کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


هه‌رێم له‌نێوان ياساي دارستان و حه‌زى به‌رپرسان

Sunday, 26/01/2014, 12:00

2018 بینراوە


له‌ دارستان ياسايه‌ك په‌يرِه‌و ده‌كرێ ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌ گه‌وره‌ بچووك ده‌خوات و به‌هێزيش په‌لاماري بێ هێز ده‌دا، رِه‌نگه‌ هه‌ر ئه‌و سيسته‌مه‌يشبێ وايكردبێ هه‌ميشه‌ مه‌ردومه‌ ده‌سترِۆيشتووه‌كان ئه‌و ياسايه‌يان پێ خۆشبێ و حه‌ز به‌لاسايكردنه‌وه‌ى بكه‌ن تا جه‌ور و سته‌م له‌م و له‌و بكه‌ن نه‌خاسمه‌ ئه‌وانه‌ى هيچ دالَده‌ و په‌ناگه‌ و كه‌سانێ شك نابه‌ن هاناي بۆ ببه‌ن و شه‌كواي دلَي خۆيان له‌لاي بكه‌ن.
به‌درێژايي مێژوو كۆيلايه‌تى يه‌ك له‌و ياساگه‌لانه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌وانه‌ى ده‌سه‌لاَتيان هه‌بووه‌ هه‌رده‌م له‌خه‌يالَي ئه‌وه‌دابوونه‌ چۆن خه‌لَك بكه‌نه‌ به‌نده‌ و كۆيله‌ى بن ده‌ستى خۆيان، حالَه‌ته‌كان به‌رِوونى له‌سياسه‌تى سه‌ربازيدا رِه‌نگرِێژ بووه‌، چ لايه‌نێ خۆي به‌خودان له‌شكر و هێزى گه‌وره‌ زانيبێ به‌رده‌وام كه‌لكه‌لَه‌ى ئه‌وه‌يان به‌مێشكدا هاتووه‌ چۆن په‌لاماري ئه‌م و ئه‌و بده‌ن، له‌ته‌ك شه‌رِه‌ جۆراو جۆره‌كانى چاخه‌كان، به‌تايبه‌ت جه‌نگه‌كانى يه‌كه‌م و دووه‌مى جيهان گه‌واهيده‌ري ئه‌و رِاستيه‌ن كێ چه‌كى باش و ئابووريه‌كي تۆكمه‌ و له‌شكرێكي نيزانى هه‌بوايه‌ ده‌ستكه‌وته‌كانى جه‌نگى بۆ خۆي مسۆگه‌ر ده‌كرد، له‌ سياسه‌تدا كه‌سێك براوه‌بێ ئه‌وا چه‌ند زالَمبێ به‌كه‌سێكى ديموكراتخواز و پياوچاك وه‌سف ده‌كرێ و ده‌في مێرخاس و جوامێري بۆ لێ ده‌ده‌ن، خۆ ئه‌وه‌يشي گلَۆلَه‌ى كه‌وتبێته‌ لێژێ كه‌س رِاستى بۆ نه‌بێژيوه‌، هيتله‌ر ئه‌گه‌ر براوه‌ى جه‌نگى دووه‌مى جيهانى بوايه‌ كه‌س به‌ ديكتاتۆر و خۆپه‌رستي ناوزه‌د نه‌ده‌كرد.
له‌ده‌سترِۆيشتووى هه‌ر كه‌سێكدا له‌ناخه‌وه‌ گورگى هار ئه‌وه‌يه‌ ته‌نها خۆي ببينێ و ته‌نها و ته‌نها په‌لاماري ئه‌م و ئه‌و بدات، وه‌كو چۆن سه‌ركرده‌ چاوبرسيه‌كان خه‌لَك به‌بچووكى ده‌بينن وه‌لێ نازانن ئه‌وان تا له‌ برجي عاجدابن ئه‌وانه‌ى خواره‌وه‌ ئه‌وانيش به‌هه‌مان چاو سه‌يري ئه‌و ده‌كه‌ن و ئه‌و به‌بچووكى ده‌بينن.
مرۆڤ زۆر جار حه‌ز ده‌كات ياساي دارستان له‌خۆي به‌رجه‌سته‌ بكات، گه‌وره‌ بچوك بخوا، به‌هێز بێ هێز بچه‌وسێنێته‌وه‌،هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌كانى له‌مه‌رِ خۆيشمان حه‌ز به‌لاسايي كردنه‌وه‌ى ئه‌و ياسايه‌ ده‌كه‌ن، پێيان خۆشه‌ هه‌موو شتێ بۆ ئه‌وان موسه‌يه‌ربێ، پێيان خۆشه‌ خۆيان خاوه‌ن ياسابن و له‌جێ به‌جێكردنيشدا ته‌نها سزاي ياساكان به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ جێ به‌جێ بكرێ كه‌ له‌ژێري ژێره‌وه‌دان و هيچيان به‌ده‌ست نييه‌، ئه‌وه‌ش ده‌ق به‌سه‌ر ئه‌و مرۆڤه‌ به‌ناو مرۆڤانه‌ جێ به‌جێ ده‌بێ كه‌ له‌ناخه‌وه‌ ئاژه‌لَێكى رِووتن و نكۆلَي له‌ئاژه‌لَبوونى خۆيان ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه‌ جگه‌ له‌وه‌ى پێويسته‌ ناخى خۆيان بشۆنه‌وه‌، ده‌روونى خۆيان پاك بكه‌نه‌وه‌ و ببنه‌ مرۆڤي راسته‌قينه‌، ئه‌وانه‌ ده‌بێ درك به‌و رِاستيه‌ بكه‌ن كه‌ ئه‌وان هه‌رچيه‌كبن، هه‌ر رِۆژێ دادێ ببنه‌وه‌ به‌هيچ.
خه‌لَك به‌ئازادى له‌دايك بووه‌ ده‌بێ به‌ئازادى بير بكاته‌وه‌، هه‌رگيز نه‌چێته‌ ژێر باري هيچ هه‌نگاوێ كه‌ مرۆڤ به‌ره‌و به‌ندايه‌تى و چه‌وساندنه‌وه‌ ببات، هه‌لَبه‌ته‌ جياوازى نێوان مرۆڤ و ئاژه‌لَ ته‌نها ياساكانيه‌تى، بۆيه‌ هه‌ر كاتێك مرۆڤ لاسايي ياساكانى دارستانى كرده‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ى له‌ سروشتى مرۆڤايه‌تى خۆي داده‌مالَدرێ، له‌هه‌مان كات ده‌بێته‌ ئاژه‌لَێكى درِنده‌ي رِووت، هه‌ندێ له‌سه‌ركرده‌كانيشمان به‌جۆرێ نقومى ياساكانى دارستان بوونه‌، له‌ناوه‌وه‌ به‌كلَۆجێ باوه‌ريان پێيه‌تى كوشتنى مرۆڤيان لا ئاساييه‌، چه‌وساندنه‌وه‌ و سته‌م و زولَمكردنيان له‌لادا ئاساييه‌، دزي و فزى و به‌كۆيله‌كردنى خه‌لَك و بردنى قوتى من و تۆ ئاساييه‌ و ئه‌وانه‌ هه‌موو شتێ بۆ مانه‌وه‌ى خۆيان ده‌ده‌ن، ئيدى گرينگ نيه‌ خه‌لَكه‌ سڤيل و رِه‌ش و رِووته‌كه‌ چ چاره‌نووسێكى ناديار چاوه‌رِوانى ده‌كات، گرينگ ئه‌وه‌يه‌ ئه‌مان خاوه‌ن ده‌سه‌لاَت و هه‌موو شت هه‌ر خۆيانبن.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)