ده‌نگ مه‌ده به لیستیی کوردستانیی
Saturday, 27/06/2009, 12:00
لیستیی کوردستانی، نه لیستیی کوردستانییه و نه بۆ کوردیشه! ڕابه‌رانی ئه‌و لیسته هه‌میشه به پێچه‌وانه‌ی خواست و ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد و خاکی کوردستانه‌وه کاریان کردووه!
لیستیی کوردستانی، لیستی دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا و ناکوردبهچهیه، به‌و مانایه‌ی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه له خزمه‌ت خواستی ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کانی کوردستاندا کاریان کردووه.
سه‌رکه‌وتنی لیستیی کوردستانی به‌رده‌وامبوونه به‌و مێژووه‌ی، که هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی خیانه‌تکاریی کوردی، له ماوه‌ی 19 ساڵی ڕابردوویاندا کردوویانه.
لیستیی کوردستانی ته‌واوکه‌ریی ئه‌و هه‌موو ناپاکیی، دزیی و خیانه‌تانه‌یه، که دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا کردوویانه و ده‌یانه‌وێ له چوار ساڵی داهاتوودا ته‌واوی بکه‌ن، ئه‌ویش ته‌عریبکردنی کوردستان و داگیرکردنی هه‌موو سه‌رمایه و خاک و زه‌وی هاوڵاتیانی کورده، تا ئه‌و کورده‌ی که ده‌مێنێته‌وه ببێته کرێچی له خاک و وڵاتی خۆید.
ده‌نگ مه‌ده به‌و لیسته.
ده‌نگدان به‌و لیسته دەنگدانە بە سەرمای پۆڵ و تەختەی قوتابخانەكان، كە جگەرگۆشەكانی ئەم میللەتە ستەمدیدەیە، هەر لە منداڵییەوە، بە سەریهوه هه‌ڵده‌له‌رزن و پهڵههەوری قوڕسی خەم و خەفەت بە سەر دڵیانەوە دەنیشێ.
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە گریانی مناڵانی برسی، بێ‌ناز و هەتیوی هەمیشە خەودیدە بە باخچە، یاری، خواردن و پایسكل.
(ئایا ده‌زانی، که پێش سێ مانگ پۆلیسێك لە هەولێر خۆی سوتاند، چونكە چەندین ساڵ توانای نه‌بوو، نەیتوانی حه‌زی مناڵەكەی بهێنێتەدی، ئه‌ویش تەنها کڕینی پایسكلێك بوو؟!
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە قاقای پێكەنینی لێپرسراوه هه‌وسباز و ناوگهڵئاڵۆشهکان، که لە كاتی ڕابواردن، خواردن و خواردنەوەی گرانبەهای هوتێل، ڤیللا و ڕیستورانه گرانبه‌هاکانیان، له توركیا، ئێران، ئه‌وروپا و دونیا پێی ڕاده‌بوێرن؟
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە شەوە سوورەكانی لێپرسراو و كار بەدەستانی دەسەڵاتی گەندەڵ، که لە قاتی پێنج، شەش، حەفتی شیراتۆن، هوتێلەكانی خەلیج، توركیا، ئوردن، سوریا و ئه‌وروپا، ڕاده‌بوێرن؟
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە مناڵانی لێپرسراوان، كە لە پایتەخت و شارەكانی دونیا، به پاره‌ی دزراوی باوکه به‌رپرس و سه‌رکرده‌کانیان وه‌ریده‌گرن، هه‌روه‌ها به‌و سەروەت و سامانه‌ی گەلی كورد، که بۆ ڕابواردن، زەوق، كەیف، سەفای خۆیان خه‌رجی دەكەن. منداڵی به‌رپرسه و سه‌رکرده‌کان ئه‌مڕۆ به پارە و پولی میللەتی كوردستان هه‌موو شتێکیان بۆ دابین کراوه و به‌و پاره زۆره‌ی له به‌ر ده‌ستیاندا ڕژاوه، دەیدەن بە مارسیدس و بی ئێم دەبلیو و كچە جوانەكانی تێدههاون و شه‌وی سووریا‌ن له‌گه‌ڵدا ده‌به‌نه سه‌ر..
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە بوغز و كینەی ئەم دوو حیزبە، كە بۆ نەمانی یەكتر چەندین ساڵ كوردستانیان پێ سووتاند و كاولیان كرد ، خوێنی هەزارانیان ڕشت و برسیەتیان بڵاو كردەوە، كوردستانیان كردە مەیدانی ڕمبازی تانك، تۆپی ڕژێمی بەعس، ڕژێمی ئێران و ڕژێمی توركیا.
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بەئەتككردنی شەرەفی ئەو كچە كوردانەی، که لە بەر هەژاریی و برسێتیی خێزانەكانیان، یان لە بەر ئه‌نفال و نەمانی كەسوكاریان، به‌رپرسه‌کان ناچاریان ده‌کردن له‌شی خۆیان بفرۆشن و ئه‌و به‌رپرسه بێ ئابڕووانه هەوڵیان ده‌دا بۆ دەستدرێژی كردنە ؟
ئایا ماڵی خانزادتان لە بیرە؟ لە بیرتانە دام‌و دەزگای دەسەڵات و میدیای كوردی چه‌ند کاره‌ساتیی ده‌ستدرێژی ئه‌م بهرپرسانهیان تۆمار ده‌کرد؟ له بیرتانه چۆن ئه‌م به‌رپرسانه، ژن و کچه‌کانی ماڵی خانزادیان ده‌برد و شه‌ره‌فی ئه‌وانه‌یان تێدا هه‌تک ده‌کرد؟
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە زیندانییەكانی سلێمانی، هەولێر و ئاكرێ، كە هەزاران لاو گەنجی كوردی تیادا فەوتێنرا، هەزاران هاوار و ئاهو ناڵەی گەنجی كوردی تێدا كپ كرا، پاشانیش لە دەزگا نێو دەوڵەتیەكانی وەك هیومان ڕایتس وۆچ، مافی مرۆڤ، خاچی سوور، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و یەكێتی ئه‌وروپا، ناو و دەنگی گەلەكەمانی پێ زڕا؟
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە دزینی بودجەی كوردستان و ڕێدان بە چەند كەسی نەفام، خۆفرۆش و نیشتمانفرۆش و داوێنپیس، كە ملیۆنان، ملیاران دۆلار و دیناری خەڵكی پێ ببەنە بانكە نهێنیەكانی ده‌ره‌وه، بێ گوێدانه میلله‌ت، پاشە ڕۆژی خۆیانی پێ دابین بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پاش به‌جێهێشتنی کوردستان، چاره‌نووسی ڕه‌شی میلله‌ته‌که‌مان بده‌نه ده‌ست دواڕۆژ و ئه‌مانیش به خۆشییه‌وه پاڵی لێ بده‌نه‌وه؟
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە كۆشك و تەلارە ڕازاوەكانی هاوینە هەواری سەڵاحەددین، سەری ڕەش، شەقڵاوە، سەرچنار، سلێمانی، دهۆك و شوێنەكانی تر. دەنگدانە بەم ناپاکانه به‌و ڤیللا و باخچەی گەورەی سەر ڕێگا و بانەكانی هاوینە هەوارەكان.
ده‌نگدان به لیستیی کوردستانی، ده‌نگدانه به ناکوردستانیی، دەنگدانە بە قاچاغچییەکان، که لە ئێران، بە تومەن جاشهیهتییان دەكرد و زۆربەی هەرە زۆری تەقەكانیان (وەك ئەوەی سەرۆكەكەیان پێی دەنازێ) دژ بە كورد خۆی بووە، لە هەفتاكانەوە تا ئەم ساڵانەی هەنوكە، که هه‌موو کوردیان بە شەڕی کوردکوشتن سه‌رقاڵ ده‌کرد؟
ئەوانەی تەقەی ڕاستەقینەیان كرد بۆ كوردستان، ئه‌و شه‌هید و که‌سه هه‌ژارانه‌ن، که ماڵ و منداڵه‌کانیان هه‌ژار، په‌ککه‌وته و بێوەژن که‌وتوون، هەتیوەكانیان لە بەر بێ نازی و بێ خزمەتگوزاری دەناڵێنن (ئایا پرسیوتانە ئاخۆ دایک، ژن و که‌سوکاری مامه ڕیشه گوزه‌رانی چۆنه؟ به‌راوردتان کردووه له‌گه‌ڵ ژیانی که‌سوکاری ته‌حسین شاوهیش، قادر فه‌ره‌ج و ئه‌وانی تر؟)
ئەوانەی هێشتا لە ژیاندا ماون، حەسرەت بۆ تەمەنێكی بە فیڕۆ چوو دەخۆن، كە كردیانە قوربانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رپرسه نێو گەڵ و دهستپیسانه له به‌رهه‌مه‌که‌ی بخۆن و ئه‌و دز، جەردە و جاهیله هه‌وه‌سبازانه ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، ئه‌وانه‌ی که گەل و نیشتمانیان فرۆشت؟
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە سەدان ڤیللای ناوچەی فلۆریای ئیستەنبولی ئوروپی، كە خاوەنەكانیان سەرانی ئەم حزبەن.
ده‌نگدان به‌م لیسته دەنگدانە بە سەدان ڤیللا، هوتێل، خانوو، كارگەی نێو ئێران، توركیا، ئه‌وروپا و ئەمریكا كە بە پارەی دزراوی میللەتی كورد دروستكراون و بۆ بەرژەوەندی چینێكی چه‌ته، كە ئه‌مڕۆش بۆ خۆیان بوونه‌تە دیلیی ڕژێمەكانی دژ بە كورد لە تەهران، ئەنقەرە، چونكە بەرژەوەندیەكانیان که‌وتۆته ژێر دەستی دوژمنانی کورد.
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە گوڕستانی دەریای ئێجەی نێوان توركیا و یۆنان، كە سەدان و هەزاران لاوی تازە پێگەیشتووی میللەتەكەمان بە خنكاوی لە ژێر ئاودا ماونه‌ته‌وه و تا ئیستا لێشیان نه‌پرسیونه‌ته‌وه. ئەو لاشانه لاشه‌ی ئه‌و گەنج و لاوانەن، که لە دەست برسێتی، شەڕی سەپێنراوی پارتی و یەكێتی، لە دەستی گەندەڵیی، هه‌ڵاتن و كوردستانیان جێهێشت، بۆ ئه‌وروپا ڕایان‌كرد.
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە به‌و چەپڵە لێدانە بۆ ئەو خانەوادە هەژارانەی تۆبزاوە، كەسنەزان و سەرجەم شار‌و شارۆچكەكانی كوردستان، که لە سەرما ڕەق بوونەوە (ئایا له بیرتانە چەندین خێزان و منداڵ لە زستانی پێراردا لە تۆبزاوە و كەسنەزان لە سەرمادا ڕەق بوونەوە؟)
دەنگدان بەم لیستە، چەپڵە لێدانی بێ ئابڕوییە بۆ ئەو ژن، پیاوانەی لە دەست هەژاری، نەبوونی، بەخۆکووشتن و خۆسوتاندن كۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا (ئایا لە بیرتانە هەفتەنامەی میدیا، ڕووداو، ئاوێنە، هاوڵاتی و ... هتد چەندین جار بە وێنە، ناوی خۆ كوژەكانی دەستی هەژاری بڵاوكردەوە؟)
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە نەخوێندەواریی، جەهل، بڕوانامەی ساخته‌ی به‌رپرسه‌کان، مناڵ، خزم و دار‌و دەستەكانیان، كە بە لێشاو لە زانكۆكانی كوردستان بە فرت و فێڵ وه‌ریده‌گرن، ئێستا ئه‌م دکتۆره ساخته‌کارانه بە مێشكێكی بۆشه‌وه دەستیان گرتووە بە سەر زانكۆ، خوێندگا و تەواویی دام و دەزگاكاندا، ئا ئه‌م نه‌زانانه ئه‌مڕۆ میللەت به‌ڕێوه ده‌به‌ن، لە كاتێكدا ساڵانێكی دوور و درێژ ئه‌م که‌لله سووره بۆشانه لە ئێران پاڵیان دابویەوە بێ ئەوەی بتوانن خوێندنی ئاماده‌ییش ته‌واو بکه‌ن و لە زانكۆكانی ئەوێ بڕوانامه‌یه‌ک وه‌ربگرن، چونكە هەمیشە لە نێو بیابانی نەفامیدا خەریكی یەكتر كوشتن و داوێنپیسی بوون (تكایە دیمانەی حاكم شۆڕش بخوێننەوە لە گەڵ گۆڤاری هەڵبوون).
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بەو نرخە خەیاڵیەی بەرمیلی نەوتی سپی كە لە بازاڕی جیهان 1 دۆلار ناكات و لە زستانی كوردستان نرخەكەی دەگاتە 250 دۆلار.
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە خواردنی ژەهراوی توركیا، ئێران و سوریا، كە لە ڕێگای بازرگانە به‌رپرسه‌کانی ئەم دوو حزبە بۆ ئێمەی ڕەوانە دەكەن و هەزاران نەخۆشی و په‌تا سه‌رتاپای کوردستانی ته‌نیوه‌ته‌وه.
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بەو دەرمانە ئێكسپایەر و تەزویرانەی پڕه لە نەخۆشی، كە دوژمنان و مافیای جیهانی سێیەم بەرهەمی دێنن، بازرگانانی ویژدان فرۆش بە نرخێكی گران بە گەلەكەمانی دەفرۆشنه‌وه.
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە درێژ بوونەوەی خەم، ئازار و خەفەتی ڕۆژانەی گەلی كوردستان: بەرتیل، واسیتە، تۆز و خۆڵی هاوینان، قوڕ و چڵپاوی زستانان، نەبوونی ئاو، كارەبا و سووتەمەنی.
دەنگدان بەم لیستە، چەپڵە لێدانە بۆ ئەو دزانەی بە ملیاران دۆلاریان دزی و، گومرگەكەی ئیبڕاهیم خەلیل، ته‌نانه‌ت یارمەتی وڵاتانی ڕۆژئاواش دهچووە گیرفانەكانی ئه‌م سه‌رکرده و به‌رپرسانه‌وه، كەچی تا ئه‌مڕۆش 18 ساڵە نەیانتوانیوە كارەبا و ئاوتان بۆ دابین بكەن
ئەی گەلی ستەمدیدە ... دەنگدان بەم لیستە، شەرعیەتدانە بە دزینی شۆڤڵ، گرێدەر، عەمودی كارەبا، سەددی بێخمە، كارگەكانی هەولێر و سلێمانی، كە به‌رپرسه‌کانی پارتی و یەكێتی لە ساڵی 1991 ەوە، بە ئێران و توركیایان فرۆشت، پارەكانیان خستە گیرفانەكانیانەوە.
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە 42 وەزارەتی گەندەڵی پڕ و پوچی دز و جەردە، لە كاتێكدا گەلی هەژار و ستەمدیدە تا ئێستاش به ده‌ست هه‌ژاریی و نه‌دارییه‌وه دەناڵێنێ.
دەنگدان بەم لیستە دەنگدانە بە تیرۆر، بە داپڵۆسین، زوڵم، دزیی، داوێنپیسی، گەل و خاک و نیشتمان لە ناوبردن.
دەنگدان بەم لیستە، ده‌نگدانه به قاقای پێكەنینی جەستەی ئەو لاوە تازە پێگەیشتوەی، که بە دەستی پاساوانه شەهوەتبازەكانی دەسەڵات، تیرۆر کران و لە هەڵەبجە كوژران، لە كاتێكدا ئه‌و لاوانه دەنگی برسیەتی و ناڕەزاییان بەرز دەكردەوە.
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە سەر و سمێڵی سپی بوو و سوتاوی پیریەتی و فرت و فێڵی جاشایەتی، ئەوان به‌رپرسانه، بە بۆیاغی ڕەشی درۆی خۆ جوانكردن هەڵوەدای شەهوەتی پێدەكەن و قەڕەپەستانەی شان بە شانانێی لە گەڵ گەنجانی تازە پێ گەیشتوو پێدەكەن: مەحرومكردنی گەنجان و هەژاركردنی میللەت، بۆ ئەوەی گەنج زەلیل و داماو بێ، كچەكانیش بۆ زگ تێر كردن، چاویان لە چەرمە تەقیوەكەی نێو گەڵی مەسوولە بە ساڵاچوەكان بێ.
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە ساڵانی خیانەت و خیانەتكاری، ڕاكێشانی سوپای عێراق، توركیا و ئێران بۆ ناو كوردستان.
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە گەڕاندنەوەی گەلی كورد بەرەو دیواخانی ئاغا‌كان وخێڵەكی و دواكەوتن، كە پارتی و یەكێتی مانگانەیان بۆ بڕیونەتەوە، بۆ كڕینی ویژدانیان و پەرە پێدان بە تەمبەڵی، مشەخۆری، خێڵەكیەتی و تائیفەگەریی.
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە مۆنیكا و خانوە جوانەكانی مەسوولەكان و دار و دەستەكانیان، كە بە خوێن، گۆشت و ئارەقی نێوچەوانی كورد و كوردستان بەسەریەكەوە به‌رزیان کردۆته‌وه.
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە مردن، دەنگدانە بە دریژبوونەوەی خەم و خەفەت، ئازار و نەبوونی.
دەنگدانە بە دواخستنی كوردستان لە میانەی پیشكەوتنی گەلان.
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بەو ورگ زله‌ی، که لە ناو ماڵی دوژمن‌دا، زەلیل و زەبونانه، وەك كۆیلەیەكی بێزراو گوتی: كوردستان خەونی نێو قەسیدەی شاعیرانە.
دەنگدان بەم لیستە، دەنگدانە بە مەسعود بارزانی، ئه‌و سه‌رکرده درۆزنه‌ی، كە لە شەڕی پارتی و یەكێتی دەیگوت: ئەم دەستەم دەبڕم گەر جارێكی تر تۆقەی پێبكەم لە گەڵ جەلال تاڵەبانی، پاش وەستانی شەڕیش گوتی: ئەو شەڕانه‌ی له نێوانماندا ڕوویان دا، ئێمه بێ تاوانین!
له کۆتاییدا دەنگدان بەم لیستە، تفێکی گەورەیە مێژوو بەرەو ڕووی نەوەكانی داهاتوو ده‌یکات، تفكردنێكی گەورەیە بۆ نێو چەوانی ئایندەی كوردستان!
هاونیشتمانیانی بەڕێز و خۆشەویست .... كاتێك دەچنە سەر سندوقی دەنگدان، تەنها بیر لە بەرژەوەندی خۆتان، مناڵەكانتان، شار و نیشتمانەكەتان بكەنەوە.هاوڵاتی هۆشیار و ژیر، لە كاتی دەنگدان بیر لە برسی، هەژار و بێ دەرامەتەكانی گەلەكەمان بكه‌ره‌وه. بیر لە ڕۆژانی نەهامەتی بكەرهوه. كە بەدەست ئەم دز و جەردانەوه 19 ساڵه پێوه‌ی ده‌ناڵێنیت. بیر لە شەوە تاریكەكان بكەرهوه، که بێ كارەبا و بێ ئاو. بیر لە كۆشك، تەلار و ڤیللا جوانەكانی به‌رپرسه دزەكانی پارتی و یەكێتی بكەرهوه. بیر لە ئایندەی خۆت، ئایندهی خێزان و شار و گەل و نیشتمانەكەت بكەرهوه.لە كاتی مۆسیقای به‌جۆش و حەماسی تەلەفزیۆن، ڕادیۆ و وتاری پڕ لە درۆی به‌رپرسه‌کان مه‌که‌ره‌وه، عەقڵی خۆت لە دەست مەدە و پاشه‌ڕۆژی ماڵ و منداڵه‌کانت لە بیر بێدەنگت مەدۆڕێنە، دەنگت مەدە بە ئازار و مردنێكی تر بۆ چەند ساڵی داهاتوو.خۆت لە بیر مەكە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست