ســـه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره بۆ شه‌رم ده‌کات ڕاستیه‌کان بڵێت،،؟؟!
Wednesday, 12/08/2009, 12:00
له هه‌موو شوێنێکی ئه‌م جیهانه ، مرۆڤه‌کان هه‌ڵه‌ده‌که‌ن و جا له هه‌ر پله‌و پاییه‌یه‌ک دا بن، وه مرۆڤی زانا ئه‌و که‌سه‌یه که دان به‌هه‌ڵه‌که‌یدا بنێت و هه‌وڵبدات بۆ چاککردنه‌وه‌ی و وه هه‌ڵه‌ی که‌سانی تر دووباره نه‌کاته‌وه، به‌ڵام له‌و هه‌رێمه مرۆڤه‌کان هه‌ڵه‌ده‌که‌ن و که‌سانێک هه‌ن پێیان ده‌ڵێن که ئه‌و کاره‌تان هه‌ڵه‌یه و هه‌وڵی دووباره کردنه‌وه‌ی مه‌ده‌ن، وه ئه‌و کاره‌تان با‌شه ده‌ستتان خۆش، به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری.
هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌م حکومه‌ته‌ی کوردستان له ماوه‌ی 18 ساڵی ته‌مه‌نیدا ئه‌وه‌نده‌ی کاری خراپی کردووه ، نیوه‌ی ئه‌وه کاری باشی نه‌کردووه، له کاره خراپه‌کانی ئه‌و حکومه‌ته:
دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ساڵی 1992 ، ده‌مه‌زراندنی یه‌که‌م حکومه‌تی هه‌رێم، ده‌ستیاندایه دزینی داهاتی ئه‌م خه‌ڵکه له گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل ده‌ستی پێ‌کرد.
وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی داهاته‌که‌ی ئه‌و گومرگه که‌وتنه هه‌ڵگیرساندنی قێزه‌ونترین شه‌ڕ که شه‌ری براکوژی بوو،له ساڵی 1994.
وه ده‌ربه‌ده‌رکردنی سه‌دان خێزان له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کتر و تێکدانی شیرازه‌ی ژیانیان.
وه به‌کوشت دانی هه‌زاران لاوی ئه‌و ووڵاته له پێناو ئامانجێکی نادیار و تایبه‌تی که‌سه‌کان.
هه‌وڵدان بۆ هه‌ژارکردنی خه‌ڵک تاکو به ئاسانی بتوانن خه‌ڵک له خۆیان کۆبکه‌نه‌وه، به‌کاریان بێنن بۆ ئامانجه گڵاوه‌کانی خۆیان.
هه‌وڵنه‌دان بۆ بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری ئه‌و هه‌رێمه به‌و پاره‌و داهاته‌ی که له گومرگه‌کانی ئیبراهیم خه‌لیل و مه‌رزی حاجی ئۆمه‌ران و باشماغ و ،،،،هتد ، وه‌ریان ده‌گرت که به ئاسانی ده‌یانتوانی ئه‌و کاره بکه‌ن.
وه چاندنی تۆوی دووبه‌ره‌کی له نێوان تاکه‌کانی کۆمه‌ڵی کوردی ، به‌وه‌ی که یه‌کتر قه‌بووڵ نه‌که‌ن ، ته‌نها چاویان له پارێزگاری کردنی حیزبایه‌تی خۆیان بێت، که ئه‌مه‌ش ئاسه‌وارێکی یه‌کجار زۆی جێهێشتووه له‌سه‌ر تاکی کورد.
وه چاندنی ڕا ڕایی له ناو تووێژی کارای کۆمه‌ڵگا ،که ئه‌ویش گه‌نجانن ، بوون به قوربانی ئه‌و ئامانجه پیسه‌ی سه‌رانی کورد له‌و هه‌رێمه‌دا.
وه چه‌نده‌ها کاری خڕاپی تر، که تا ئێستاش بیری لێده‌که‌یته‌وه تف ده‌که‌ی له کوردبوونت.
وه کاره باشه‌کانیش جێگای ده‌ستخۆشی بێت، به‌ر قه‌رار کردنی ئاسای و ئارامی له‌و هه‌رێمه له چاو ناوچه‌کانی تری عێراق، هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵگا تێڕوانینێکی زۆر خه‌راپی هه‌یه له به‌رمبه‌ر ئاسایش و پۆلیس و هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ،چونکه بوون به جێ به جێکاری ئامانجی سه‌رانی کورد له تێکدانی شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگا ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به ئازادانه کار بکه‌ن جێگه‌ی ده‌ست خۆشییه.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ باسی بکه‌م ئه‌و هه‌موو کێشه وگرفته‌یه که یه‌کێتی پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، وه ئه‌و هه‌موو که‌م و کوڕیانه‌ی که هه‌یه له سیسته‌می حوکم و سیسته‌می حیزب ، وه زۆر له ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی دانی پێداده‌نێن و به گه‌شبینیه‌وه باس لێوه ده‌که‌ن ، به‌ڵام هه‌ندێک له‌وانه که‌سانی تر تۆمه‌تبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی ده‌ستیان هه‌بووه له درووست کردنی ئه‌م بارودۆخه‌ی که یه‌کێتی تێیکه‌وتووه، وه له چاوپێکه‌وتنێکی سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌دا ،که ڕووداو له‌گه‌ڵی سازیداوه، ده‌ڵیت: ئیداره‌ی سلێمانی به‌ده‌ست یه‌کێتیه‌وه نه‌بووه، که‌سانی تر ئیداره‌ی ئه‌م شاره‌یان کردووه، که به‌خۆت ده‌زانی کێن.
مه‌به‌ستی ئه‌ندامان و کادرانی لیستی گۆڕانه، که ئیداره‌ی ئه‌وێیان کردووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت که یه‌کێتی گه‌وره‌ترین شکستی هێنا له‌و سنووره‌دا، وه ئه‌وه‌ی جێگه‌یداخه مام جه‌لال له زاری قوبادی کوڕیه‌وه ده‌ڵێت: زۆر دڵته‌نگه به‌وه‌ی که ڕوویداوه ، وه داوای لێکۆلینه‌وه‌ی کردووه، وه د. به‌رهه‌م ئه‌حمه‌دیش ووتی: ئێمه تووشی شۆک بووین به‌و ئه‌نجامه‌ی که لیستی گۆڕان هێناویه‌تی، که‌چی کاک سه‌عدی زۆر پێی شه‌رمه باسی ئه‌و شکه‌سته بکات و ده‌یه‌وێت بیخاته ئه‌ستۆی کادرانی گۆڕان و خۆیانی لێ بێبه‌ری بکه‌ن ، وه‌کو چۆن له دوای یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو ئیداره و پێکهێنانی کابینه‌ی یه‌کگرتوو، کاک مه‌سعود له په‌رله‌مان له به‌رده‌م ئه‌ندامان و میوانان و خه‌ڵکی کوردستان و جیهان ووتی : ئه‌گه‌ر دادگایه‌کی عادیلانه هه‌بێت ، ئه‌وا من و جه‌نابی مام جه‌لال بێ‌تاوان ده‌رده‌چین له ئه‌نجامی شه‌ڕی ناوه‌خۆی کوردستان، ئه‌ویش ده‌یه‌وێت ، ئه‌و هه‌موو کاره‌ی که ئه‌وان ئه‌نجامیان داوه بیخه‌نه ئه‌ستۆی گۆڕان و کادره‌کانی.
وه به نا ڕاسته‌وخۆ هه‌موو ئه‌و کێشه و گرفتانه‌ی که یه‌کێتی تووشی هاتووه، ده‌ڵێت: دیره کێ ده‌یویست به‌و ده‌رده بچێت؟؟! چونکه مام جه‌لال ووتی: چوونم بۆ به‌غداد وای کرد که یه‌کێتی به‌و ده‌رده بچێت،
ده‌ی کاک سه‌عدی ئێوه بۆ لێده‌گه‌ڕان مام جه‌لال بچێت بۆ به‌غداد ئه‌گه‌ر ده‌تانزانی ئه‌وانه به پیلان کارده‌که‌ن؟! ئه‌ی ئه‌گه‌ر وایه بۆ ئێستا لێده‌گه‌ڕێن خۆی کاندید بکاته‌وه بۆ ئه‌و پۆسته؟
هه‌ر ئێوه بوون که ده‌تانگووت: جه‌نابی مام جه‌لال بووه به کۆڵه‌گه‌ی ته‌وافق و ئاشته‌وایی له وێراقی فیدڕالدا، هاوسه‌نگی هاوکێشه‌ی سیاسی ڕاگرتووه و بووه به موسای کازم بۆ پێکهێنانه‌وه‌ی هه‌ردوو مه‌زهه‌بی سوننه و شیعه،
وه ئێستاش که ئه‌و شکسته‌تان خواردووه ، له هه‌ڵه‌ی خۆتانه‌وه بووه، خۆتان به‌ر پرسیارن له تێکدان و ده‌رکردن و نانبڕین و ،،،،هتد، ئه‌ندامانی یه‌کێتی، وه ئه‌رسه‌لان باییز و ئازاد جوندیانی و مه‌حمود سه‌نگاوی و مه‌لا به‌ختیار و،،،هتد ، تاوانباری یه‌که‌من له پچراندن و لێکترازاندنی ڕیزه‌کانی یه‌کێتی،داننان به هه‌ڵه جێگای شه‌رم نیه ، هه‌وڵدان بۆ به‌رده‌وامی له‌سه‌ر هه‌ڵه شه‌رمه کاک سه‌عدی .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست