کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەکێتی بەرەو کوێ ؟..

Monday, 30/09/2013, 12:00






ئەمرۆ و دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی ناوەندی کە تیایدا چەند بڕیارێکی گرنگ دراوە لەوانە کە بەخاڵێکی سەرەکی ئەژمار دەکرێت ئەوەیە کە داواکراوە گۆڕانکاری جەزری ئەنجام بدرێت لە ئۆرگانەکانی یەکێتیدا و بەتایبەت لە پۆستی بەرپرسە باڵاکانیدا و هەر لە پەراوێزی دوای ئەم کۆبونەوەیە هێرۆخان و جێگرەکەی وەک بەرپرس و جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکی رێکخستنی سلێمانی یەکێتی دەستیان لە کارکێشایەوە ، لەپاش بڵاوبونەوەی ئەم هەواڵە لە تٶری کۆمەڵایەتی فەیسبووک کۆمەڵ گەلێک لە کۆمێنت و لایکی ئەو جوڵەیەی هێرۆخان و جێگرەکەی کراوە کە زۆرێک لەو لایک و کۆمێنتانە ئەندام ولایەنگری یەکێتین و ئەوانی دیکە خەڵکانی تری ئۆپۆزسیۆن و بێ لەیەن و رۆشنبیرانن ، یەکێتی نیشتمانی لە ئێستادا داواکارە دیارە لە هەمان کۆبونەوەکەی ئەمرۆدا باس لەوە کراوە کە بە زوترین کات یەکێتی هەوڵبدات پلینۆم ببەستێت و بکەوێتە کار تا لەم دۆخە بەستووە رزگار بێت ، بە بروای زۆرێک لە دۆست و ئەندام و لایەنگران وخەڵکیش هەر لەسەرەتاوە گرتنە دەستی بەرپرسیارێتی مەڵبەند لەلایەن هێرۆخانەوە هەڵەیەکی گەورە بوو لە دوو روەوە ، یەکەم هێرۆخان کاتێک ئەو بەرپرسیارێتیەی وەرگرت و بە ئێستاشەوە خانمی یەکەمی دەوڵەتی عێراق بوو کە بەوکارەی چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و چ لەسەر ئاستی دەرەوە بچوکبوونەوە بوو بۆ پۆست و پێگەی گرنگی وەک خانمی یەکەمی عێراق ، دووەم بەم کارەی هێرۆخان و لە دوای کێشەکەی بەرزانی ئەحمەد کوردە دەستیگرت بەسەر مەڵبەندی یەکێتیدا وەک ئەوەی بە هەموو ئەندامان و بەرپرسان ویەکێتیەکان بڵێت ئەوە بزانن کە ئێمە وەک خاوەنی یەکێتی هەرکات بمانەوێت خۆمان بەرپرسیارێتی و جڵەوی ئەرکەکان دەگرینە دەست ، بەتایبەت ئەوەی زۆر بە زەقی هەستی پێدەکرا لەم ساڵانەی دواییدا کە کەسانی نزیک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی زیاد لە هەموو یەکێتیەکان و ئەندامانی پۆستی باڵایان دراوەتێ لەناو یەکێتیدا چ لە دەرەوە و چ لە ناوەوە و دەبوو وەک دامەزرێنەران و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم ئەحمەد ئەرکەکانی بەرپرسیارێتی یەکێتیان بە کاسانی ماندوو و شایستە لە ئەندامان و کادرانی پێشکەوتوو بسپاردایە چونکە وەرگرتنی ئەو پۆستە باڵایانە لەناو یەکێتیدا لەلایەن ئەو کەسانەوە وادەکات کە هیچیتر کەسانی تر لە ئاندام و لایەنگران قسەیان نەخوات و ئەو بەرپرسانە خۆیان بریاردەر و خۆشیان جێبەجێکار بن و تەنانەت گەر ئەو بریارانەش هەڵە بن یان کاتیان نەبێت ، حەق وابوو دەمێک بوایە یەکێتی لە ئاستی باڵادا بیری لەوە بکردایەتەوە کە پێویستە پۆست و شوێنە حەساسەکان بداتە دەست کادرانی پێشکەوتوو لە گەنج و بەتواناکان ئەوانەی توانای ئەوەیان هەیە خۆیان پیاوخراپ بکەن و هەڵای گەورە بنێنەوە لەسەر بەرژەوەندی گەلی کوردستان و و بەرژەوەندی حیزب بە رۆحێکی دیموکرسیانە و سۆشیالانە کە ئاراستەی یەکێتیە ، زۆرێک لە کاسانی نزیکی مام جەلال و هێرۆخان پۆست و پێگەی بەرزو بریاربەدەستیان هەیە لەناو یەکێتیدا لەوانە هێرۆخان جگە لە خانمی یەکەمی عێراق بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی ، شانازخان بەرپرسی مەکتەبی دەرەوەی یەکێتی لە دەرەوە ، پاڤێل تاڵەبانی نوێنەری حکومەتی عێراق لە ئەمریکا ، ئاڵا تاڵەبانی ئەندام پارلەمانی پێشوو لە جێگەی بۆ ئەم خولەی پارلەمان بە تەعیین لەلایەن یەکێتی بێگەرد تاڵەبانی خرایە شوێنی هتد .. هەموو ئەم کارانە و چەندینی جۆراوجۆری دیکە ئەو قەناعەتەی لای یەکێتیەکان دروستکرد کە یەکێتی حیزبی ئەم چەند کەسەیە و چەند کەسێکی دیکە کە وا حساب بۆخۆیان دەکەن کە ئەمان لەپێناو یەکێتی تەمەنی جوانییان بەفیرۆ داوە لە خەباتی چەکداری و ماندوو بوون و پێویستە تا لە ژیاندان پۆستی باڵایان ببێت و بە ئارەزوی خۆیان سەروەت و سامانی وڵات لەپاڵ یەکێتی و حیزبەکەیان تەخشان و پەخشان بکەن و حەسانەشیان هەبێت کە کەس بۆی نەبێت بڵێت ئەمە چیە ؟ یان ئەمە نابێت ، یە ئەمە هەڵەیە ، لە ئێستادا هەموو هەست و هەموو چاوەکان بەرەو یەکێتی ئاراستە کراون بە تایبەت ئەندام و لایەنگران و دۆستانیان تابزانن یەکێتی بەرەو کوێ ؟..


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە