بۆ ڤیستیڤاڵهکهی ئێڵی جاف بهرههم ساڵح به پاره 200 کهسی کڕیبوو، که بیکهنه قهڵادۆشکان
Saturday, 07/05/2011, 12:00
سەرچاوەیەكی نزیك لە بەرهەم ساڵح بە كوردستانپۆستی راگەیاند:پاش ئەوەی دوێنی فیستیڤاڵی ئیل بەگی جاف لە ناوچەی قەرداخ بەڕێوەچوو، بەرهەم ساڵح لە ڕێگای دەست و پەیوەندەكانیەوە بە پارە 200 كەسیان بۆ ئامادەكربوو، بۆ ئەوەی كە گەیشتە جێگای فستیڤاڵەكە بیخەنە سەرشان و بە جەپڵە رێزان بیبەن، بۆ ئەوەی بڵێن خەڵكی هەیەو جەماوەری لە گەڵدایە، بەڵام خۆشبەختانە ئەو سینارۆییەشی سەری نەگرتبوو. چونكە ئەو خەڵكەی ئامادەكرابون ئەو كارە بكەن، لە رووی عەشائیریەوە پێیان ناخۆش بوو كە لە بەرچاوی تیرەكانی تری جافدا خۆیان بشكێنن، بۆیە كارەكەیان بە ئەنجام نەگەیاندبوو. سەرچاوەكە وتی: بەرهەم ساڵح بەو كارە كە بە ئهنجام نەگیشتوە زۆر قەڵسبووە و گومانیشی لەچەند بەرپرسێكی یەێكتی كردوە كە لەپشت سهرنهکهوتنی ئەو سینارۆیهدابن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست