئامانجه درێژخایهنهکانیشیان تا له‌پاڵ گۆڕان دا پاڵپشتی خه‌ڵک مسۆگه‌ربکه‌ن و له بارودۆخێکی تردا بتوانن ده‌سته‌ڵات بگرنه ده‌ست ...
گۆڕان ده‌بوایه به هیچ شێوه‌یه‌ک خۆی تێکه‌ڵ ئه‌م دوو ڕێکخراوه ئیسلامه نه‌کردایه و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ، من لام وایه ئه‌م دوو ڕێکخراوه ئیسلامیه له ناو ده‌سته‌ڵاتی بارزانی ـ تاڵه‌بانی دا بوونایه زۆر به قازانج ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ خه‌ڵکی کوردستان ، یه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له پاڵ ده‌سته‌ڵاتدا ، ئه‌وه‌نده‌ی ترڕ یسواتر و بێهێزتر ده‌بوون و خه‌ڵکی کوردستان به‌ته‌واوی ماهیه‌تی ڕاسته‌قینه‌یانی بۆ ده‌رده‌که‌وت ، دووهه‌م ، ده‌سته‌ڵات به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌ی پێنه‌ئه‌دان له سنوری خۆیان زیاتر گه‌شه بکه‌ن و سنورێکی بۆ داده‌نان . به‌ڵام ئێستا له‌پاڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان دا ده‌توانن زیاتر گه‌شه بکه‌ن و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌کاربهێنن بۆ گه‌یشتن به مه‌رامه‌کانیان...
هه‌ڵبه‌ته به‌هۆی ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگای کوردی زۆربه‌ی موسڵمانه و هیچ چه‌وسانه‌وه‌یه‌ی ئاینی بوونی نی یه له سه‌ر ئاینی ئیسلام و ئه‌وه‌نده‌ی مزگه‌وت له سایه‌ی ده‌سته‌ڵاتی بارزانی ـ تاڵه‌بانی دا دروستکران ئه‌وه‌نده قوتابخانه و یانه و کتێبخانه دروست نه‌کراون ، هه‌ر بۆیه هیچ زه‌مینه‌یه‌کی مه‌وزووعی نی یه له کوردستاندا بۆ دروستکردنی حیزب و ڕێکخراوی ئیسلامی ، بۆیه ته‌نها هۆیه زاتیهکانن له دروست بوونی ئه‌و ڕێکخراوانه‌دا ئه‌ویش داگیرکه‌رانی کوردستانن ، له پێش هه‌موویانه‌وه ئێران . ئه‌مه سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ی چ پارتی و چ یه‌کێتی ده‌ستیان هه‌بوو له دروستکردن و یارمه‌تی دانی ئه‌و ڕێکخراوه ئیسلامیانه دا له کۆندا له دژی یه‌کتری و هاوسه‌نگی هێزیان دا له ژێر چاودێری و فه‌رمانی ئاغاکانی تاران و ئه‌نقه‌ره‌دا.
گۆڕان له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌یتوانی وه‌ک ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕادیکاڵ ده‌وری خۆیببینێت و که‌وتۆته کۆبوونه‌وه و باسکردنی چاکسازی له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سته‌ڵاته ڕهفتاربهعسهی بارزانی و تاڵه‌بانی ، وه زۆر جار ناتوانێت هه‌ندێک بڕیاری یه‌کلاره‌وه بدات و تووشی چه‌نده‌ها هه‌ڵه‌بوو ، ئه‌مه‌ش به بڕوای من یه‌ک له هۆیه گرنگه‌گان ئه‌وه‌یه که گۆڕان سه‌ربه‌خۆ
نی یه و له ژێر کارگه‌ری ئه‌و دوو ڕێکخراوه ئیسلامیه دان وگۆڕان بێ ئه‌وان ناتوانێت بڕیاری سه‌ربه‌خۆی خۆی بدات ...
بۆیه کارکردن و پشتبه‌شتن به‌و دوو ڕێکخراوه ئیسلامیه ، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له ئامانجه ڕاسته‌قینه‌کانی خۆی دوور ده‌خاته‌وه که ئه‌ویش دامه‌زراندنی کۆمه‌ڵگایه‌ی مه‌ده‌نی و دیموکراسی و عه‌لمانیه که ئه‌ویش خۆی له نه‌مانی ده‌سته‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی بارزانی و تاڵه‌بانی دا ده‌بینێته‌وه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست