له نوێترین ئابروچونی سیاسیی ده‌سه‌ڵات، یادی 25 ساڵه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه به‌شایی و زه‌ماوه‌ند ده‌كاته‌وه
Monday, 18/03/2013, 12:00
جگه له‌و دوو به‌لگه‌یه‌ی كه شه‌ش ملیۆن و حه‌وت سه‌د هه‌زار دۆلار بۆ ٢٤ كاتژمئری یادكردنه‌وه‌ی ٢٥ ساله‌ی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه بلاو بۆیه‌وه ، ئه‌مرۆ له ئابڕوچونئیكی تری سیاسی و ئیداری ئه‌م ده‌سه‌لاته ، به‌پێی ئه‌و به‌لگه ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌كه‌وئ ، كه به‌شێ ، له‌به‌رنامه‌ی یادكردنه‌وه‌كه‌یان ، له‌و پاره خه‌یالیه بۆ شایی و لۆغانی هاوشیوه‌ی زه‌ماوه‌ند بون بووه.
ئه‌م دوو سوكایه‌تییه به‌خه‌لكی كوردستان به گشتی و بنه‌ماله‌ی قوربانیان به‌تایبه‌تی ، درئژكراوه‌ی به‌بچوك سه‌یركردنی كه‌یسیی هه‌له‌بجه و ئه‌نفاله له‌جاو كه‌یسه‌كانی كه‌سیتی و حزبنی خۆیان ، هاوكات هه‌ردوو نمونه نیشان ده‌دات ، پۆلئ هه‌رزه‌كاری سیاسی رئبه‌رایه‌تی ولاتئیكی كاره‌ساتباراوی ئه‌نفال و كیمیابارانی خه‌لكی كوردستان ده‌كه‌ن ، كه‌هه‌موو پرۆژه و یاده‌كان هه‌ر چیه‌ك بن ، له هه‌لپه‌ركێ و به‌هه‌ده‌ردانی پاره‌ی میلله‌ت به‌ناوی ئه‌و یاده بۆ سه‌ردانیكردنی ده‌یان له پیاوه‌كانی ده‌سه‌لات .بۆ ولاتانی ئه‌ورپا . به‌ناوی خه‌باتكردن بۆ دۆسیه‌ی جینۆساید كه‌چی له ئوتئل و خواردنه به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ورپاو مه‌لهاكان ژیان ده‌گوزه‌رئینن ؟ چونكه تا ئیستا ئه‌م ده‌سه‌لاته سه‌رباری خه‌رج كردنی ئه و پاره‌ی خه‌یاڵیه به‌ناو ی به‌جینۆساید ناسینی ئه‌نفال ، كه‌چی هیچ سه‌ركه‌وتنێكیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه ؟ به‌پێچه‌وانه‌وه گروپ و ڕێكخراوی تر ، له‌سه‌ر گیرفانی خۆ ی له سه‌ركه‌وتنی گه‌وره یان له‌سه‌ر كه‌وتن نزیك بۆ‌ته‌وه
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجیشه بچوكترین ره‌خنه‌ی جدی له‌و به‌رپرسانه یان مناله هه‌رزه‌كاره‌كانیان ، بگیرێ . سه‌رباری تاوان و ناپاكیه‌كانیان كه به‌به‌لگه‌وه ئاشكرا ده‌بێ كه‌چی به‌سوكایه‌تی تێده‌گه‌ن و تیرۆر یان ئه‌شكه‌نجه‌ت ده‌ده‌ن ؟
یان لایه‌نێكی ئیسلامی كه قسه‌یه‌ك به په‌یامنێری موسلمانان وترا یان كاریكاتێرێكی له‌سه‌ر دروست كرا له دوری هه‌زاران كیلۆمه‌تردا ، به‌ده‌یان هه‌زار كه س ده‌هێننه سه‌ر شه‌قام !؟ یان دژه ئیسلامیه‌كان له‌سه‌ر فتوای مه‌لایه‌ك چه‌ندین كه‌مپین ده‌كه‌ن ، كه نوترینی مه‌لا مه‌زهه‌ره ، كه سوكایه‌تی به هه‌موو پیرۆزیه‌كی خه‌لك ده‌كات ... هاوكات به‌ناو (نه‌ته‌وه‌یه‌كانی كورد) له‌سه‌ر هه‌لنه‌ستانی موسلمانئ بۆ ئه‌ی ره‌قیب یان گۆرینی سروده‌كه و ئالای كوردستان چه‌ندین كه‌مپینیان ساز كرد ، هه‌وادارانی پ‌ك‌ك له‌سه‌ر بجوكترین هه‌والی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌هه‌موو شار و شارۆچكه‌یه‌ك پرۆتێست ده‌رده‌بڕن ..... ئه‌ی خێره كه‌سی یان لایه‌ن و هه‌لگری ئایدیایه‌ك نیه له‌و نیشتمانه ، پر له سه‌دان ڕیكخراو پارته‌دا ، كه‌مپینی یان ناره‌زایه‌تیه‌ك دژ به‌وهه‌موو سوكایه‌تیه گه‌وره‌ی پارتی و یه‌كێتی به‌گشتی و تاله‌بانی و بارزانی به‌تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر كه‌یسی گه‌لكوژی كورد ده‌ست پئ بكات ، كه جه‌لاد ده‌كه‌نه قوربانی یان دالده‌ی ده‌ده‌ن و ده‌یپارێزن و پله‌ی به‌رزی سیاسی پێ ده‌ده‌ن ، یان گه‌وره‌ترین قوربانیانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ٢٢ساله دۆزه‌خ ژیان ده‌گوزه‌رئینن ، ..... یان تاله‌بانی و بارزانی له‌كه‌یسی داواكردنی سه‌دان سه‌رۆك جاشی تاوانبار به ئه‌نفال ، له‌لایه‌ن دادگای بالای تاوانه‌كانی عێراق ، لێمان ده‌بنه هاوشێوه‌ی لوسی ١٤ فه‌ره‌نسی ، دادگا ویاساكان ده‌خه‌نه ژێر پێلاوه‌كانی خۆیان و ئه و سه‌دان سه‌رۆك جاشه كه ئه‌وان یاسان ،یاساش ئه‌وانه !؟،
ئه‌وه‌ی بۆ من جێگای سه‌رنجه ١٠ سال له‌مه‌وبه‌ر ، له‌كه‌یسی نزار خه‌زره‌جی ره‌وه‌ندی كوردی توانی گه‌وره‌ترین شكستی سیاسی و ئه‌خلاقی توشی به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی بكات ، دواتر له‌ده‌یان كه‌یسی تری وه‌ك ((سولتان هاشم ، تارق ره‌مه‌زان ، وه‌فیق سامه‌رائی ، ٢٥٦ سه‌رۆك جاش ، هادی ساویش و قاسم و عه‌باسی بایزئاغا ، مردنی بریندارانی هه‌له‌بجه و دۆزه‌خ ژیانی بنه‌ماله‌ی قوربانیان ، رۆژ له‌دوای رۆژ ریسوای ئه‌و ده‌سه‌لاته‌یان ده‌كرد و فشار‌و ناره‌زایه‌تیه‌كانیان به‌رفراوانتر ده‌كرد ، كه‌چی دوای ١٠سال ، له‌م هه‌موو به‌ره‌و پێشچونه ، ئه‌وا دوو ساله ، فشار و ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌م كه‌یسه ، دژ به‌و ده‌سه‌لاته له‌بڕی پێشوه‌چون پاشه‌كشه‌ی گه‌وره‌ی به خۆوه بینیوه ؟ یه‌كێک له‌مانه به‌زه‌ماوه‌ند كردنی یادی هه‌له‌بجه و خه‌رج كردنی ٦ ملیۆن ٧٠٠ هه‌زار دۆلاره له ٢٤ كاتژمردا له ژێر یه‌ك خه‌یمه‌دا
ئایا كاتی ئه‌وه دانه‌هاتوه چۆن له‌كۆندا، له‌سه‌ر وشه‌ی شه‌هیدانی سوتفه چنار سعه‌د رسوا كرا ، تا داوای لێبوردنی كرد ، هاوشیوه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه هه‌لمه‌ت دژ به سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری شه‌هیدان به‌رپا بكرێ ، یان درێژه به‌و بێ ده‌نگیه ده‌ده‌ن ، كه‌شه‌رمه‌زاری مێژوو روفاته‌كان و ژن و مناڵ و قوربانیاكانیان ده‌بن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست