کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕەخنە بە زمانى گوڵ یان چەكوش

Friday, 26/11/2010, 12:00


هەر كات دەسەڵات شواراكانى بە دەرورى خۆیدا دروست كرد و پێ ى وابوو خەڵك دوژمنى ئەون , هەر كات دەسەڵات لە بەرامبەر هاوڵاتیدا خۆى بە بەخیۆكەر زانى و لە بەرامبەردا داواى كۆیلە بوونى لێكرد, هەر كات پێى وابوو لە ئەزلەوە دەسەڵاتى پێ دراوە و دەبێت كوڕاو كوڕ بێت ئەو كات دەبێت لە بەرامبەر هەموو كۆنكرێت بونێكدا چەكوشەكان بكەونە كار هەرچەندە ئەو داواى زمانى گوڵ بكات شروشتى ئەم جۆرە بیر كردنەوانە هەر چەكوش دروست دەكات خۆ ئەگەر دەسەڵاتێك سروشتى تەندروست بونى خۆى وەر بگرێ ئالیەتى دەسەڵات دەستاو دەست كردن بێت میكانیزمى حكومى هەڵبژاردن گۆڕین بێت لە حزبێكەوە بۆ حزبێكى تر لەم چوارچێوەشدا تاك بزانێ ماف و ئەركى چییە ئەوا ئەو كات دەسەڵات سروشتى ئاو وەردەگرێت پێویستمان بە زمانى گوڵ هەیە هەر كات دەسەڵات دەمامكەكانى فڕێ داو چوە بەردەم ئاوێنەكانى ڕەخنەوە بۆ بینینى ڕووى هەقیقى خۆى ئەوا سروشتى ئەم بیركردنەوە ڕەخنە بە زمانى گوڵ دروست دەكات , بەڵام ئەوە ئەركى چەكوشە كە دەدا بەسەر مێزى دادى دەسەڵاتداو ناچارى دەكات ببێت بەئاو و كۆنكرێتەكان بشكێنێ , ئێمە لە هەرێمى كوردستاندا تا ئێستا نە ئیدارەكى تەندروست و نە دادگایەكى سەربەخۆ و نە هەڵبژاردنێكى پاك و نە تاكێكى ئازادمان هەیە ئایا دەبێت ڕەخنە بە زمانى گوڵ بێت یان چەكوش...؟ دەسەڵاتێك گاڵتەى بە دەرئەنجامى هەڵبژاردن بێت و پێشتر دەزانێ كە خۆى براوەى یەكەمە كەلتورى ساختەكارى بكاتە دیاردەى كۆمەڵایەتى و شەرعیەتى پێ بدات ئەو كات ئیشى چەكوشە بتوانێ نەهێڵێت كۆمەڵگا ئیفلیج بێت لە سایەى بیر كردنەوەیەكى كۆنكرێتیانەدا ئەوە كارى چەكوشە كە ژمارەى داهات و كۆى بێ بكیەكان بشكێنێ ئێمە پێویستیمان بە هەردوو زمانەكە هەیە كە گشتینە ئاو بەزمانى گوڵ دەدوێین كە گەشتینە كۆنكرێت بە زمانى چەكوش دەدوێین.. 20 ساڵە لە ژێر كۆمەڵێك دروشمدا بەزمانى گوڵ هاوڵاتى ڕەخنەى دەگرت 20 ساڵە دروشمەكان بونە كۆمیدیایەك و خاڵى خاڵى بونەوە لە هەقیقەتى خۆیان 20 ساڵە دەسەڵات حاشا لە ئاوێنەكان دەكات خۆى وەك بەفر نمایش دەكات و لە ئاوێنەكاندا ڕەش .. خۆى وەك فریشتە نمایش دەكات و لە ئاوێنەكاندا جەلاد.. خۆى وەك زەمینەسازى ئازادى نیشان دەدات و ئازادى لە پشتى كەوالیسەوە سەردەبڕێ , ئەم دەسەڵاتە ئێستە لە بەردەم گوڵ و چەكوشدایە هەركات توانى واز لە پاوانكردنى سەراپاى جەستەى كۆمەڵگا بێنێت ببێتە باخچە بازمانى گوڵ كار بكات خۆ ئەگەر هەر كۆنكرێت بێت ئەوا كارى گوڵ نییە گفتوگۆ لەگەڵ كۆنكرێت بكات هەركات بونە باخچە ئەوە كارى چەكوش نییە گفتوگۆ لەگەڵ باخچەو ئاو بكات .

ئێستە لەم هەرێمەدا دەسەڵات گرێ بەستى دور خایەنى لەگەڵ چیمەنتۆ و ئاسن مۆركردوە دەیەوێ ئەو خانوانە دروست بكات كە بێ دەرگان كە بێ پەنجەرەن ئەیەوێ لە ڕێگەى پارە و ساختەكاریەوە سەراپاى دەسەڵاتەكان چیمەنتۆ ڕێژ بكات ..لەم دارستانەدا جگە لە بەشى شێر هەموو بەشەكان بۆخۆى و ئەوانى تر بۆ دۆزەخ ئیتر چەكوشەكان وەك بەرپرسیاریەتى وەك ئەركى خۆى دەكەوێتە كار ,هەركات دەسەڵات بوە گوێ ئەو كات قسە دەكەین هەركات چاوى هەبوو خۆمانى پێ نیشان دەدەین هەركات قاچى هەبوو ڕێگاكانى پێ نیشان دەدەین هەركات بە زمانى باخچە كارى كرد هەموو زمانەكان دەبنە گوڵ خۆ ئەگەر ئەمانەى نەكرد و وازى لەو گرێبەستەى خۆى و چیمەنتۆ نەهێنا كوێر و كەڕ و بێ قاچ بوو ئەوا هەموومان دەبینە چەكوش.

[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە