داخستنى تونێلى دەربەندیخان كێشە بۆ هاووڵاتیان دروست دەكات
Monday, 14/05/2012, 12:00
لە رۆژی 6\5\2012 تونێلى دەربەندیخان كە ڕێگاى سەرەكى نێوان شارى دەربندیخان و سلێمانی و كەلارە كە بە ڕێگایەكى ستراتیجى گرنگى هاتوچۆ دادەنرێت داخراوە بەهۆى ئەوەى لەپشت تونێلەكە رێگاكە چاك دەكرێتەوە لەسەردانێكمدا لەگەڵ كۆمەڵێك هاوڕێم بۆ شوێنى كارەكان بینیم ئەو پرۆژەیە تەنها كورد ووتەنى پینەكردنە واتە پینەى ئەو شوێنانە دەكەن كە خراپ بووە بەڵام بەپێ زانیاریەكان تەنها بڕى 52 ملیۆن دینار بۆ پینەكردنەكە دانراوە كە چاكردنەكەى لەوەى خۆى خراپ ترە كە ماوەیەكى زوو خراپ دەبێتەوە ئەویش بەهۆى دانانى شیشى شەبەكە لەجیاتى شیشى خۆى كە باشترە لەوەى ئێستا بەڵام ئەوەى گرنگە ئەوەیە هاووڵاتیان لەسەر رێگاى شاخ دەرۆن كە جگە لەسەختى رێگاكە مەترسى بۆ ژیانى هاووڵاتیان هەیە و ژینگەى شارەكەى پیس كردووە بەڵام ئەوەى ئێمە بینیمان چەند بەبرسێك بوون بە ئۆتۆمبیلى حكومەت لەو ڕێگایەوە دەهاتن لەگەڵ چەند ئۆتۆمبیلى چەند هاووڵاتێك لەكاتێكدا جێگرى سەرۆكى حكومەت لەرێگاى سەرشاخ رۆیشتووە بەڵام بەرپرسانى شارى دەربەندیخان نایانەوێت لەو ڕێگایە برۆن بە ڕێگاى تونێل دەرۆن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست